بۆ ئیمام عەلی ناگری، بۆ هەریسەکەی دەگری.
هەریسە: چیشتی گەنمەکوتاو بە گۆشتەوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەو چێشتە دەوترێ کە لە شینی ئیمام حسێندا ساڵانە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە لێیدەنێن، بێبەرانبەر دەدرێ بە هەموو کەسێک کە بەشداری شینی حسێن بکات، بە تەوسەوە بە کەسێکی نەوسنی سووک ئەوترێ کە لە شین و شاییدا خەریکی تێرکردنی سکی بێت.[1]