ناونیشانی بابەت: ئایا بەکتریای گەدە (H.Plylori) ئەبێتە هۆی لاوازی؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی کە کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە بەردەوام ئەو پرسیارە ئەکەن کە ئایا هۆکاری لاوازییەکان ناگەڕێتەوە بۆ تووشبوونیان بە بە بەکتریای گەدە جۆری (H.Plylori)
- تووشبوون بەم بەکتریایە دەبێتە هۆی دابەزینی کێش و لاوازی بە چەند مێکانزێمیکی جیاوازەوە:
1- کەمی ئێشتها یا نەمانی ئیشتها .
2- بوونی ئازاری گەدە و ناوسک و دڵەکزیی بە تایبەت دوای خواردن.
3- ڕشانەوە و دڵ تێک هەڵهاتن.
4- خراپتر بوونی نیشانەکانی تووشبوون دوای خواردنی چەور و سوورکراوە ، ئەمەش وا لەو کەسە دەکات لەو جۆرە خواردنانە دوور بکەوێتەوە تا نیشانەکانی نەخۆشییەکەی زیاتر نەوروژێت.
5- غازاتی زۆر و پێجی ناوسک و قڕقینەی بەردەوام دوای خواردن.
6- لە کاتی ڕوودانی ماکە درێژخایەنەکانی بەکتریای گەدە ، وەک قوڕحەی مەعیدە و سوورێنچک ، هەوکردنی سەختی ڕووپۆشی ناوەوەی گەدە و ڕێخوڵەی دوانزە گرێ و سوورێنچک.
7- گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سوورێنجک .
8- وروژانی ئازاری گەدە و ناوسک و نیشانەکانی تری بە کۆمەڵێک خۆراکی تر وەک خواردنی ترش و توند ، مزرەمەنیەکان و پاقلەمەنیەکان و هتد.
- بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەست نیشان کردن و چارەسەری بەکتریای (H. Pylori) لە ئێستادا 2022 لە ڕێگای دەرمان و پارێزی خۆراک بەردەستە و ڕێژەی چاک بوونەوە لێی زۆر بەرز و سەرکەوتووە بە مەرجێک نەخۆشەکە پابەند بێت بە تەواوکردنی کۆرسی دەرمانەکانی و ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە دووبارە تووشبوونەوە بە بەکتریاکە. [1]