پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی (سەيد غەفار بێخالی)
بەڕێز سەيد ئاراس سەيد غفور
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەيد غەفار بێخالی
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (سەيد غەفار بێخالی) ، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەری کوردستانە کە چەندین ڕۆڵەیان لەپێناوی ئەمڕۆی ئازادیدا بەخشیوە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=