ناونیشانی بابەت: هەوکردنی قورقوراگە و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم حاڵەتە بریتییە لە هەوکردن و سووتانەوەی دەنگەژێکان بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ قوڕگ.
$حاڵەتەکە بێزارکەرە وە چەند نیشانەیەکی هەیە وەک:-$
1- گڕبوونی دەنگ.
2- هەستکردن بە بوونی شتێک لەناو قوڕگدا.
3- پاکردنەوەی بەردەوامی قوڕگ.
4- هەستکردن بە تاڵی و ترشی لە دەمدا.
5- سووتانەوەو کزانەوەی قوڕگ.
6- کۆکەو زیادبوونی لینجی لەناو قوڕگدا.
7- کەسەکە حاڵەتەکەی خراپتر دەبێت بەتایبەت لە بەیانیاندا ، یاخود دوای خواردنی خۆراکە تون و تیژەکان.
$چەندین هۆکاری ڕێخۆشکەرمان هەن کە حاڵەتەکە خراپترەکەن وەک:-$
1- جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان.
2- ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان.
3- پۆشینی پۆشاکی توند و تەسک.
4- خواردنی شەوان، پێویستە سێ کاتژمێر پێش خەوتن کەسەکە هیچ نەخوات.
5- سترێس و قەلەقی.
6- قەڵەوی.
7- چارەسەری حاڵەتەکە بریتییە لە دورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی سەرەوە.
- بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە کەم کردنەوەی ترشی گەدە کە پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات. [1]