هۆرمۆنەکان کۆنترۆڵی زۆربەی پڕۆسە گرنگەکانی جەستەی ئافرەت دەکەن، وەک: گەشە و نەشونماکردن، میتابۆلیزم، توانای منداڵبوون و جوتبوونی سێکسیی و چەندان پڕۆسەی تر.
هۆڕمۆنەکانیش بریتین لەو مادە کیمیاییانەی کە لەلایەن کوێرەڕژێنەکانەوە بۆ ناو خوێن دەردەدرێن بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر بەشەکانی تری جەستە هەبێت.
پسپۆڕان دەڵێن، چەندین هۆکار کاریگەرییان لەسەر دەردانی هۆرمۆنەکان هەیە، وەک خواردنی دەرمان، خۆراک، خوی ڕۆژانە و زیادبوونی کێش.
$نیشانەکانی تێکچونی هۆڕمۆن لای ئەفرەتان ئەمانەن:$
- زیادبوونی بەردەوامی کێشی جەستە، تەنانەت لەگەڵ پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووست و وەرزشکردنیش.
- کەمخەویی و تێکچونی سیستەمی خەو ڕەنگە یەکێک بێت لە نیشانەکانی تێکچونی هۆڕمۆنەکان.
- ئارەقکردنەوەیەکی زۆر و نائاسایی، یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە تێکچونی هۆڕمۆنەکان و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەیە.
- نەمانی حەزی سێکسیی یەکێکە لە نیشانە هەرە دیارەکانی تێکچونی هۆڕمۆنەکان لای ئافرەت.
- ماندویی و بێهێزیی بەردەوام، تێکچونی هۆڕمۆنەکان دەبێتە هۆی نەهێشتنی تەرکیز و ماندویی و هەستکردنی زۆر بەبێتاقەتیی، تەنانەت بۆ ئەو چالاکییانەی ماندوبوونێکی زۆریشی ناوێت.
- حەزی زۆر بۆ خواردن، تەنانەت دوای تێرخواردنیش کەسەکە حەزی بۆ خواردن دەچێت، ئەوەش یەکێکە لە ئاماژەکانی تێکچونی هۆڕمۆن لای ئافرەتان.
- ناڕێکی سوڕی مانگانە، سوڕی مانگانە ماوەکەی لەنێوان 21 تاوەکو 35 ڕۆژدایە، بەڵام دواکەوتنی سوڕی مانگانە بۆ زیاتر لە دوو مانگ و دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە تێکچونی هۆڕمۆن.
- ژانەسەری بەردەوام ڕەنگە یەکێک بێت لەئەنجامەکانی ناتەواویی دەردانی هۆڕمۆنەکان لای ئافرەت.
پزیشکان دەڵێن، پێست ئاوێنەیەکە بۆ تەندرووستی گشتیی جەستە، چونکە ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان لە خانماندا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر پێست دەبێت و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و دەرکەوتنی زیپکە، هەروەها کەمبوونەوەی ڕێژەی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی شلبوونەوەی پێست و زوو دەرکەوتنی چرچی. [1]