ڕەنگە بەهۆی پەستنی کار یان گرفتەکانی ڕۆژانە و زۆر بیرکردنەوە شەوان گرفتی خەو لێکەوتنت هەبێت، بەڵام ئەمە گرفتێک نییە چارەسەر نەبێت، چەند خواردنەوەیەکی ڕۆژانە هەیە، کە ئەگەر پێش نووستن بیخۆیتەوە یارمەتیت دەدات بە ئاسانی خەوت لێبکەوێت و خەوێکی قوڵت هەبێت.
ماڵپەڕی (intermountain healthcare) ئەو خواردنەوانەی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. شیری گەرم=KTML_End=
جگە لەوەی سوودی زۆری هەیە بۆ ئێسک و ددان، هاوکات یارمەتیدەرێکی زۆر باشی خەوە، هەستی ئارامی و سەلامەتیت پێدەبەخشێت، هۆڕمۆنی میلاتۆنین لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە و سیستمی خەو ڕێکدەخات.
=KTML_Bold=2. شیری بادەم=KTML_End=
خواردنەوەیەکی گونجاوە بۆ پێش کاتی نووستن، یارمەتیت دەدات بە زوویی خەوت لێبکەوێت، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم.
=KTML_Bold=3. چای سەوز=KTML_End=
یارمەتیی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات، فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە و ئارامی بە مێشک دەبەخشێت.
=KTML_Bold=4. چای بەیبوون=KTML_End=
بە هەمان شێوەی شیر کاریگەریی هەیە لەسەر ڕێکخستەوەی سیستمی خەو، بیرۆکەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی کەمخەوییان هەیە.
=KTML_Bold=5. سموسی مۆز=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، دەتوانیت دوو مۆز لەگەڵ کوپێک شیر تێکەڵ بکەیت و هەندێک کەرەی تێبکەیت، ماسوولکەکانی جەستە خاو دەکاتەوە و یارمەتیت دەدات بە ئاسانی خەوت لێبکەوێت. [1]