ناونیشانی بابەت: باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ تەندرووستی ئێسک و جومگەکان
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
خۆراکی تەندرووست لە ئێستادا بە یەکێک لە بنەما سەرکیەکانی خۆپاراستن و چارەکردنی نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگە و ماسوولکەکان دادەنرێت وێنەی هەموو نەخۆشییەکانی تر لەگەڵ ئەنجام دانی وەرزش ڕۆژانە و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و دابەزاندی کێش لەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان قەڵەون.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ تەندرووستی ئێسک و جومگەکان:$
1- میوە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک قەیسی و شلێک و کاڵەک ، گێلاس ، مۆز ، مزرەمەنی یەکان وەک پرتەقاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕک ، ئۆڤۆگادۆ.
2- سەوزە گەڵا تۆخەکان: وەک کەلەرم و سپێناخ و بڕۆکلی و مەعدەنووس ، هەروەها سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک بیبەری زەرد و گێزەر ، لەگەڵ بیبەری سوور.
3- ماسی سەلموون و سەردین و توونە.
4- پاقلەمەنی یەکان وەک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک لەگەڵ هێلکە و شیری کەم چەوری.
5- فستقی سوودانی و کاژۆ و گوێز و بادەم.
6- نەعنا و چەوەندەر.
7- زەردەچەوە ، زەنجەبیل ، دارچینی ، چای سەوز ، بیبەری توند ، زەیتی زەیتوونی ئەسڵی.
$ئەو خۆراکانەی کە پێویستە نەخورێن یان کەم بکرێنەوە:$
1- شەکر و ئەو خۆراکانەی شەکری درووستکراوی تێایە وەک ساردەمەنی و شیرینی و خوادنەوە گازیەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان.
2- خۆراکی ناو قوتوو وەک گۆشت و ماسی قوتوو؛ هەروەها گۆشتی ئامادەکراوی وەک هەمبەرگر و ستیک وکەنتاکی و باستڕمە.
3- بەکار نەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ (لە کاتی ڕێجیمی کیتۆ و لۆکارب و هاوشێوەکانی دا نەبێت) و زەیتی موهەدرەجی ڕووەکی بۆ چێشت لێنان.
4- خواردنی سوێر. [1]