ناونیشانی بابەت: بۆچی نابێت شیری مانگا بدەین بەمنداڵی خواریەک ساڵ؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- شیری مانگا ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە کە ئەبێتە ھۆی تێکدانی کۆئەندامی ھەرس زۆرجار ئەبێتەھۆی ئەوەی ناوپۆشی کۆئەندامی ھەرس بریندار بکات و پیسایی منداڵ خوێنی تێدابێت.
2- ئەو پڕۆتینە زۆرە کار ئەکاتە سەر گورچیلەکان، تەنانەت ئەبێتە ھۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.
3- مادەی ئاسنی کەمەو ئەبێتە ھۆی کەمخوێنی و کەمی گەشە.
4- ئەو چەوریەی لە شیری مانگادا ھەیە بەھیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ منداڵی ساوا و زیانی زۆری پێ ئەگەیەنێت. [1]