ناونیشانی بابەت: ئێچ پایلۆری H.pylori چییە؟ (بەکتریای گەدە)
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
بەکتریایەکە لە گەدە ھەیە و زۆر بڵاوە لە ناوخەڵک، ئەبێتە ھۆی ھەوکردنی گەدە (التهاب المعدة) .
=KTML_Bold=نیشانەکانی:=KTML_End=
ئازاری سک، دڵ تێکچوون، و نەمانی ئارەزووی خواردن وھەندێ جار ڕشانەوە. زۆرجار ئەبێتە ھۆی برینی گەدە (قرحة المعدة) . ئەگەر چارەسەر نەکرێ ئەبێتە ھۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
=KTML_Bold=ئایا ئەم بەکتریایە لەمنداڵیش ھەیە؟=KTML_End=
بەڵێ لە ھەموو تەمەنێک ئەگەری تووشبوون ھەیە (نەخۆشێکم ھەیە تەمەنی 3 مانگە و تووشی ئەم بەکتریایە بووە)
=KTML_Bold=دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەو چارەسەر:=KTML_End=
ھەرچی کاتێک منداڵەکەت ئازاری سکی بەردەوامی ھەبوو یاخود چارەسەرت وەرئەگرت و لێی دووبارە ئەبووەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و ئەوپشکنینەت بۆ بکات و بەزووترین کات چارەسەر وەربگریت.
abdominalpain hpyloritreatment gasritis nausea
[1]