لەبیرکردنی خۆشەویستی پێشوو بۆ زۆر کەس قوورسە و کارێکی سەختە، ڕەنگە زۆر یادگاری جوانتان پێکەوە هەبێت و ئاسان نەبێت بێ ئەو بتوانیت بەردەوام بیت.
هەندێک کات پێدانەوەی چانسی دوەم بەخۆشەویستی پێشووت ڕەنگە گرفتەکان چاک بکاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر لەم کاتانەدابێت.
=KTML_Bold=1- ئەگەر هێشتا متمانەپێکراوە=KTML_End=
ئەگەر خۆشەویستەکەت کارێکی نەکردووە کە خیانەت لە متمانەی تۆ بکات، واتە هۆکاری جیابوونەوەتان کەمیی متمانە نەبووە لەنێوانتان، واتای ئەوەیە دەتوانیت دووبارە پەیوەندی لەگەڵدا درووستبکەیتەوە.
=KTML_Bold=2- کاتێک هەوڵدەدات خۆی بگۆڕێت=KTML_End=
ئەگەر خۆشەویستەکەت هەڵەی بەرانبەر کردویت و ئێستا پەشیمانە و هەوڵدەدات خۆی بگۆڕێت بە کردار نەک بە وشە، واتای ئەوەیە خۆشەویستییەکی بەهێزی بۆ تۆ هەیە.
=KTML_Bold=3- کاتێک خۆت ئەوەت دەوێت=KTML_End=
دڵیابەرەوە لەوەی بڕیاری گەڕانەوەت بۆلای بە ویست و خواستی خۆت بێت، نەک لەژێر فشاردا بیت و ئەو زۆرت لێبکات.
=KTML_Bold=4- کاتێک باس لە دۆخی خۆی دەکات لە دووری تۆ=KTML_End=
ئەگەر هاتەوە لای تۆ و باسی لە دۆخی خراپی خۆی کرد لە دووری تۆ، واتای ئەوەیە بە هەڵەکەی خۆی زانیووە و نایەوێت لە دووری تۆ بەردەوامبێت.
=KTML_Bold=5- ئەگەر دوای جیابوونەوەش گرنگیت پێدەدات=KTML_End=
کاتێک هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت سەرەڕای جیابوونەوەتان گرنگی بە پێداویستییەکانت و خۆت دەدات، پێدانی چانسی دووەم ڕەنگە باشتری بکات. [1]