ناونیشانی بابەت: کۆنیشانەی ڕامسی هانتز (شەلەلبوونی دەماری حەوتەم) چییە؟
چ ڤایرۆسێک هۆکارە بۆ ئەم نەخۆشییە؟ ئایا نەخۆشییەکی مەترسیدارە؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەخۆشییە کاتێک ڕوودەدات کە بڵقێکی ئازاربەخش کە شلەی تیاکۆبۆتەوە درووستەبێت و کاردەکاتە سەر ئەو دەمارەی دەموچاو کەلەنزیک ئەو گوێیەدایە کە بڵقەکەی تیا درووست بوە.
- هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە هەمان ئەو ڤایرۆسەیە کە ئەبێتە هۆی نەخۆشی ئاگرە (herpes zoster oticus) کاتێک کەسەکە چاک دەبێتەوە لە نەخۆشی ئاگرە، ڤایرۆسەکە لە لەشیا دەمێنێتەوەو پاش چەند ساڵێک چالاک دەبێتەوەو کاردەکاتە سەر ئەو دەمارەی دەموچاو.
- ئەم نەخۆشییە ئەکرێت تووشی هەر کەسێک بێت کە پێشتر تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی ئاگرە بووبێت، بەتایبەت باوە لەناو کەسانی سەرو 60 ساڵ.
=KTML_Bold=نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە:-=KTML_End=
1- درووستبوونی پەڵەیەکی سوور لەگەڵ تلۆقێک کە شلەی تیاکۆبۆتەوە لە ناو یاخود دەوری یەکێک لە گوێیەکاندا کە زۆر ئازاربەخشە.
1- شەلەل بوونی دەموچاو لەولایەیی کە نەخۆشییەکەی هەیە.
2- ئازاری گوێی و کەمبوونەوەی هەستی بیستن.
3- گیزەگیزی گوێ.
4- کەسەکە بەباشی ناتوانێ چاوی دابخات ئەولایەیی دەموچاوی کە نەخۆشییەکەی هەیە.
5- وشکبوونەوەی چاو و دەم.
6- هەستکردن بە سەرسوڕان و گێژبوون.
=KTML_Bold=ئەگەر نەخۆشییەکە چارەسەر نەکرێ هەندێک لێکەوتنی خراپی دەبێت وەک:-=KTML_End=
- لەدەستدانی هەستی بیستن و شەلەلبوونی دەموچاو بە هەمیشەیی.
- تێکشکانی ئەو بەرگەی کە پارێزگاری لە چاو دەکات بەوەش کەسەکە تووشی ئازاری چاو و تەڵخبوون دەبێت.
- نەخۆشییەکە چارەسەر دەکرێت بە ڕێگای دەرمان کە پزیشکی پسپۆڕ بڕیار لەسەر چارەسەری پێویست دەدات. [1]