مەتەڵ ئەم جارە چوارپیتی تەواو
ئاگاداریبە نەیخەیتە ناو ئاو
ناسک و نازدار نرخی گرانە
شادی بەبێ ئەو لاشەی زیندانە
لەکاتی خۆشی زۆرخێرا ئەڕوا
ئەگەر ناخۆش بێ تەواونابێ کات
پیتی یەک و چوار نیوەی عالەمە
یەک و سیان و چوار ئازار و غەمە
پیتی چوار و سێ لەگەڵ یەک و دوو
بەو کەسە ئەڵین بۆ نیوە مردوو [1]
وەڵام: (ژیان)