ناونیشانی بابەت: باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ ئازاری پشت و جومگەکان
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شال محەمەد#
خۆراکی تەندرووست لە ئێستادا بە یەکێک لە بنەما سەرکیەکانی خۆپاراستن و چارەکردنی نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگە و ماسوولکەکان دادەنرێت وێنەی هەموو نەخۆشییەکانی تر لەگەڵ ئەنجام دانی وەرزش ڕۆژانە و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و دابەزاندی کێش لەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان قەڵەون.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ ئازاری پشت و جومگەکان:$
1- میوە ڕەنگ پڕتەقاڵییەکان وەک قەیسی و شلێک و کاڵەک ، گێلاس ، مۆز ، مزرەمەنی یەکان وەک پرتەقاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕک و ئۆڤۆگادۆ.
2- سەوزە گەڵا تۆخەکان: وەک کەلەرم و سپێناخ و بڕۆکلی و مەعدەنووس ، هەروەها سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک بیبەری زەرد و گێزەر ، لەگەڵ بیبەری سوور.
3- ماسی سەلموون و سەردین و توونە.
4- پاقلەمەنی یەکان وەک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک لەگەڵ هێلکە و شیری کەم چەوری.
5- فستقی سوودانی و کاژۆ و گوێز و بادام.
6- نەعنا و چەوەندەر.
7- زەردەچەوە ، زەنجەبیل ، دارچینی ، چای سەوز ، بیبەری توند و زەیتی زەیتوونی ئەسڵی.
$ئەو خۆراکانەی لە ئینزلاق و سەوەڤان و پشت ئێشە و نەخۆشی جومگەکان پێویستە نەخورێن یان کەم بکرێنەوە:$
- شەکر و ئەو خۆراکانەی شەکری درووستکراوی تێایە وەک ساردەمەنی و شیرینی و خوادنەوە گازیەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان .
- خۆراکی ناو قوتوو وەک گۆشت و ماسی قوتوو؛ هەروەها گۆشتی ئامادەکراوی وەک هەمبەرگر و ستیک و کەنتاکی و باستڕمە.
- بەکار نەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ و زەیتی موهەدرەجی ڕووەکی بۆ چێشت لێنان.
- خواردنی سوێر. [1]