جیهان بۆ کەس نامێنێ، زوو بەشی بدە و ناو بهێڵە.
ناو و ناوبانگ یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە مرۆڤەکان دوای خۆیان جێی دەهێڵن، ئەوەش بە کار و کردەوەی چاک یان ڕەفتار و گوفتاری جوان یان بە نووسین و داهێنان دێتەبەرهەم، مرۆڤەکان بە ڕەفتار و داهێنانەکانیان ئارەزووی جێهێشتنی چیرۆک دەکەن، بۆ ئەوەی دوای خۆیان بوترێتەوە و ناوبانگ جێبهێڵن.[1]