Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,762
Şəkil 105,560
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,457
Video 1,419
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف
Kurdipediya gələcək nəsillər üçün keçmişin və bugünün tarixini arxivləşdirir!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف

تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف
$تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف$
نووسینی: کەڤین بەگیخانی (دوای کۆچی دوایی)
وەرگێڕانی: ماڵپەڕی ڕووداو
$کەڤین بەگیخانی گەنجێکی کورد بوو لە هۆڵەندا گەورە ببوو، دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا. ئەم وتارەی بە ئینگلیزی بۆ زانکۆی لێیدن کە لێی دەخوێند ئامادە کردووە. ئەندامانی خانەوادەکەی کار لەسەر دەستنووسەکانی دەکەن و وردەوردە بڵاویان دەکەنەوە.$
$ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراقدا$
هزری خێڵەکیی پشتئەستوور بە پیاوسالاری، لە بابەتگەلێکی هەستیاری وەکوو تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف، کۆسپ دەخاتە بەردەم جێبەجێکردنی یاسا.
سێ لەسەر یەکی ژنان لە جیهاندا تووشی تووندوتیژیی جەستەیی، سێکسی و دەروونی بوونەتەوە، تەنانەت لە کاتی تەنگژەکاندا ئەوە ژنانن بەهۆی پێگە لاوازەکەیانەوە لە بەشێکی زۆری جیهاندا زۆرترین ئازار دەچێژن. لێرە تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف بەشێکە لە مۆدێلە گەورەکەی تووندوتیژیی ڕەگەزی و لە هەردوو فۆرمی جەستەیی و دەروونییدا دژی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا پیادە دەکرێت.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵانە زیاد لە 5000 ژن لە جیهاندا بە بیانوووی شەرەفەوە دەکوژرێن. لەم توێژینەوەیەدا تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف لە هەرێمی کوردستاندا هەڵدەسەنگێندرێت، چونکە تووندوتیژی مشتومڕێکی نەبڕاوەی ئەم کۆمەڵگە پیاوسالارییەیە. سەرەتا تووندوتیژی لەژێر ناوی شەرەف شی دەکرێتەوە، دوابەدوای ئەمە کێشەکە لە جەستەی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا وێنا دەکەین. دواتر باسی دامەزراوە یاساییەکان، کاریگەییەکانی یاسای سزاکانی ئێراقی فیدراڵ و لایەنە ئیسلامییەکان لەسەر یاسا لە هەرێمی کوردستان دەکەین. بە پشتبەستن بەمانە، هەوڵ دەدەین زانیاری دەربارەی حەقیقەتی کرانەوەی یاسای هەرێمیی بخەینەڕوو، بۆچی دەستبردن بۆ چاکسازیی یاسایی لەم ژینگە تەواو پیاوسالار و خێڵەکییە کێشەیە؟ بەگوێرەی زانیارییەکان، دەگوترێت سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتی و چاکسازییە یاساییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو کۆسپانەی لەو کۆمەڵگە پڕ تەگەرە، پیاوسالاری و خێڵەکییەدا ڕەگی داکوتاوە، تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف هێشتا وەکوو کێشەیەکی گەورە ماوەتەوە. هەروەها نەبوونی خۆتەرخانکردنی سیاسەتێکی گشتی بەکۆمەڵ لەلایەن دامودەزگە دەوڵەتی و نادەوڵەتییە جۆراوجۆرەکانی وەکوو دادگە و پۆلیس، فاکتەرێکی دژوارە و لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و هزری خێڵەکیی کوردی سەرچاوەی گرتووە.
ئەمڕۆ تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف بە زۆری بە ناوچەکانی وەکوو باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ڕوودەدات. لە کار و قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە، گرنگە خۆمان لە حوکمی پێشوەخت و ستیگماتیزەکردن بەدوور بگرین، چونکە توێژینەوەکان دەریدەخەن تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف هیچ پەیوەندییەکی بە ئایین و کولتوورێکی دیاریکراوە وە نییە. لە ڕاستیدا ئەم تووندوتیژییە لە سەردەمی ڕۆمە کۆنەکان، ئەوروپای سەدەکانی نێوەڕاست، ئەمریکای لاتین و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا هەبووە. تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف بریتییە لە کۆنترین بەشی مۆدێلە گەورەکەی تووندوتیژی جێندەری و لە هەردوو فۆرمی جەستەیی و دەروونییدا دژی ژنان پیادە دەکرێت. ئەم تووندوتیژییە بەزۆری لەلایەن ئەندامانی خێزانی قوربانییەکەوە پیادە دەکرێت، وەکوو مامەکان، خاڵەکان، باوکەکان و برایەکان، مەبەستەکەش [بەپێی تێگەیشتنی هەڵەی ئەوان] پارێزگاریکردن و گەڕاندنەوەی شەرەفە بۆ خێزان یان عەشیرەت و گرووپ. ڕەهەندێکی گرنگی جیاکەرەوەی ئەم تووندوتیژییە ئەوەیە کە لەلایەن گرووپەوە ئەنجام دەدرێت و بە بیانووی کۆدی شەرەف لە ژینگەی ئەو خێزان و کۆمەڵگە پیاوسالارییانەدا بەردەوامی و گرنگی پێ دەدریت. لەبەرئەوە گرنگە بڵێین پیاوسالاری دیاردەیەکی قووڵی کۆمەڵایەتی و سیاسییە کە تێیدا پیاو بە شێوەیەکی ڕیشەیی لە کۆمەڵگەدا باڵادەستە. پیاوان وێڵی پاساوهێنانەوەن تا مافی ئەوە بەخۆیان بدەن دەسەڵاتیان بەسەر ژناندا هەبێت و ترسناکانە پارێزگاری لەو دەسەڵاتە بکەن لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەندین جۆری جیاوازی تووندوتیژی دەروونیی و جەستەیی دژی ژنان.
لە هەرێمی کوردستانی ئێراقدا، چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە لە ژنان ئەوەیە کە ڕووناکبیر بن و دواییش ببن بە هاوسەرێکی گوێڕایەڵ و دایکێکی ئەرکگران کە دەبێت خزمەتی تەواوی خێزانەکەی بکات. بە پێچەوانەوە، زۆرینەی پیاوان لە باوکە دەسەڵاتدارەکانیانەوە فێردەبن کە گرنگە پیاو ببێتە ڕابەرێکی بەهێز و جڵەوگیری خێزانەکەی خۆی. لەمەش گرنگتر، ببن بە پارێزەری شەرەفی خێزان و خێڵەکەیان. شەرەفیان لە جەستەی ژن و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و سێکسیدا کوورت کردووەتەوە. لەبەرئەوەیە لە زۆرینەی خێزانەکاندا ئازادیی ژن بە لادان لە بەها نەریتییەکان و نۆرمەکان لە قەڵەم دەدرێت. هەروەها خێڵگەرایی لە کوردستاندا زۆر بەربڵاوە، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کوردی هەیە، بەمەش ژنان سنووردار دەکرێن لەنێو ئەم پێکهاتە دەستەجەمعییانە و بەرەو پووکانەوەی تواناکانیان دەچن. لەبەرئەوە تووندوتیژیی ڕەگەزیی تەنیا لە جەستەدا نامێنێتەوە بەڵکوو چالاکانە و دەستەجەمعییانە بۆ کایەی کولتووری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگە پەل دەهاوێت، دواجاریش بە ئەسپایی ئەم بەناو کۆدی شەرەفەی لێ بەرهەمدێت.
پێش ئەوەی باسی ژێرخانی یاسایی هەرێمی کوردستان بکەین، پێویستە زیاتر دەربارەی دەرئەنجامە فراوانەکانی خێڵگەرایی بدوێین. خێڵگەرایی لە کوردستان بریتییە لە ئامرازێکی بەرگریی بەکۆمەڵ لەپێناو مانەوەدا لەکاتی بەربەرەکانێ، ناسەقامگیری و کێبڕکێی سیاسی. لەڕاستیدا خێڵگەرایی لە کوردستاندا لەم 30 بۆ 40 ساڵەی ڕابردوو سەری هەڵنەداوە، بەڵکوو پێشتریش لە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی، یەکخستن و خۆئامادەکردنی سەربازی و جۆرەها پڕۆژەی دیکەدا سوودی لێبینراوە. هەر وەک چۆن لە توێژینەوەکەی ویلیام چامبلیس سەبارەت بە یاسای بێلانەیی باس کراوە، دەکرێت گرووپەکانی خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەش ڕۆڵێکی گرنگیان لە یەکگرتنی یان گۆڕینی یاساکان هەبێت. دەکرێت چەمکی گرووپەکانی خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان بە پێکهاتە خێڵەکی و پیاوسالارییەکان پێناسە بکرێت، کە ئامانجیان لە کۆمەڵگەدا جڵەوگیری هێز و دەسەڵات بووە. هاوکات دەشێت پیاوان لە هەندێک کردەوەدا بەکۆمەڵ هاوکار و پشتگیری یەکتر بووبێتن و لەم کۆنتێکستەشدا تووندوتیژی بە بیانوووی شەرەف پیادە دەکرێت، ئەویش لە ترسی ئابڕووچوون و دەرکرانیان لەو ژینگەیەی تێیدا دەژین لەپێناوی پارێزگاریکردن لە چەمکی شەرەف بەو شێوەیەی ئەوان تێی گەیشتوون. سەرەنجام هەمیشە ئەوانەی هەوڵی چاکسازی و ڕیفۆرم دەدەن، هەر لەبەر هەمان بابەتی ئابڕووچوون و سەلامەتی پێگەیان لەژێر گوشارێکی زۆردان. دەکرێت ئەمە بە بنچینەییترین ئاڵنگاری دابنرێت لە هەوڵی جێبەجێکردنی یاسا، چونکە زۆرینەی دامەزراوەکان کاریگەرن بە پیاوانی خێڵگەرا و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێن.
بەپێچەوانەوە، لە هەرێمی کوردستانی ئێراق هەر لە کۆنەوە ژنان دەرفەتی گەیشتنیان بە دونیای دەرەوە کەم بووە [باسی لادێکان ناکەین کە بەهۆی کاری کێڵگە و زەویوزار ئافرەت ئەرکێکی قوورسی کشتوکاڵی لە ئەستۆدا بووە]. لەبەرئەوە قوورسە بۆ ژنان لەو کۆمەڵگە پیاوسالارییەدا [وەک بکەر، نەک پەراوێزخراو] بگەنە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، یان کەمپینی کاریگەر [لە شێوەی MeToo) لە فێرگە و سۆشیاڵمیدیا ڕابگەیێنن تا هۆشیاری بڵاوبکەنەوە و داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی بکەن. هەروەها لەبەرئەوەی تووندوتیژی پیاوان لە ژیانی خێزانی و گشتیدا زۆر باوە، زۆرینەی ژنان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن لەوەی بەرەو وروژاندنی پرسی ئازادی هەنگاو بنێن. ئەم دابڕینەی ژنان لە تواناکانیان کارەکەی لەسەریان قوورستر کردووە، ئەگەر نەیگەیاندبێتە نزیک لە ئەستەم، تا لە ڕەگ و ڕیشەوە بەرەنگاری پیاوسالاری ببنەوە. زۆرینەی ژنانی کوردستان تاوەکو ئێستاش لەودیو پەردەدا ژیان دەگوزەرێنن، بەشێوەیەکی بەرچاو لە ژیان دابڕێندراون، هەرچەندە ژنانێکی زۆر هەن وەکوو کارمەند و مامۆستا کار دەکەن، هێشتا دەبێت گوێڕایەڵ بن و ملکەچی یاسا نەنووسراوەکانی کۆمەڵگە بن. هۆکارێکی دیکەی ئەم بارودۆخە دژوارە کەمی هۆشیاری یاساییە لەلای ژنان، هەروەها چونکە ترسیان لە ئابڕووچوون و دەرئەنجامە قوورسەکانی هەیە، کە لە پڕۆسەی سکاڵا تۆمارکردن و هەڵوێست وەرگرتنی ژنان ڕەنگ دەداتەوە.
سەبارەت بە تێگەیشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، [توێژەرێکی ئەم بوارە بەناوی] یەنگ لە توێژینەوەکەیدا باسی هۆکارەکانی قاڵبوەرگرتنی کردەوە، تێگەیشتن و باوەڕ لەڕووی یاساوە دەکات. جەخت لەوەش دەکاتەوە کە تێگەیشتن لە یاسا بەشێوەیەکی ڕیشەیی وابەستەی نەریتە کۆمەڵایەتی و ئەنترۆپۆڵۆجییەکانە، هەروەها ئەم تێگەیشتنە کاردەکاتە سەر ڕەفتاری تاک بەرانبەر یاسا، ویستی ڕێکخستنی یاسا، گریمانەکردن و ئەزموونکردنی یاسا. جێبەجێنەکردنی یاسای تایبەت بە چاکسازی تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف ڕەهەندێکی دیکە دەخاتە سەر ئەو ناشەرعییەت و دەرککردنە بە ژنان کە بەتەواوەتی بە پێی یاسا پارێزراو نین. لەبەرئەوە، ئەم ئاڵنگارییانە خزمەت بەو بەناو کۆدی شەرەفە پەنهانە دەکەن کە بەکۆمەڵ –بەبێ ویستی ژنان خۆشیان- بەردەوامی پێدەدرێت.
لە چەند دەیەی ڕابردوو تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف بە ڕێژەیەکی بەرچاو پیادە کراوە، لەبەرانبەردا دەسەڵاتی کوردی دەستیان کرد بە ڕیفۆرمی یاسایی و سیستمی دادوەری کوردستانیان لە تەواوی ئێراق جیاکردووەتەوە. پێویستە باسی ئەوەش بکەین کە ئەم ڕیفۆرمە یاساییانە لەلایەن کولتووری کۆمەڵایەتی و دامەزراوەی نافەرمی و ناکاریگەر دژایەتی دەکرێت. ئەم دامەزراوە نافەرمییانە هاوشێوەی سیستمی دادوەریی هاوبەش و ناسراو بە 'گا چا چا' وڵاتی ڕوواندا-یە؛ لە هەرێمی کوردستان پێی دەڵێن سوڵحی عەشایری، واتە سیستمی دادوەری بە شێوازێکی نافەرمی و خێڵگەرایی پیادە دەکرێت، کە خۆی لە دامەزراوەی بەڕێوەبردن و دەستتێوەرداندا دەبینێتەوە کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی پتەوکردنی زیاتری خێڵگەرایی و ڕەنگدانەوەی لە کۆمەڵگەدا. بە هەمان شێوەی سەردەمی پێش کۆلۆنیاڵی ڕوواندا، سوڵحی عەشائیری بۆ چارەسەرکردنی دەمەقاڵێ و کێشەی خێزانی، مافی موڵکداری و هەندێک شتی دیکەی ناوخۆیی بەکاردێت، هەروەک سیستمی دادگەکانی 'گا چا چا' لە ڕوواندا، لە هەرێمی کوردستانیش دادوەرەکان لەم بارەیەوە لە ڕووی یاساییەوە شیاو نەبوون، قوربانی و تاوانبار پارێزەریان نەبوو، ڕەنگە پڕۆسەکە تەواو لەژێر کاریگەریی گەواهیدانی کەسیی و دادوەردا بووبێت، ڕەگی ئەمانەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ترس لە ئابڕووچوون و گوشاری کۆمەڵایەتی، کە پێشتر باسمان کرد. ئەم فاکتەرانە کاریگەرییان هەیە لەسەر یاسا ڕیفۆرمکراوەکان و جێبەجێکردنێکی ناکارا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. بەپێچەوانەوە، دەشێت سوڵحی عەشایەری وەک سیستمێکی خۆجێیی دادپەروەری بچێتە خانەی دەرهاویشتە زیانبەخشەکانەوە، ئەمەش لە دژی گرووپێکی ئێتنکی دیارکراو نا، بەڵکوو لە ڕوانگەی جێندەرییەوە دژ بە ڕەگەزی ژنان، کە لە کۆمەڵگەدا پەراوێزخراون.
هەرێمی کوردستانی ئێراق هەرێمێکی ئۆتۆنۆمە لەنێو دەوڵەتی فیدراڵیی ئێراقدا. کوردەکان گەورەترین نەتەوەن لە جیهاندا، کە دەوڵەتێکی سەربەخۆیان نییە نوێنەرایەتیان بکات. لە ئەنجامدا، چەندین دەیەی پڕ لە چەوساندنەوە و جینۆسایدیان لەو ناوچە ئاڵۆزەیاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەسەردا سەپێنراوە. کوردستانی ئێراق بەفەرمی و بەپێی دەستووری ئێراقی دانی پێدانراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی هەیە ڕیفۆرمی یاسایی بکات و یاسای نوێش دابڕێژێت. هەر لەبەرئەمەش بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی هەندێ بڕگەی یاسای سزای ئێراقی ڕیفۆرم بکات، لەنێویاندا ئەوانەی دژی تووندوتیژین بە بیانووی شەرەف. ئەم چاکسازییە یاساییانە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە بە مەبەستی بەهێزترکردنی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدراون و لە هەمان کاتیش هاوئاوازن لەگەڵ ڕێکەوتننامە جیهانییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ.
تا ساڵی 2002 تاوانەکانی شەرەف بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە قەڵەم نەدەدرا، بەڵکوو زیاتر وەکوو بابەتێکی کوولتووری سەیر دەکرا. لەمەش خراپتر، تووندوتیژی بە بیانووی شەرەفەوە نەخرابووە نێو بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 1993 لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان بەناوی پەیماننامەی تایبەت بە نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان. هەرچەندە وەکوو وەڵامێک بۆ توێژینەوە و پشتگیری نێودەوڵەتی توێژەران و چالاکوانان، لە ساڵی 2003 دا نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوڕی لە تاوانەکانی شەرەف دایەوە و لە بڕیارێکی تایبەتدا بەناوی کارکردن بەرەو نەهێشتنی ئەو تاوانانەی لەژێر ناوی شەرەفدا دژی ژنان ئەنجام دەدرێن بڕیاری دەرکرد. ئەمە بووە هۆی بەرەوپێشچوونێکی گەورە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف فراوانتر کرد. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە بگوترێت سیستمی دادوەری ئێراقی سەرچاوەکەی یاسای ئیسلامییە و بە ڕوونی ڕاسەری داوە بەو یاسا ئایینیانەی لەلایەن کەمینە ئایینییەکانەوە پیادەکراوە. هەر وەکوو بەگیخانی لە توێژینەوەکەیدا پشتڕاستی کردووەتەوە، یاسای سزادانی ئێراقی هەڵقوڵاوی نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان و نەریتەکانە کە تێیدا شەرەفی ژن بەرانبەرە بە (شەرەفی خێزان) و پاراستنی ئەم شەرەفەش بە یاسا نووسراوەتەوە.
نموونەیەک کە جێگەی نیگەرانییە، یاسای 41ی یاسای سزادانی ئێراقییە کە ڕێگە دەدات بە ئەنجامدانی تووندوتیژی لەژێر ناوی تەئدیب وەکوو مافێکی یاسایی. ئەم یاسایە ماف دەدات بە مێرد یان باوک لە ژن یا منداڵەکانی بدات بە ناوی تەمبێ کردن.
لە وەڵامی ئەم یاسایەدا، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان ژن بوون، لۆبییەکیان بۆ حکومەت کرد تا ئەم یاسایە بگۆڕن، لەبەرئەوەی پێشێلکاری مافی مرۆڤی تێدایە و بە ڕوونی ڕێگەی بە تووندوتیژی خێزانی دەدات. سەرەڕای هەوڵەکانی چاکسازی لە یاسای سزادان لە ئێراقدا، حکومەتی تیۆکراتی – ئایینی بەغدا داواکارییەکەی ئەو ژنانەی ڕەتکردەوە. سەرەڕای ئەم لەمپەرانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی چەند چاکسازییەکی یاسایی باش ئەنجام بدات، گرنگترینیان بریتی بوو لە یاسای 409 لە یاسای سزادانی ئێراقی. وەکوو [نەزەند] بەگیخانی دەڵێت: یاسا هەموارکراوەکە بەدیاریکراوی دەڵێت ئەگەر پیاوێک هاوسەرەکەی ببینێت سێکس لەگەڵ کەسێکی دیکەدا دەکات یان لەسەر هەمان پێخەف بیانبینێت و ژنەکەی بکوژێت، ئەوا بە بکوژ لە قەڵەم دەدرێت و سزاکەی لەژێر هیچ بارودۆخێکدا سووک ناکرێت. لە کاتێکدا پێش چاکسازییەکە سووککردنی سزای بۆ دەکرا و ئەوپەڕی سێ ساڵ زیندانی دەکرا. لەپاڵ ئەمانەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان [لە ساڵی 2011] یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی دەرکرد. بەمە [ژنان و پێشکەوتوخوازان] و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیوایەکیان بۆ گەڕایەوە، چونکە بەرەوپێشچوونێکی مەزن بوو لە ڕووی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەنێوخۆی هەرێمی کوردستانی ئێراقدا.
ئەم نموونانە پێمان دەڵێن کەسانی پێشکەوتوو لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی کوردیدا نیازباشن و دەیانەوێت چاکسازی مانابەخش بکەن و پێگەی ژنان بەهێز بکەن و هاوتەریبی ئەنجامدانی چاکسازی، سەروەری یاسا بچەسپێنن. وەکوو پێشتر ڕوونمان کردەوە، لایەنە خێڵەکییە پارێزگارەکان لەنێو ئەم کۆمەڵگە تەواو پیاوسالارییەدا، جۆرەها کێشەیان بۆ جێبەجێکردن و پیادەکردنی ئەم یاسایانە درووستکردووە. دواجار داخوازی و ویستی پیاوسالاران لە یاسا لەناو سوڵحی عەشایەریدا خۆی دەبینێتەوە و دەبێتە جێگرەوەی یاسای فەرمی بەتایبەت لە ناوچە گوندنشینەکاندا. خزمەتکردنی ئەم بازنە نەرێنی و دزێوە دەگەڕێتەوە بۆ یەکگرتنی توخمە تووندڕەو و فەندەمێنتاڵەکانی کۆمەڵگە، کە ئەویش هۆکارەکەی هزری پیاوسالاریی و لاوازی پێگەی ئابووری و کۆمەڵاتییە. ئەمە بووەتە هۆی لێکەوتنەوەی هاوسەنگییەکی نەرێنی، کە تێیدا پیاوسالاری و نۆرم و نەریتە خێڵەکییەکان یەکتریان گرتووە و لەمپەرێکی بەهێزیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەلایەن دامەزراوە یاسایی و سیاسییەکان درووستکردووە.
ئەوەی پێشتر باسمانکرد دەمانگەیەنێتە ئەو دەرئەنجامەی کە هزری خێڵەکی، پشتئەستوور بە پیاوسالاریی، کۆسپ دەخاتە بەردەم جێبەجێکردنی یاسا لە بابەتگەلێکی هەستیاری وەکوو تووندوتیژی بە بیانووی شەرەف. هەروەها، ژنانی پێشکەوتوو لە کۆمەڵگەدا مەترسی ئابڕووچوون و وەدەرەنانیان لەسەرە، ئەم مەترسییانە خراپتریشن بۆ ئەو ژنانەی خەبات بۆ گۆڕانکاری لە ئەقڵیەتی گشتی و هزری کۆمەڵگەدا دەکەن. کاربەدەستانی حکومیش مرۆڤن و لەو کۆمەڵگەیەدا دەژین، ترسیان لە لەدەستدانی کار و ئابڕوویان هەیە، بۆیە ویست و خۆتەرخانکردنی سیاسیی کوورت دەهێنێت. لەبەرئەوە پێویستە ڕێگەیەکی بنچینەیی و ڕیشەیی بگیرێتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێکهاتە پیاوسالارییە ڕەگداکوتیوەکان لەنێو کۆمەڵگدا و بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە نۆرم و بەهاکانی کولتووری کوردی سەبارەت بە تێگەیشتن لە چەمکی شەرەف و بابەتە پەیوەندیدارەکانی.
چەسپاندنی چاکسازیی یاسایی تەنیا لە کاتێکدا سوودی دەبێت کە ئەم کۆمەڵگە گرووپگەرایانە بیر و هزریان بگۆڕن، هەموویان کۆک بن کە هەندێک ڕەفتار و بیرکردنەوە و نۆرمی ناڕەوا و قێزەون هەن ڕێگرن لە چەسپاندنی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و دەبێ بنبڕ بکرێن. [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 555 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 09-11-2022
əlaqəli məqalələr: 1
Tarix və hadisələr
Yayımlanma tarixi : 09-11-2022 (2 İl)
Məzmun kateqoriyası: Tədqiqat
Məzmun kateqoriyası: Sosial (Örf və adət)
Məzmun kateqoriyası: Qadınlar
Məzmun kateqoriyası: İnsan hüququ
Muxtar: Hollanda
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Tərcümə
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 98%
98%
Bu başlıq هومام تاهیر tərəfindən 07-03-2023 qeyd edilib
Bu məqalə زریان سەرچناری tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 04-04-2024 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Kurdipedia Standartlar-a görə bu başlıq natamamdır, redaktəyə ehtiyacı var
Bu mövzuya 555 dəfə baxılıb
əlaqəli fayl - Sürüm
Tip Sürüm Editör Adı
Şəkil faylı 1.0.1103 KB 07-03-2023 هومام تاهیرهـ.ت.
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,762
Şəkil 105,560
Kitab PDF 19,658
Əlaqəli fayllar 98,457
Video 1,419
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Folders
Qısa təsvir - Məzmun kateqoriyası - Tarix Qısa təsvir - Sənəd növü - Tərcümə Qısa təsvir - Ləhcə - Azerî Qısa təsvir - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Orijinal Dil - Rusca Kitabxana - PDF - Evet Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Kürd Səbəbi Kitabxana - Məzmun kateqoriyası - Tarix Kitabxana - Sənəd növü - Orijinal dili Kitabxana - Nəşrin növü - Scanned Document

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.562 saniyə!