کاوڕە لەڕێ
لەبن مەڕی
هەڵدەپەڕێ
مەبەست لە تەرزەیە، کاوڕە لەڕێ (کاوڕ: بەرخی تەمەن ساڵ و نیو. لەڕ: لاواز. فەرهەنگی شێخانی) واتە تەرزە، لەبن مەڕێ، تەرزە کە دادەبارێ، دەچێتە ژێر دار و دەوەن، وەکوو چۆن کاوڕ دەچێتە ژێر مەڕ، هەڵدەپەڕێ، مەبەست لەو کاتەیە کە تەرزە بەر زەوی دەکەوێ و بەرزدەبێتەوە. وەڵام (تەرزە) . [1]