ناونیشانی بابەت: ئیفلیج بوونی دەنگەژێ چییە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئیفلیج بوونی دەنگەژێ بریتییە لە لەدەستدانی توانای جوڵەی ئەو ماسولکانەی کە بەرپرسن لە کۆنتڕۆڵکردنی دەنگ.
- ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە ئەو دەمارەی ئاماژە (ئیعاز) دەنێرێت بۆ سندوقی دەنگ (قوڕقوڕاگە) زیانی بەربکەوێت بەمەش ماسوولکەکانی دەنگە ژێ ئیفلیج دەبن و کەسەکە کێشەی بۆ درووست دەبێت لە کاتی قسەکردن و هەناسەداندا.
$برینداربوونی ئەو دەمارەش بەهۆی چەن هۆکارێکەوەیە وەک:-$
- ئەنجام دانی نەشتەرگەری لە ناوچەی مل یاخود بەشی سەرەوەی سنگ ئەگەری هەیە زیان بەو دەمارە بگەیەنێت.
- بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز بەر ناوچەی مل و سنگ.
- جەڵتەی مێشک.
- بوونی وەرەم لە دەوری ماسوولکە ، کڕکڕاگە ، دەمار کە کۆنتڕۆڵی سندوکی دەنگ (قوڕقوڕاگە) دەکەن. ئەبێتە هۆی ئیفلیجبوونەکە.
- هەوکردنی ڤایرۆسی.
- بوونی هەندێک نەخۆشی دەماری وەک نەخۆشی پارکینسن.
$نیشانەکانی ئەم حاڵەتە:-$
1- گڕبوونی دەنگ.
2- کۆکە لەکاتی خواردن و خواردنەوە.
3- درووستبوونی دەنگ لەکاتی هەناسەداندا.
4- هەناسە تەنگی.
5- کەسەکە بەردەوام پێویستی بە هەناسەدان هەیە لەکاتی قسەکردندا.
6- کەسەکە ناتوانێ بە دەنگی بەرز قسە بکات.
7- پاکردنەوەی قوڕگ بە بەردەوامی.
- چارەسەری حاڵەتەکە ئەکرێت لە ڕێگای چەند ڕاهێنانێکی تایبەت بۆ دەنگە ژێکان یاخود لە ڕێگای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە بێت کە پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری لەسەر دەدات. [1]