ناونیشانی بابەت: شروبی ئاسن و ڕەشبوونی ددانەکان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
یەکێک لە کاریگەرى لاوەکى شروبی ئاسن ئەوەیە کە ھەندێ جار لەسەر ددانەکان ئەمێنێتەوەو ددانەکە ڕەش ئەکات، بۆ ئەوەى نەھێڵیت ئەوە ڕووبدات پێویستە:
1- شروبەکە لەگەڵ خواردن بخورێت بەتایبەتى لەگەڵ شەربەتى میوەکان وەکوو پرتەقاڵ.
2- ڕاستەوخۆ منداڵەکە ئاو لەدواى شروبەکە بخوات یاخود ددانى بشوات.
3-یان بەشێوەیەک سرنجەکە یان قەترەکە زۆر تر بیکەیتە دەمى منداڵەکەو نەھێڵیت بەر ددانەکانى بکەوێت. [1]