لە کۆنەوە دەوترێت کات زێڕە و نابێت بەفیڕۆی بدەیت، گرنگە بزانیت چۆن و لەچیدا سەرفی دەکەیت و بە کێی دەبەخشیت، هەندێک چالاکی ڕۆژانە هەیە کە کاتێکی زۆرت بەفیڕۆ دەدەن و گرنگ نین، باشترە کاتەکانتی پێوە بەسەر نەبەیت.
1- تەماشای کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەردەوامی، بێ ئەوەی کارێکی گرنگت هەبێت.
2- نەبوونی پلان بۆ ڕۆژەکەت و بەسەربردنی کاتەکانت بە کۆمەڵێک شت کە گرنگ نین.
3- نووستن بە درێژایی ڕۆژ، کە وادەکات بەرهەمت نەبێت و تەمەڵ بیت.
4- زۆر بیرکردنەوە لە شتی ناپێویست، جگە لەوەی کاتەکانت بەفیڕۆ دەدات، توانای داهێنانت دەکوژێت.
5- تەماشاکردنی تەلەڤزیۆن و پرۆگرامی بێ ناوەرۆک و زانیاری.
6- بازاڕکردن لە کاتێکدا پێویستیت نەبێت، کاتەکانت دەکوژێت و پارەیەکی زۆریش بەهەدەر دەدەیت.
7- باسکردن کەسانی دیکە و بیرکردنەوە لەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە. [1]