$یەکێتى و لایەنەکان لە سیستەمى چوار بازنەیى زەرەرمەند دەبن$
دواى ئەوەى #پارتى دیموکراتى کوردستان# ڕازیبوو لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بە سیستەمى چوار بازنەیى لە ئێستادا #30-01-2023# یەکێتیى دیراسەى ئەو پرسە دەکات و بەشێک لەلایەنەکانیش لەو سیستەمە پاشگەز بوونەتەوە.
دواى داواکارى یەکێتیى و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان بە سیستەمى فرە بازنەیى و ڕازیبوونى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئێستا 30-01-2023 #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# لیژنەیەکى بۆ دیراسەکردنى ئەو پرسە پێکهێناوە بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى باشى و خراپییەکان سیستەمى فرەبازنەیى.
جگە لە یەکێتیى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانى پەڕڵەمانى کوردسانیش لەسەر سیستەمى فرە بازنەیى پاشگەزبوونەتەوە و پێیانوایە بە زەرەرى ئەوان تەواو دەبێت بەوپێیەى بەشێک لە دەنگەکانیان دەفەوتێت. [1]