=KTML_Bold=حکومەتی ئێراق داوای دانانی وەزیری نوێی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.=KTML_End=
بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگە لە هەرێم، کێشە بۆ گفتوگۆکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا# درووست بووە، بۆیە حکومەتی ئێراق داوای دانانی وەزیری پێشمەرگەی کردووە.
وەزارەتی بەرگری ئێراق بە فەڕمی داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە، کە پۆستی وەزیری پێشمەرگە گرنگە و بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە، بۆیە دەبێت بەزوویی ئەو پۆستە پڕبکرێتەوە.
حکومەتی ئێراق داوایان لە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیش کردووە، کە پۆستی وەزیری پێشمەرگە پشکی ئەوانە، بەزوویی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکەن و یەکلاییبکەنەوە. [1]