=KTML_Bold=ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پلەی حزبی، چوار هەزار کادری یەکێتی هەیە=KTML_End=
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەم مانگەوە مووچەی 1001 کادری حزبەکەی ڕاگرت کە مووچەیان لەسەر ئیدارەی گشتی یەکێتی بووە.
ئەو هەزار و یەک کادرەی یەکێتی ئەو کەسانەن کە لەدوای کۆنگرەی چواری یەکێتیەوە مووچەیان بۆ بەستراوە و لەلایەن ئیدارەی گشتییەوە مووچەیان پێدەدرا.
ئەو هەزار کادرەی یەکێتی، بەشێکن لە چوار هەزار کادری ئەو حزبە لە دوای کۆنگرەی چواری یەکێتی پلەیان پێ دراوە یان پلەیان بەرزکراوەتەوە و ئیدارەی گشتی پێش ڕووداوەکانی هەشتی تەمووز مووچەی بۆ هەزار و یەک کەس لەو کادرانە بڕیبووەوە. زۆربەی ئەو کادرانە بە پشتگیری و تەزکیەی #لاهور شێخ جەنگی# و کەسە نزیکەکانی ئەو پلەی حزبیانەیان پێدراوە.
لە ئێستادا #21-02-2023# مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی، سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێداچونەوە و هەڵوەشاندنەوەی پلەی ئەو چوار هەزار کەسەیە و بە مەڵبەند و ئۆرگانەکانی حزبەکە ڕاگەیەنراوە پابەندی دارایی بەرانبەر ئەو کادرانە ناگرنە ئەستۆ.
چەند مانگێک پێش ئێستا لەکاتی ڕێکخستنەوەی هەیکەلی مەڵبەندەکانی یەکێتی ئەو کادرانە لە ستافی نوێی مەڵبەندەکان پلە و شوێنیان پێ نەدراوە. [1]