ناونیشانی بابەت: کۆنیشانەکانی شۆگرینس
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تێکچوونی سیستەمی بەرگری لەش، بەهۆیەوە بەهەڵە بەرگری لەش هێرشدەکاتە سەر شانەکانی ئەو ڕژێنانەی کە بەرپرسن لە دەردانی لیک و فرمێسک.
- ئەم نەخۆشییە ئەکرێت دووچاری هەموو تەمەنێک ببێتەوە بەڵام خانمانی سەروو 40 ساڵ زیاتر ئەگەریان هەیە.
- هەروەها ئەوکەسانەشی کە نەخۆشی ڕۆماتیزمەیان هەیە.
$ئەم نەخۆشییە دوو نیشانەی سەرەکی هەیە کە ئەوانیش:-$
1- وشکبوونەوەی چاو، کە کەسەکە هەست بە سووتانەوەی چاودەکات، هەندێک جاریش وا هەستدەکات کە چاوی لمی تێدایە.
2- وشکبوونەوەی دەم، کە کەسەکە هەستدەکات دەمی پڕە لە لۆکە ، بەوەش کێشەی لە قسەکردن و قوتداندا بۆ درووستدەبێت.
$لەگەڵ ئەو دوو نیشانەیەدا نەخۆشەکە چەند حاڵەتێکی تری بۆ درووست دەبێت وەک:-$
- ئازار و هەڵئاوسانی جومگەکان، ئاوسانی لیکە ڕژێنەکان، وشکبوونەوە و پەڵەی پێست، وشکبوونەوەی ڕەحم لە ئافرەتاندا، هەستکردن بە ماندووی زۆر و وشکە کۆکەی بەردەوام.
- چارەسەرێکی دیاریکراومان نییە بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکە بەڵام ئەتوانرێت نیشانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێت لە ڕێگای دەرمانی تایبەت کە پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات. [1]