ناونیشانی بابەت: بەکارهێنانی مەمە وشکە بەشی 02
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زیانەکانی:
1- لە یەکەم مانگی تەمەنی منداڵەکە بەکاری مەهێنە چونکە دەبێتە هۆکارێک بۆ کەم درووست بوونی شیری دایک چونکە منداڵەکە بەجوانی فێری مژینی مەمکی دایکەکە نابێ.
2- ئەبێتە ھۆکارێک بۆ ھەوکردنی بەردەوامی گوێی منداڵ بۆیە ئەبێ زۆر ئاگاداری پاکوخاوێنی مەمەکە بیت.
3- تیکدانی ددانی منداڵ و جوان نەھاتنی بۆیە واباشە لەگەڵ یەکەم ددانی منداڵ وردەوردە ھەوڵ بدەی کەمی کەیتەوەو وازی لێبھێنی.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
- ئەگەر منداڵ نەیگرت بەھیچ شێوەیەک زۆری لێ مەکە فێر ببێت.
- بەھیچ شێوەیک شرینی و ھەنگوینی پێوەمەکە زیان بەمنداڵەکە ئەگەیەنێت و شیرخواردنی کەم ئەبێتەوە.
- نابێ 2پارچە بێ نەوەکو لێک ببنەوە و نابێ زنجیر و ملوانکەی پێوەبێ ئەگەری ئەوە ھەیە گیر ببێت و منداڵ تووشی خنکان ببێ بەتایبەتی لەکاتی خەو. [1]