تا ما، مراندی کە مرد، تڕاندی.
تڕاند: تەمێکردن و زەبوونکردنی کەسێک (فەرهەنگی هەنبانە بۆردینە) مەبەست لە جۆری پەیوەندی نێوان مرۆڤەکانە، هەندێک کەس بە درێژایی تەمەنیان مامەڵەی خراپ لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان دەکەن پاشان کە دەمرن، بەمرودوییش ڕیسوایان دەکەن. پەندەکە بە پیاوێک ئەوترێ کە لەگەڵ ژنەکەیدا خراپ بێت کە مردیش دەردەسەری بۆ جێبهێڵێ. [1]