ناونیشانی بابەت: گرنگترین هۆکارەکانی گەرمبوونی پێیەکان
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
هەستکردن بە بوونی گەرمی لە پێ دا دیاردەیەکی زۆر باوە و ئەو کەسە بێزار دەکات بەڵام لە هەمان کات دا گەلێک حاڵەت وەک پێویست هۆکارەکانی نادۆزرێنەوە و دەست نیشان و چارەسەر ناکرێن.
$گرنگترین هۆکارەکانی گەرم بوونی پێی مرۆڤ:$
1- زۆربەی حاڵەتەکان بە بۆنەی تێکچوونی دەمارەکانی پێ و قاچەکان ڕوو دەدات لەبەر هۆکاری جیاوازەوە لەوانە:
- نەخۆشی شەکرە: بە تایبەت کاتێ ئاستی شەکرەی نەخۆشەکە زۆر ناڕێک بێت و زوو زوو بەرز بێتەوە؛ هەروەها دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک بە سەر بوونی نەخۆشی شەکرە.
- کەمی ڤیتامین تایبەت: ڤیتامین: (B6) - (B12) - Folic) Acid)
- سستی گورچیلە یان وەستانی گورچیلە.
- زۆر خواردنەوەی ماددە کحولەیەکان.
- سستی غوددەی دەرەقی.
- ژەهراوی بوون بە جیوە ، زەرنیخ لە کارێکاری ناو کارگەکان ڕوو دەدات.
- نەخۆشی ئایدز ، نەخۆشی (Lyme disease) - (Erythromelalgia) - Chronic inflammatory demyelinating polyneuropathy (CIDP) نەخۆشی کۆنیشانەی گۆلیان بێری.
- بوونی فشار لەسەر دەمارێکی دیاریکراو لە قاچ.
- بەکارهێنانی هەندێ دەرمان وەک: میتڤۆڕمین، ئەمایۆداڕۆن، ئایزۆنایەزاید ، دەرمانی چارەسەری کیمیاوی ، بڕێکی زۆر لە ڤیتامین (B6) و هتد.
2- نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکانی پێ و قاچ یان هەوکردنی خوێنبەرەکانی پێ و قاچ.
3- نەخۆشی هەوکردنی پەنجە و پێ بەهۆی کەڕووەوە (athlete's foot)
4- دوای نەخۆشی بڕینی گەدە بۆ چارەسەری قەڵەوی
$کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟$
1- بەردەوام بوونی هەستکردن بە بوونی گەرمی لە پێ دا زیاتر لە دوو هەفتە.
2- زیادکردنی گەرمی پێ لەگەڵ ئازاری زۆر.
3- هەستکردن بە بوونی گەرمی لە قاچ دا.
4- نەمانی هەست لە پەنجە و پێ دا.
-فەحسکردنی نەخۆش لەلایەن پزیشکەوە بۆ دیارکردنی هۆکار و جۆر و قۆناغی نەخۆشییەکە و هەبوونی ئاکام و دەرئەنجامی مەترسیدار.
2 فەحسی خوێن:
- فەحسی گشتی: CBP & ESR: ڕێژەی خوێن، ئاستی شەکرە ، فەحسی گورچیلە ، چەوری خوێن ، ئەنزیمەکانی جگەر
- فەحسی ڤیتامین؛ بە تایبەت ڤیتامین (Folic Acid) (B6) ، (B6)
فەحسی هۆرمۆن: غودەی دەرەقی.
1- زەرعی خوێن بۆ بوونی هەوکردن ، فەحسی کۆئەندامی بەرگری ، نەخۆشی بۆماوەیی.
2- هێڵکاری ماسوولکەکانی قاچ وپێ.
3- دەرهێنانی ئاوی پشت: بۆ فەحس و زەرع.
4- وەرگرتنی نموونە لە دەمارەکان لە هەندێ حاڵەتی تایبەت.
$شێوازی چارەسەرکردنی:$
1- نەهێشتنی هۆکاری سڕبوونەکە ئەگەر (یان کەمکردنەوەی) بە ڕێگەی شیاو بۆ نموونە:
- کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە لە ڕێگەی دەرمان و پارێزی خواردنەوە ، هەروەها هەموو نەخۆشییەکانی تر.
- گۆڕینی ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی سڕ بوون بە جۆرێکی تر گونجاو.
- چارەسەرکردنی کەمی ڤیتامین.
- چارەسەری حاڵەتی هەوکردنی پەنجە و پێ بەهۆی کەڕووەوە (athlete's foot) لە ڕێگەی حەپ و مەڵحەمی پێویست.
2- لە ڕێگەی دەرمانەوە.
تێبینی: بەکارهێنانی دەرمان پێویستە لەلایەن پزیشکەوە دیاری بکرێت و سەرپەرشتی ماوەی بەکارهێنانی بکات. [1]