مەتەڵ حەوت پیتە گەلێک ئاسانە
شوێنێکی خۆشە لەم کوردستانە
پیتی پێنج، شەش، پێنج، چوار و شەش بووە بەهۆی ژیان
وەک ئاو و هەوا پێویستە بۆ ژیان
پیتی شەش سێ شەش و یەک گەنجێکە لەم کوردستانە
بۆ پیشخستنی گەل و نیشتیمان هەوڵئەدا
پیتی چوار و حەوت لە هاوینەهەوار و دارستان بێ
ئەبێ هاتووچۆی خەیلێ گران بێ
ئەڵین سەروسنەوبەر و چوار و پینج و شەش و سێ
سەوزەگیا و هەرمێ و سێو و بەهێ و هەنار
پیتی یەک، پێنج، و دوو مانای شارێکی ئێرانە
هاوینەهەوارێکی خۆشە لەو شارانە [1]
وەڵام: (سەرچنار)