Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 524,739
Şəkil 106,260
Kitab PDF 19,763
Əlaqəli fayllar 99,357
Video 1,441
Dillər
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
داڵ؛ چیرۆکەشیعر
Kurdipedia məhkəmə deyil, araşdırma və tapıntılar üçün məlumat hazırlayır.
Grup: Kitabxana | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داڵ؛ چیرۆکەشیعر

داڵ؛ چیرۆکەشیعر
ناونیشانی پەڕتووک: داڵ؛ چیرۆکە شیعر
ناوی نووسەر: #شێرکۆ بێکەس# جوامێر
شوێنی چاپ: لە شاخ چاپکراوە
ساڵی چاپ: چاپی یەکەم 1987 [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=468723&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی داڵ؛ چیرۆکەشیعر=KTML_Link_External_End=

«عاشوور حەمدان» لە وڵاتی لم و عوجاجەوە هات و
ئێستە دانیشتووی وڵاتی گوێز و بەفرە
بەر لە ئێستە
- سەریفەیەک - کە وەک دانی کلۆر وا بوو
حەسیر ڕزیو، وەک تەڵەی مشک
تەنگەبەر و درێژکۆلە
ماڵی ئەو بوو، ماڵ ڕووتەڵە
دە ساڵ پێشتر،
عاشوور پۆلیسی بادیەی ڕۆژاوا بوو
وەک دەشتی کاکی بە کاکی
تەپوتۆز عومری قوت دابوو.
دە ساڵ پێشتر،
تەڵەی «عەفلەق» لەوێ لەناو
قوللەی مەخفەرێکدا گرتی
عاشوور بوو بە پێچکەی موسەلەحەی ڕژێم
بە بەر چاوی فوراتەوە
گەلێ قەتێی خۆشەویستی بیابانی
لەژێر خۆیدا پان کردەوە
بۆ بەغدای تۆڕ
بوو بە بازی دەستەمۆی «شێخ»ی ڕژێم و
گەلێ باڵندەی هەڵاتووی ژێر زەمینی
لەسەر سنوور ئەگرتەوە
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ
ئیتر عاشوور بوو بە دەسکێش
بوو بە کیفی درۆی دوو دەم
بوو بە کێرد و خەڵکیش نێچیر
بوو بە «نەسیر»
بوو بە «عاگول»
بوو بە چاوی تەوری ئەمن
بوو بە «ڕەفیق»
بوو بە گوێچکەی دار و دیوار و بوو بە مار.
* * *
لە مەقەڕی داڵاشێکی نێو شارەوە
هاوینێکیان دەمەو عەسرێ
دنیا مەنجەڵە قیرێ بوو
ئەکوڵا و یەقی ئەدایەوە
زۆر بەپەلە هەواڵێکی پێخاوسی خۆهەڵکردوو
وەک ڕەشەبا
لەبەر ماڵەکەی عاشووردا
لمی لوول دا و
وتی: ڕەفیق تۆیان ئەوێ
* * *
هۆڵە داڵی پۆشتەی ناو شار
بە چەند تاقمێ موبێلەی ڕەنگینی نەرمونۆڵەوە
بێ لە عاشوور، پێنج شەش داڵاشی قەڵەوی
لە دەوری مێزی شووشەبەند کۆ کردەوە
گەورە داڵاشی بیابان سەر کەچەڵە
یەکەم داڵ بوو هاتە قسە:
- ڕەفیق عاشوور!
پەیامی ئێمە و شمشێری باپیرانمان هەر یەک شتە
هەر یەک ئاڵا و هەر یەک مشتە
مشتی نەمر! پەیام هەڵگر
هەوا لە کوێ بێ، لەوێیە
دەشت لە کوێ بێ، ئەو لەوێیە
شاخ لە کوێ بێ، ئەو لەوێیە
ئەم جیهانە هەویرێ بوو عەرەب شێلای
کردی بە نان
خۆر کوێر ئەبوو ئەگەر ئێمە نەبووینایە
ئاو ئەکوژرا ئەگەر ئێمە نەبووینایە
ڕەفیق عاشوور!
ئەسپی پەیام نزیک و دوور
بۆ هەر لایەک ئێمە بەرێ
ئێمە سوارین! ڕەفیق عاشوور
لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی
ئەم خەریتەی شمشێرەدا
لە گوێچکەی بەحری سوورەوە
هەتا قوڕگی شاخی پشتکۆ
گوڵەگەنمێ لە کوێ ڕوا
ڕکاعەتێ لە کوێ کرا
کڵۆ بەفرێ لە کێ باری
ساوایەک لە کوێ ناو نرا
لەم خەریتەی شمشێرەدا
هەر بە تەنیا عەرەب هەیە و
کەسی تر نا!
ڕەفیق عاشوور!
شیمال، سەرە.
دەمێ ساڵە لەم سەرەدا
ڕشک گەرای خۆی خستووە
پیلانێ پەپکەی خواردووە
کوڕی شمشێر،
کوڕی قوڕئان ئەبێ بڕوا
بچێتەوە سەر بەردەنوێژی باپیران
بچێتەوە لای گیانی «أبا عبیدە»
بڕواتەوە و سەر لە ڕشک پاکاتەوە
بڕواتەوە و لەوێ بژی.
ڕەفیق عاشوور!
لە شیمالی خۆشەویستدا
بووکی سپیی شارۆچکەیەک چاوەڕێتە
لەمڕۆ بەدواوە باوەشی ئەو بووکەمان
شوێن و جێتە
حیزب شمشێرە و تۆ دەستی
با بزانین ئەو شمشێرە
لە چەند لاوە ئەوەشێنی.
ڕەفیق عاشوور!
ئەمە دەنگی فرمانێکە شمشێرئاسا
کە لە کیف هاتە دەرەوە
ناچێتەوە ناو کیف هەتا
خۆی سوور نەکا!
لەو ساتەدا
عاشوور بوتڵێکی خاڵی بوو
کەوتبووە ناو گێژاوەوە
لە مابێنی سارد و گەرما
بەرز و نزما
سەر و بندا
ئەهات، ئەچوو
هەڵچوون بۆ بەرەو ژوور ئەیبرد
داچوون وەکوو بەربوونەوە
خەیاڵی کەرت و پەرت ئەکرد
ئەویان بە پەیژەی تکریتا بۆ ناو کۆشکی بلورینی
پلە و پایە سەری ئەخست
ئەمیان سامی شاخوداخ بوو
لەناو دەروونێکی ساردا
خلبوونەوەی تاشەبەردی
ڕووەو ناخ بوو.
عاشوور دوای ئەوەی کە قوڕگی
لە بەڵغی ترس پاک کردنەوە
ئینجا وتی:
- لەبەر دەمی ئەم فەرمانی شمشێرەدا
گۆچانین و کەمەی ملمان
تەواو کەچە
لەبەر دەمی ئەم فرمانی شمشێرەدا
کێ ئەتوانێ کڕنووش نەبا
بەڵێ! ئەڕۆم
هەر هەفتەیەک مۆڵەتم بەن
تا ئەگەمە ئەو بووکەی خۆم.
داڵێکی تری چاو زەردیان
لەگەڵ قاقایەکی بەرزا هەڵیدایە
- ڕەفیق عاشوور!
ئەڵێن ژنی ئەو شاخانە گەرچی بەفرن
بەڵام بەفری گەرم و نەرمن.
ڕەفیق عاشوور!
وا تۆ ئەچی
شیمال سێ شتی شیرینە
هەنگوین و گوێز و ئافرەتی!
قاقای بەرزی درێژخایەن
پلیکانەی دەنگدانەوەی یەک لەسەر یەکی ناو هۆڵ بوو
داڵ بە کەیف و دەوروبەریش
وەک دەروونی ئەو وڵاتە
کش و مات و چۆڵ و هۆڵ بوو.
کاتی هەستان
داڵە گەورەی سەر کەچەڵە
چەکمەجەی مێزی ڕاکێشا و
فایلێکی لێ دەرهێنا
بەخەتێکی درشتی سوور
لێی نووسرا بوو!
کاری تازەی «عاشوور حمدان»
* * *
مانگێک ئەبوو عاشووری مێشەسەگانە
گەیشتبووە ناو شارۆچکەی چاو بە گریان
مانگێک ئەبوو گەنەی بەعسی
بە لاملی ئەو کەوەوە نیشتبۆوە
کاتێ یەکەم نامەی نووسی:
هاوڕێیان!
ماچ و سەلام
من ئێستاکە
لە باوەشی بەهەشتێکی بچکۆلەدام
بەڵام ئەوەی وەکوو قەوزە
وەکوو خڵتە
ئەم ماوەیە دڵی گرتووم
تاشەبەردی
ئەم زمانە ڕەقوتەق و نەگریسەیە
زمانێکە جیوەی وشەی
لەناو گەروودا بەنگ نابێ و
ڕستەی خێرای ئەڵێی لەشی مارمێلکەیە.
مەسعوودی باشی بۆ چووە
ئەمە قسەی مرۆیە یان
جووکەجووکی بەچکە دێو و جنۆکەیە
هاوڕێیان!
پێویستە بەم نەخشەیەدا بچینەوە
وەکوو سەری گوندی یاخی
بە شمشێری زمانی خوا،
ئەم زمانەش ببڕینەوە!
هاوڕێیان!
دوێنێ ددانی زۆر ناوی
لەق و کلۆری ناو دەمی
ئەم ناوچەیەمان هەڵکێشا
لە شوێن ئەوان
تاقمی نوێمان بۆ کردن
وەکوو منداڵی تازە بوو
دیسانەوە ناومان لێ نان:
گەڕەکێکمان دا بە «سەعد»
یەکێکی تر بە «قوتەیبە»
مەیدانێکمان کردە بەری حەوتی نیسان
ڕاستە شەقامی شارۆچکە
شمشێرێکی دەسک سەوز بوو
دامانە دەس کۆڕی «شیبان»
بۆ سوارە گەورەکەی یەرمووک،
باخچەیەکمان بۆ کرد بە بووک.
هاوڕێیان!
هەر دوێنێش بوو لانەی چەتەی
بیست گوندی تر
بوون بە خۆراکی نیوەڕۆی
سکی ئاگر
لە شاخەوە لە دەربەندی عاسییەوە
بۆ بەرەوخوار دامانگرتن
ئاژەڵ بوون و
میوەی گەنیوی ڕەز بوون و
چەندین زیلمان لێ پڕ کردن.
هاوڕێیان
ئێستە شەوە لەبەر پەنجەرەی ژوورەوە
ڕاوەستاوم
سەرنج ئەدەم لەم دنیایە
ئاگری ئێمەش لە دوورەوە
ئەسووتێت و ئەجریوێنێ و
ئەڵێی ملوانکەی فسفۆڕیی
گەردن و سنگی چیایە.
* * *
کە عاشوور هات
لە حوشترێکی لەڕ ئەچوو
ملی درێژ
لاقی باریک
چاوەکانی بەقوڵاچوو
کە عاشوور هات باری سووکی
سەر دووگی خست
تا چەند ڕۆژێ ماڵی نەبوو
لە مەقەڕی داڵاش ئەنووست
دوای هەفتەیەک بردیانە سەر
ماڵێکی دەرگا داخراو
ماڵێکی دەرگا مۆر کراو
ماڵی «ئازاد»
کوڕی کێوی دەردەست نەکراو
وەختێ دەرگای ماڵیان شکان
عاشوور بۆخۆی ڕاوەستابوو
بە چوار دەورا وەک ئەڵقەیەک
ڕمی چەقیو
چەک بە دەستی چاو گۆمی خوێن
دەوریان دابوو
وەختێ دەرگای ماڵیان شکان
عاشوور بۆخۆی چووە ژوورێ
سەرنجی دا
ماڵ حازرە
ماڵ پۆشتەیە
وەک ئەو وەختە جێ هێڵرابێ
جگە لە تۆز و گەردێکی لە ڕوو نیشتووی
ڕەنگ خەماویی
سەر شتومەک
هەموو شتێ لەبەر دەستا و ئامادەیە
هەموو شتێ، هەموو شتێ
فەرش، پەتوو، سەرین، دۆشەک
کەنتۆر، دۆڵاب، قاپ و قاچاغ
هەموو شتێ، هەموو شتێ
بووکەشووشەی بزە گرتووی
چاوشینی سەر قەنەفەیەک
عەسکەرێکی ڕەشاش بەدەس
سەر و سیما گرژکردوو
قاچی ڕاستی بۆ پێشەوە، هێرش بردوو
بەرگی بەری بەڵەک، بەڵەک
عاشوور ئەڕوا و چاو ئەگێڕێ
ئەم جارەیان لەبەر دیواری ژوورێکدا
ئیستێک ئەکا و ڕائەوەستێ
وێنەیەکی جام تێ گیراو
چوارچێوە شین
وێنەی ئازاد و ژنەکەی
عاشوور تۆزێ خۆی هەڵئەبڕێ
لە ئاستی دەموچاویاندا، بە لەپی دەست
تۆز و گەردی سەر جام ئەسڕێ
ئازاد ڕوونتر دەرئەکەوێ
ژن شەرمنۆک
بەڵام ئازاد چاوگەش، چاوگەش
پێئەکەنێ
عاشوور کەمێ ڕائەمێنێ
لەو ساتەدا،
وا هەست ئەکا،
ترسێکی دوور، تارمایییەک لە ئازاد چوو
ڕاوی ئەنێ
لەپڕێکدا دەست ئەداتە وێنەی دیوار
دایئەگرێت و ئەیشکێنێ
لەو ژوورەیان دێتە دەرێ
ئەڕوا لەسەر کورسیی داڵان
دائەنیشێ
دەم و لووتی ئەبنە بۆڕیی
دووکەڵ کێش و
جگەرەی بیستەم ئەکێشێ
ئەم جارەیان دەست ئەداتە
عەسکەرەکە و
قوڕمیشەکەی بائەدات و بائەدات و
بەرامبەر بووکەشووشەکە قنج دایئەنێ
ڕەشاش چوار پێنج ڕیز ئەکات و
بووکەشووشە چاو شینەکە ئەکەوێت و
ئەوسا عاشوور پێئەکەنێ و
ماڵ جێ دێڵێ.
* * *
ئێستە عاشوور حوشترێکە قەڵەو و ورگن
بەرازێکە شفرە ئاسن
ئێستە عاشوور لەم مەڵبەندەی کوردستاندا
قولاپی شادی گرتنە
لەناو گۆمی سەعاتەکانی ڕۆژگاردا
لەناو گۆمی سەعاتەکانی شەوگاردا
ماسیی ڕۆحی زەرد و سووری خەڵک ئەگرێ
ئێستە عاشوور لەم مەڵبەندەی کوردستاندا
بە قەد گوڵەژاڵەی زامی لەشی «یافا»
لەناو بانقی خوێنی مندا پارەی هەیە
هەزار جار هێندەی بەیداخی «فەلەستین» و
فۆتەی سەری دایکانی ماڵە شەهیدی
گەڕەکێکی ڕەشپۆشی قودس
مەترە زەوی و عەردی هەیە
بە قەد هەر شەش
گۆشەی ئەستێرەکەی داود
مەدالیا و نۆتەی کورد کوشتنی هەیە.
ئێستە عاشوور
«وەحدە»ی دەمی قیمەکێشی سەر جەستەمە
«حوریە»ی چەقۆی شۆفڵە و پێچکەی مەرگی بلدۆزەرە
ئیشتراکیەت لای عاشوور، دابەشکردنی هەژاری و
برینی جەور و ستەمە.
ئەمڕۆ عاشوور، هاوڕێی عاشوور، حیزبی عاشوور
شەوان درەنگ کە پەتی سێدارە ئەنوێ
لە سەردابی ئەشکەنجەما کۆ ئەبنەوە
چەکمەجەی عومری زیندانیم ڕائەکێشن
تەسکەرەی منداڵ و گەورەم دەرئەهێنن
گەورە گچکە ئەکەنەوە
گچکە گەورە ئەکەنەوە
سیانزە بۆ بیست
هەشتا بۆ چل
تا بەیانی کە ڕۆژ بۆوە
بە پلیکانەی قانووندا
سەریان خەن و
پەتی مەرگیان بکەنە مل.
* * *
تا چەک سەری هەڵنەبڕیبوو
هەتا خاک ڕانەپەڕیبوو
تا قەندیل هەڵۆی نەدیبوو
وشە گوللەی نەناسیبوو
شمشێرەکەی دەستی عاشوور وەک ڕەشەبا
بێ ترس و تەنیا ئەگەڕا
شمشێرەکەی دەستی عاشوور
لە کام شوێندا بیویستایە
شەقام بوایە
ڕووناک بوایە
تاریک بوایە
دائەگەڕا و هەڵئەگەڕا
وژەی ئەهات
هەڵئەسووڕا.
عاشوور کەڵەگای ڕۆژگار بوو
لێرە و لەوێ هەر سوار ئەبوو
سواری سەر و سواری مل و
سواری شار و سواری گوند و
سواری چیا و ڕووبار ئەبوو.
تا ئەو وەختەی ئیتر تفەنگ
چاوی گڵۆفت
جووڵا و هەستا و کەوتە سەر پێ
چیا ملی قووت کردەوە
شەقام دەستی ڕاوەشان و
قەڵەم وشەی کۆکردەوە
ئەوسا ئیتر بەرەبەرە
شمشێرەکەی دەستی عاشوور
بوو بە ڕەقە
کە شەو ئەهات
ملی ئەبردەوە دواوە بۆ ناو قاوغ
بە ڕۆژ ئەهاتەوە دەرێ
تا وای لێ هات
شمشێرەکەی دەستی عاشوور
لە سێبەری کیفەکەی خۆیشی بترسێ.
* * *
شەوە شەوی چاو چاو نەبین
تەپ و نمی باران بارین
هاژەی ناو دۆڵ و کەف چڕین
خوڕەی شەتاو
بواری چەمی زۆر هەستاو.
شەوە شەوی چاو چاو نەبین
مەفرەزەیەک، یەک لە دوای یەک
بە هەنگاوێ یان دوو هەنگاو
سەری لووت و پەڕەی گوێچکە
سڕ و تەزیو
مەفرەزەیەک، هەر ئێوارە بەڕێ کەوتوو
تیایاندایە شێو نەکردوو
یەک لەدوای یەک
بە هەنگاوێ یان دوو هەنگاو
بە مشەمما چەک داپۆشراو.
ناو بە ناوێ
شەوقی خێرای لایتی دەست
بۆ بەردەم و بۆ ڕاست و چەپ
کە تیشکی تیژی ئەهاوێ
لە ئاوێنەی شەوقی تەڕا
لاسکی بارانی ڕەنگ زیوین
چەند ڕێزێکی دەرئەکەوێ.
بەرگی بەر تەڕ شڵپەیان دێ.
لەگەڵ دوان و قسەدا
پچڕ پچڕ
وەکوو لوولەی کتریی کوڵاو
دەم هەڵاوی لێ هەڵئەسێ
پێڵاوی لاستیک گرژ بوو
ئاو تێی ئەچێ و
شڵقە شڵق
سەری پەنجەی تیا ئەتەزێ.
قوڕی دەشتی سپی باوی
لە کەتیرە و لە سرێش چوو
وەکوو بنێشت هەنگاو ئەگرێ
جار بە جاریش تۆ ئەڕۆیت و
لە دواتەوە
تاکێ پێڵاو جێ ئەمێنێ
شەڕواڵ دەرەلنگ قوڕاویی
دەس گۆ ناکا و
هەناسەی سنگی نوقمبووش
چۆلەکەیەکە خنکاو و دەم داپچڕیو
سەر دەردێنێ
لەناکاویش لەبەر دەمتا
هەورازێکی کووڕی ڕووتەن دەرئەکەوێ
ئای لەو وەختەدا گوێت لێ بێ
هەر ئەشڕۆن و لەبەر خۆوە
جنێوی چۆن بە زستان و قوڕ و لیتە و
دایکی پێڵاوی لاستیک و
عاشوور ئەدرێ!
شەوە شەوی چاو چاو نەبین
مەفرەزەی کەنەفت ئەگاتە
شوێنی مەبەست
بڵاو، بڵاو، دوو سێ کەمین دائەمەزرێ
دەنگی بەرز و لایت لێدان
وەکوو کێشانی جگەرە
لەناویەکدا
هەڕەشەیان زۆر لێ ئەکرێ.
* * *
شارۆچکەی گڵۆپ هەڵکراو
لەو بەرزەوە کە ئەبینرێ
ئەڵێی ئەستێرکی پڕشنگە
یان مرواری هەڵڕژاوە
بریسکەی دێ.
ئێستە زۆری وەکوو ئازاد
کە چەناگەی خەیاڵی مەنگ
ئەخەنە سەر لوولەی تفەنگ
لەو دوورەوە هەناسە بۆ
شار و ماڵ و یادگاری تاڵانکراو
هەڵئەکێشن
ئەزانن چۆن تۆزێکی تر
ئەبن بە گەرداوی ئاگر دائەگەڕێن
ئەزانن چۆن تۆزێکی تر
لە شاری شەقام کوژراوا ئەوەستن و
میلی تۆڵە ڕائەکێشن.
شەوە شەوی چاو چاو نەبین
لەم ساتەدا شۆڕش ڕەنگی نارنجییە
گوللەی گڕدار وا ئەنووسێ.
لەم کاتەدا بەرگی بەری شۆڕش ئاڵە
برینی لەشی پێشمەرگە وا ئەنووسێ
لەم ساتەدا شۆڕش تەوقەی مزگێنییە
هەڵاتنی داڵ وا ئەڵێ
لەم ساتەدا شۆڕش تاریکیی ڕاونانە
دیلکردنی شمشێرەکەی دەستی عاشووریش
وا ئەڵێ:
سەری کۆڵان ئەتوت دەمی پرێمزە و داگیرساوە
دەوری فولکە کەمینێکی کونبڕ، مەحکەم
وەکوو پشتێنی ئاسنین دەوری داوە
خوارتر بۆسەیەکی چەپەک
وەک نانەچەورەی ناو تەڵە
هەر بۆ ڕاکێشانی نێچیر دانراوە
دەستڕێژ، گیزە، ترپە ترپ، گرمەگرم
ئینجا سامێکی بێدەنگی
لە پڕێکدا کوژانەوەی گڵۆپ هەموو
تاریکیییەک بە سەردا دێ
تاریکترە لە تاریکی
وەکوو خۆیان تەقەی شڵەژاوی دوژمن
سەر ئەکەن و خوار ئەکەن و گوللەی وێڵن
وا لەژێڵڵاوە، پیکابێ
لووت بەرز ڕەنگزەردی مەغاویر
دوو ڕیزی پشت لە یەکتری
عەسکەری ڕەش ڕەش وەکوو قیر
دانیشتوون و لوولەی چەکیان
بۆ ڕاست و چەپ ڕوو لە دەرێ
پیکاب وەکوو تیسکەی تفەنگ
دەرئەچێت و ڕوو لە سەرێ
لەدوایشەوە لاندرۆڤەرێ
نە و بوون بە دووان
نە و بوون بە سیان
گیزەیەک و تێئەپەڕن، ناو سیخناخ و تێک ترنجاو
لە تیژیدا سەرنج فریایان ناکەوێ
پیکاب دێت و دێت و دێت و
بۆسەی یەکەم کڕ ئەبێت و
دووەم بە ئەنقەست ئەنوێت و
سێهەم هەرچی ناڵە و گرمەی مەفرەزەیە
بە جووڵانی چەند پەنجەیە
شاڵاوێکن ڕوو ئەکەنە ئەو جێگەیە و
ئیتر پیکاب
وەکوو شەقام بە قاچی خۆی
تێی هەڵدات و بە حەوادا فڕێی دات و
دێوی باڵداری ئاگری تێ بەر بدات
هەڵئەگیرسێ و
هەڵئەقرچێ و
هەڵئەبەزێ و
دائەبەزێ و
لووتی شکاو وەرئەگێرێ و
دووکەڵ ئەیخوات
پیکاب هێشتا بە حەواوە
ئەزریکێنێ
کە لە دواوە ئەوانی تر
هەویری لەشی یەکتریان
لەناو بۆدیا شێلاوە
بەنزین و خوێن و گریس و گۆشت و لاستیک
ئێسک و ئاسن
بوون بە شتێ
شتەیش ناوی لێ نەنراوە.
لەم شەقامە و لەم شەوەدا
لەم شارۆچکە بچووکەدا
ئێستە ڕژێم ماڵۆسێکی سەر بڕڕاوە.
ئێستە شمشێرە کوولەکەی دەستی عاشوور
تەختەیەکی قڵیشاوە
بانگی کشانەوەی ئێمەش ئیستە
وەختێتی و هیچی نەماوە.
* * *
بەیانی بوو سەری سەعات
بێسیمی ناو کونە ئەشکەوت
بێسیمی ناو دارستان و هەردوو پێدەشت
زمان و گوێی سەنگەر بوون و
ئەیانبیست و دەنگیان ئەهات
وەکوو نانی گەرمی تەنوور
هەواڵی تازەی نەبەردیان
بۆ یەک ئەنارد
بەیانی بوو سەری سەعات
بێسیمەکان بە زیکە زیک
بەپەلەپەل
زەمانیان کوورت ئەکردەوە
وەکوو ئاریەڵ
ڕێگای دووریش بە ڕێی نزیک
بەیانی بوو سەری سەعات:
دنیا سارد سارد
-شەپۆل شەپۆل هەڵۆ!
وەکوو هاواری بنی بیر
دەنگ زۆر کزە
- شەپۆل شەپۆل هەڵۆ!
دوو دابەزە
- هەڵۆ هەڵۆ شەپۆل!
- ئێستە باشە
- دەی چیت هەیە؟!
- برووسکەیەکی پەلەیە
- من ئامادەم
بەردەوام بە
- دە بنووسە.
ئیتر برووسکەکەی هەڵۆ وەکوو گوڵاو لە سێبەرەوە بۆ هەتاو
هەرچی هەنگی دور و نزیکی بێ سیمی ناو شۆڕشە
بەگیزەگیز دەوری ئەدەن
بە ژاوە ژاو گێژی ئەدەن
سەرە ڕێی خەتی لێ ئەگرن
هەندێ تەواو
هەندێکی تریش ناتەواو
گۆی هەواڵی تازە ئەمژن
ئیتر برووسکەکەی هەڵۆ لەناو شەش حەوت دێڕی شاشا
ژووری هەواڵ درووست ئەکا
ژوورێ بۆ زیانی دوژمن
کوژراو، زامدار
ژوورێ بۆ دیل
ناویان ئەبات
دەرگایان لەسەر دائەخات.
ژووری دەسکەوت، چەک و فیشەک
چەکی گەورە برا گەورەن
لەپێشەوە ناویان ئەبات
ئەم جارەیان لەناو ژووری
دیلەکاندا
داڵی گیراوی کز و مات
«عاشوور حەمدان»
نێچیرێکی قەڵەویانە
بۆیە بێسیم
پەیتاپەیتا
ناوی ئەبات.
هەواڵ ژوور بە ژوور ئەگەڕێ
هەتا دوا ژووری برووسکە
ژوورێکی ڕەنگ ئەرخەوانی
دەرگای واڵا و
پەنجەرەی دانەخستووە
ئەو ژوورەی چاوی شەهیدی
تا زەمانی
تیا نووستووە
- هەڵۆ هەڵۆ شەپۆل!
- شەپۆل شەپۆل هەڵۆ!
- بەردەوام بە
کاکە لای منەوە تەواو
سەری سەعات سەر بەرەوە
ئەگەر هەواڵی تازە هات
ئامادە بە
- ئەرێ جەو لای ئێوە چۆنە؟!
- لە شەوێوە بەفر ئەبارێ
هەتا ئێستە
سێ جار سەربانمان ماڵیوە
- ئەی لای ئێوە
حاڵی ئێوە و پیرە زستان؟!
- هەر بارانە و بەڵام لافاو
ڕێی ئێمە و گوندی بڕیوە
ئیشێ، کارێ؟!
- هەر خۆشیتان
- خوا حافیز بێ.
بەفرە و باران، لەوێ بەفرە و لێرە باران، لەولا گڕە.
لەملا کزە. لەناو نەخشەی پێشمەرگەدا، سەرما و گەرما،
تەرزە و پشکۆ، سەریان ناوە بە یەکەوە، وەرز ئەگۆڕن
ساڵ ئەگۆڕن، دنیای کۆن هەڵئەگێڕنەوە. لەناو بەفرا
خوێن ئەڕوێنن، لەناو خوێنا، تەرزە و بەفر ئەتوێننەوە
کێڵگەی برسێتی ئەکێڵن. دەغڵی ئازاری یەک بە دە ئەدروونەوە
بەفرە و باران، بەفریش پێشمەرگەی سرووشتە.
پێشمەرگەی شۆڕش و
سرووشت لەم وەرزەدا قۆڵیان لە قۆڵدا و پێکەوە ڕێگەکانی
داڵ ئەبەستن، چنگەکانیان لە گۆ ئەخەن
باڵەکانیان ئەبەستنەوە.
بەفرە و باران، ئەوەتا وا عاشوور حەمدان
داڵاشی ڕەشی باڵ شکاو
بووە بە فاقەی پێشمەرگە و سرووشتەوە دەردەست کراو.
شمشێرەکەی زەلیل زەلیل، پاڕانەوەی داماو داماو، داڵی گیراو
داڵی ناوسک پڕ لە بێچووە چۆلەکەی کورد پێش خراوە و ڕەت
ئەبات و هەنگاو هەنگاو ئەژنۆی ئەشکێ
ئێستە عاشوور پەیامێکە
کەسیرە بوو. دروشمێکە قاچ و قول و دەست و پەنجە سەرمابردوو.
مەگەر هەر تەنیا بینی ئاو لەم کاتەدا وەکوو عاشوور
لە ترساندا هەڵبلەرزێ.
ڕێ درێژە، وەکوو مێژووی پڕ ئەشکەنجە، ڕێ درێژە.
چەقەنە بەرد، هەڵەت هەڵەت، هەر شەقاوێک داڵ ئەڕوات و
شەقاوێکی تر ئەکەوێ بۆ بەرەوژوور. دوا پلەی دوند،
چاوی کوژاوە هەڵئەبڕێ. لە پشتەوە لوولەی تفەنگەکەی
ئازاد ئەکاتەوە سەر قەپرغەی هەڵیئەبڕێ، ئەیخاتەوە سەر
توولەڕێ. وەکوو ئاوێنەی تەمگرتوو چاوی عاشوور تارماییی
ئازاد ئەبینێ. ئازاد ئەچێتە بەردەمی هەڵئەترووشکێ،
ئەم جارەیان کە پشوودان بە لەپی دەست ئاوێنەی
چاوی تەمگرتووی عاشوور ئەسڕێ
ئەوسا ئیتر نەک وێنەکەی، بەڵکوو ئازاد
خوێنی، گۆشتی، خۆی ئەبینێ، دەنگی ئازاد.
قاقای پێکەنینی ئازاد،
خۆی ئەبیسێ ئەم جارەیان داڵ ئەتاسێ و
تارماییی مەرگ دەس بە خەنجەر
لەسەر سەری ڕائەوەستێ
پاش چەند ڕۆژێ داڵ ڕیش
هاتووە، پانتۆڵ دڕاو، وەک گیسکێکی لەڕ و لاواز ئەگاتە جێ.
* * *
شەوی کڵپە و هەڵمەتەکە، عاشوور خۆی کرد
بە نەخۆش و نەچووە دەرێ.
شمشێری لە کون خزاوبوو. لە کەنتۆردا پشیلە بوو
خۆی مات دابوو.
کۆمەڵێ جاش ڕەنگ پێ نەماو، هەناسە سوار،
چوونە ماڵی وتیان
ڕەفیق وەرە دەرێ فریا کەوە، وا مەقەڕ و وێنەی
سوڵتان و شارۆچکە بە یەکەوە گڕ ئەسێنێ.
داڵی ناچار هاتە دەرێ
دوا لاندرۆڤەر ڕاوەستاوە و سواری ئەبێ. دەس لەسەر دڵ ئەکەونە ڕێ
وەختێ عاشوور دۆزەخی پێش خۆی ئەبینێ
زارەتریک ئەحەپەسێ
هەر بە پەنجە فرمان ئەدا و شۆفێر بەرەو
دوا سوکانی وەرئەگێڕێ
بۆسەی یەکەم ئامادەیە و دەرئەپەڕێ و
وەک نێچیری چاو بە وەنەوز ئەیانگرێ.
* * *
هەر ئەو شەوەی چنگی هەڵۆی خۆ کز و کرد
داڵی فڕان
لە دۆڵێکی قەراغ شاردا، کڕ، نەپندی
کە مەفرەزە خڕ بوونەوە
گیرفان، گیرفان
جلی بەری عاشوور و دیلەکان گەڕان
یەکە بە یەکە و جیا بە جیا
چییان تیا بوو بەدەست نیشان
بە ژماردن، دەریانهێنان
لەسەر مێزی تاشەبەردێ
وەکوو بڵێی
بۆ ئەوان درووست کرابێ
دایانئەنان
لەودەمەدا باران خۆشی کردبۆوە
لەوە ئەچوو ئەم جارەیان بای بەفر بێ
هەر بەپێوە
لەبەر شەوقی ئەم لاو ئەو لای چەند لایتێ
ئازاد لە شتی ناو گیرفان ورد ئەبۆوە
تا سەرئەنجام،
لەبەر باخەڵی عاشووردا
ڕۆژژمێرێکی بچکۆلەی قادسیە و
هەندێ کاغەزیان دەرهێنا
حەسحەسی تیشکی ڕووناکی
بەسەر ڕیز بە ڕیزدا گەڕا
ناو بە ناوێ سەرنج زیاتر
لەسەر هەندێ دێڕ ئەوەستا
ئەوسا ئازاد لەبەر خۆوە
ورتە ورتێکی لێ ئەهات
دەموچاوی گرژ ئەکرد و
سەرێکیشی بۆ با ئەدا
لەدواییدا
ئەوانەی گلیان دانەوە
پێناسەکان، ڕۆژژمێرێ، چەند کاغەزێ و
چوار دەستکێش بوون
وێنە و نامەی زۆر تایبەتیش
بۆ گیرفانی دیلی هێشتا هەر وڕ و کاس
گەڕانەوە.
* * *
لە یاداشتە نەهێنییەکەی بەرباخەڵی عاشووردا
وەکوو لاشەی سەر ئاو کەوتووی دوای تاوان
ئێستە تەرمی شیعری بزر، زامی گیراو ئەبینینەوە.
ئێستە گۆڕی وەرزی کوژراو، دەنگی خنکاو ئەدۆزینەوە
ئێستە دەرکەوت ژێرزەمینی
ڕۆژژمێرەکەی عاشوور،
کام پیلانی پەپکەخواردووی لە خۆیدا حەشار داوە
ئێستە دەرکەوت کە قەنارەی نەهێنی
لە یاداشتی بەرباخەڵی عاشووردا
بۆ چەند تیشکی سەوزی هیوای پاشەڕۆژ هەڵخراوە.
لە یاداشتی بەرباخەڵی عاشووردا
زۆڵە یاسای ئۆتۆنۆمی ئەم حوکمە
ئافرەتێکە بۆ کامێرای تەلەفیزیۆنی درۆ
داوێنپاکە و سپیپۆشە و فریشتە
دوای کامێراش هەرزان هەرزان
ئەیفرۆشێ ئابڕوی تکاو، ئەو لەشە.
لە سەردابە نەهێنییەکەی
بەرباخەڵی عاشووردا
چەند ڕۆژێکمان
لە گیرفانی ئەو یادداشتە دەرهێنا:
*بەپێی بەڵێنێکی زووتر کە پێی دابووم
پێش هەفتەیەک ژنەکەی «ن»
کاسێتێکی مێردەکەی خۆی لەناو سنگیا شاردبۆوە و
بۆی هێنابووم
وەختێ گوێم گرت لەوە ئەچوو
وەختی مەست بوون قسە بکات
لە شوێنێکدا «ن» وا ئەڵێ:
ئەم شەڕە بۆ؟!
ئەم شەڕە وەک گۆشتی مردووی
بۆگەنکردووی لێ هاتووە
ئەم شەڕە بۆ؟!
لەبەر کورسی و لەبەر چاوی
تاقە کەسێ!؟
حەوت ساڵ ئەبێ،
«ن» هاوڕێی ئەم سەفەرە درێژەیە
دوێنێ «ن»مان هەر بە دەستی
ژنەکەی خۆی دەرمانخوارد کرد
ئەمڕۆش بە مارشی عەسکەری و
کۆڕەوێکی زۆر گەورەوە
تا قەراغ شار، تەرمەکەیمان
بەرەو «حلە»
ڕەوانە کرد!
*چەند ڕاپۆرتێکی نزیکی ئەم لاو ئەو لای
بوون بە چرای
تاقیبکەرمان
زۆر دەمێک بوو لە کوڕەکەی
وەستا حەسەن بە گومان بووین
ئەمڕۆ لە جەژنی سوپادا
قەزا و قەدەر
زیلێک شێلای!
*ئەمیشیان قسەی نەستەقە
سەگ هەر سەگە
کورد هەر دوردە
«فرسان»ە یان «موخەریب»ە
*ئەمڕۆ نامەم بۆ «س»ی ئامۆزام نووسی
«س» لە بەسرەیە و عەسکەرە
بۆم نووسیوە: فریا کەوە
خۆزگەیەکت ئەهێنمە دی
ئەڵێی بەهەشتی ناو خەوە
پارچەیەک عەرد، چوارسەد مەتری
باوەشت بۆ ئەگرێتەوە
دە هەزاریش پارەی بەخشیش
ئەو هاتووە بە پیرتەوە
فریاکەوە
ئای بۆ عەرەبێ کە خێرا
بێت و لەجێی ماڵە کوردێ
لە شاری گەوهەری ڕەشدا
خانووی تازە بنیات بنێ!
*ئاخ! ئاخ!
هەر ئەم جارە
هەر لەم شەڕە ببینەوە
شەرتە ناوی بەفر لەبیر
ئەم شاخانە بەرینەوە
ئاخ! ئاخ! هەر ئەم جارە.
*دوێنێ شەوێ
چوار موخەریب بە چوار چەک و
دووی زیادەوە
خۆیان دایە دەست مەخفەرێ
خۆم چووم دیمن
ئەتوت گەماڵی چڵکنن
بەڵام سەیرە
بۆچی هەتا لای ئەوانن
کۆ لە مەرگ ناکەنەوە
کەچی کە دێنە لای ئێمە
ئەڵێی تانجیی ترسنۆکن!
* ئەمڕۆ ماندووین
لە شەبەقەوە خەریکی
ڕاگوێزانی چوار پێنج گوندین
من و ناسر
حەوت سەعات ئەبێ بەپێوەین
زۆر شەکەتین
هەتا ئێستەش وڕ و کاسی
تەقینەوەی دینامێتین
*ئەمڕۆ «و» و «س»مان بانگ کرد
ئەم دوو قەلەباچکە کوردە
تەمەنی ماڵی کردنیان
ئێستە لە چوار ساڵ زیاترە
پێمان وتن: قەلەباچکە بەڕێزەکان
ئێوە ئەبنە زمان و گوێی گەلی کوردمان
بۆ ئەم دەورەی داهاتوو
ئەبێ خۆتان هەڵبژێرن
لەمڕۆیشەوە وا بزانن
دوو ئەندامی ئەنجوومەنن.
*لە بەغداوە ئەمڕۆ لاشەی
دوو موخەڕیبی گیراویان
هێنایەوە بۆ شارۆچکە
لە بازاڕدا چپە چپە
ئابڵوقەی ماڵەکانمان دان
باوکی هەردووکیانمان بانگ کرد
پێمان وتن: باش گوێ بگرن
ئەوەی لەگەڵ ئێمە نییە
گەر وا بمرێ پرسەی نییە
دەرگا داخەن!
گریانیشتان قەدەغەیە.
*وەک دیبوویان:
موخەڕیبێکی خڕیلەی دەماغ کردوو
ئەمڕۆ سەعات سێی عەسر بوو
لە مەیدانی گەورەی شاردا
ڕەفیق «ناسر سلیمان»ی
دایە بەر ڕیزی دەمانچە و
یەکسەر کوشتی
وەکوو موورووی غەیب وەها بوو
کەس نەیزانی بۆ کوێش دەرچوو!
*دوێ نیوەشەو
بەپێی نەخشە و تۆڕێکی ورد
کەسوکاری نزیکەی بیست موخەڕیبمان
وەکوو مریشک و جووجەڵە
لە خەودا گرت.
*ئەمڕۆ ست «شەرمن»م بانگ کرد
شەرمن بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانە
پێم وت: بۆ خۆشی ئەفسەرە ئازاکانی
ئەم عێراقە
لە ئەندامان وەک گوڵبژێر
بۆ ئاهەنگی قادسییەی سووری ئەمشەو
چەپکێ کچی ڕەنگاوڕەنگی زۆر ناسکمان
لە گوڵدانی یەکێتیدا بۆ بنێرێ!
* * *
داڵ غەڕڕا بوو، وەختێ ئەفڕی
وەختێ هەندێ پەڵە هەوری نزمی لەژێر
پێیدا ئەدی. وای ئەزانی هەموو لووتکە و
هەموو هەورێ سەر دائەخا و بە چۆکدا دێ
لەبەر قیڕەی لەخۆبایی
داڵ غەڕڕا بوو، ئاسمانی گەورەی نەئەدی
وای ئەزانی زەمان ئەپێچێتە باڵی
هەتاکوو سەر، لەسەر ڕۆژان کڕ ئەکەوێ
هەتاکوو سەر، بڵند ئەفڕێ و
سەر بەرەوخوار نابێتەوە بەرەو دۆڵی
نزم و نەوی.
* * *
بەر لەدایکبوونی عیسا
ڕەنگە هەر لەم دەربەندەدا بووبێ
حەوت شەو، حەوت ڕۆژ
ترس چاوی «گەزنەفون» و
سوارەی یۆنانی قوت دابێ.
ڕەنگە هەر لەم دەربەندەدا بووبێ
حەوت شەو حەوت ڕۆژ
تیری درێژی ڕمئاسا
بەر لەدایکبوونی عیسا
ئەم دیو ئەو دیو
زرێپۆشی کون کردبێ و
وەک نیشانەی مێژووی ئێمە
لەسەر دڵی ستەمی کۆن هەڵچەقیبێ.
لەو ڕەوەز و لەو دوندەوە
بەفر کوژیان هەڵدێرابێ
ڕەنگە هەر لەم دەربەندەدا بووبێ.
لە ئەشکەوتێکی ئێرەدا
لەو ئاستەدا، لەم ئاستەدا
بە پۆل داڵی باڵ شکاویان
بەند کردبێ!
ڕەنگە هەر لەم دەربەندەدا بووبێ.
* * *
ئێستە سەعات دەی بەیانیی
ڕۆژی هەینی، هەشتی هەشتی
هەشتا و شەشە
لەژێر کەپرەکەی خۆمەوە
لەنێوان لقی دارگوێزی گوێ چەمەوە
هەر لە هەمان دەربەندەوە
لە سەرەوە
بە توولەڕێی ئەوبەرەوە
ڕێچکەیەک داڵی گیراوی چەماوەی ژێر
کۆڵە خۆڵ و خشت ئەبینم
عاشووریشیان لە پێشەوە
ڕێچکەیەک داڵ
تەنیا بازێک لە پشتەوە
گڵ ئەکێشن، بەرد ئەکێشن
دار ئەکێشن
بۆ خەستەخانەی ئەو هەڵۆ زامدارانەی
بە باڵی خوێناویی شۆڕش
شیعرێکی نوێم بۆ ئەنووسن.
1986-08-08
#بەرگەڵو#

Qeyd: Bu kitabın PDF faylı mövcud deyil, bu faylı əldə etmək üçün Kurdipedia-ya kömək edin! Kitab təqdim edin
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 691 dəfə baxılıb
HashTag
Əlaqəli fayllar: 2
əlaqəli məqalələr: 3
Məzmun kateqoriyası: Şeir
Nəşrin növü: Çap edilib
PDF: Yox
Şəhərlər: Suleymaniye
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 89%
89%
Bu başlıq زریان سەرچناری tərəfindən 19-02-2023 qeyd edilib
Bu məqalə ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə زریان سەرچناری tərəfindən 26-02-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 691 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.141 KB 19-02-2023 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 524,739
Şəkil 106,260
Kitab PDF 19,763
Əlaqəli fayllar 99,357
Video 1,441
Dillər
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Folders
Biyografi - Təhsil sahəsi - Profesör Biyografi - Təhsil - Elm - Kimya Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Qəzetçi Biyografi - Ləhcə - Kürtçe - Kurmanci Biyografi - Ləhcə - Azerî Biyografi - Ləhcə - Rusça Biyografi - Yaşayış yeri - Xaricdə Biyografi - Canlı? - Yox

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.344 saniyə!