ناونیشانی بابەت: چارەسەری پەسیو (ھەڵامەت) لە منداڵاندا
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
پێویستە دایکان و باوکان بزانن کە زۆربەی حالەتەکانی پەسیو پێویستی بەدەرمان نییە. خۆی چاک ئەبێتەوە بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1- قەترەی ئاو و خوێ: قەترە یان سپرای زۆرزۆر پێویستە بۆ منداڵ و ئەتوانی ھەر 2 کاتژمێر جارێک بەکاری بھێنی لوت پاک ئەکاتەوەو ئەیکاتەوە و وا ئەکات پەسیوەکە زووتر چاک ببێتەوە.
2- پەمپی لوت: دوای قەترەکە پەمپەکە بەکاربێنە و لوتی پاک بکەوە ، منداڵەکە ھەناسەی خۆشتر ئەبێت و ئەو ئیفارازاتانە دانابەزێتە سنگی و قوڕگی .ئەوەی منداڵی ھەبێت ئەبێت ئەو پەمپە بەکاربێنێت، بڕوابکەن ئەگەر تەنھا قەترەو پەمپەکە بەکاربێنن ئەوا زووتر چاک ئەبێت و پێویست بە چوونە دکتۆر و علاج کڕین ناکات. بەڵام وەکوو ئەبینین خەڵکی ئێمە بڕوای بەم چارەسەرانە نییە.و چەندەھا جۆر شروبی ھەڵامەت تاقی ئەکەنەوەو ھەمووشی یەک مادەیەو تەنھا ناوی شەریکەکان گۆڕاوە و سوودیشی نییە.
3- خواردنی تەندرووست: شلەمەنی زۆر و شۆرباو میوە زۆر بەسوودە، لەگەڵ پشوودانی تەواو.
4- جیاکردنەوەی منداڵ: ھەوڵ بدەن ئەو منداڵەی پەسیوێتی تێکەڵی منداڵەکانی تر نەبێت و بۆئەوەی ئەوانیش نەیگرن و زووتر ئەو ڤایرۆسە لەماڵتان نەمێنێ (ئێستا ئەڵێن خۆ منداڵەکە سجن ناکەین لەبەر ھەڵامەتێک، تەنھا پێویستە کەمێک منداڵەکە دووربێت لەوانی تر و کەوچک و کوپ و خاولی جیابێت) [1]