ناونیشانی بابەت: #میتانی#یەکان، ئیمپراتۆرییەتێکی کورد لە سووریا و کوردستان/ بەشی سێیەم
نووسینی: #سارا سەردار#
$نامەکانی پاشای میتانی لەگەڵ فیرعەونی میسڕ$
لەبارەی نامەکانی پاشای میتانی بۆ فیرعەونی میسر، ئەم نامانە لەلایەن شوێنەوارناسانەوە لە ساڵی 1887 ز ( لە گردی شوێنەواری (تەل عەمارنە) ی سەر بە پارێزگای مینای میسر دۆزرانەوە. ئەم شارە شوێنەوارییە شاری (ئەخناتوون) یان (ئاسۆی ئاتوون) ی پایتەختی فیرعەون (ئاموون حوتپی چوارەم - ئەخناتوون 1353 - 1336 پ. ز) بووە. ئەو نامانە ئێستا لە مۆزەخانەی بەڕیتانیا پارێزراون.
$ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەمی میتانی$
(میتانییەکان، هیتییەکان، #کاشییەکان# و میسرییەکان) چوار دەسەڵاتداری زلهێزی ئەو سەردەمە بوون کە هەندێ جار یەکیان دەگرت لە دژی ئەوەی تر. لە سەدەی چوارەمی پێش زایین میتانییەکان لەگەڵ هیتییەکان هاوپەیمان بوون و توانیان سەرکەوتنی گەورە بە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە کۆتایی سەدەی 13ی پێش زایین توانیان سوپای میسر لە وڵاتی ئاموری دوور بخەنەوە و پاشا (کوشان ڕیشی میتانی) بەشێکی زۆری سووریای خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و بۆ ماوەی هەشت ساڵ حوکمڕانی (بەنی ئیسرائیل) ی کرد. لە ساڵی (1307 - 1275 پ. ز) هێرشی هیتییەکان و پەلامارە یەک لە دوای یەکەکانی ئاشوورییەکان، بووە ﮪۆی داگیرکردنی نیوەی وڵاتی میتانی لەلایەن ئاشوورییەکانەوە و بە دیلگرتنی پاشای میتانی و خێزان و منداڵ و بەشێکی زۆر لە خەڵکەکە و بردنەوەیان بۆ وڵاتی ئاشوور. لە ئەنجامی ئەم داگیرکارییانە دەسەڵاتی فراوانی میتانی کە نزیکەی 150 ساڵ حوکمڕانی کردووە، بوو بە دەسەڵاتێکی بچووک لە دەوروبەری ڕووباری خاپوور، بۆیە ناوی دەوڵەتەکەیان گۆڕی بە (خانی گاڵ بات) ، دواجاریش میتانییەکان لەلایەن پاشای ئاشووری (شەلمانسەری سێیەم 850 - 824 پ. ز) کۆتایی بە دەسەڵاتیان ﮪات.[1]