#کەمال کەرکووکی#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایگەیاند دڵ و مێشکمان لای خەڵکی #سلێمانی#یە، پێمان خۆشە خەڵکی ئەو شارەش وەک #هەولێر# و #دهۆک# ژیانیان باش بێت و ڕازی بن.
وتیشی، ئەوە ڕاست نییە کە بۆیە خەڵکی هەولێر و دهۆک ناڕەزایی دەرنابڕن، چونکە پارتی سەرکوڕیان دەکات، خەڵک دەتوانێت خۆپیشاندان بکات، بەڵام ئەگەر بۆ تێکدان و گێرەشێوێنی بێت، دەزگا ئەمنیەکان ڕێگا نادەن. [1]