- بە پێی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان هەر کەسێک بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی وێنەی کەسێکی تر بگرێت بە تاوان هەژمار دەکرێت و سزای یاسایی لەسەرە.
- بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان- ڕاپەڕین بڵاویکردووەتەوە: بە پێی ماددەی 2ی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ھەر کەسێک بە دزییەوە وێنەی کەسێکی تر بگرێت، بێ ئەوەی مۆڵەتی لێ وەربگرێت، بە تاوان دادەنرێت و سزای یاسایی لەسەرە .
- ئەوەشی خستووەتەڕوو: سزای ئەو تاوانە بریتییە لە بەندکردن کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە 5 ساڵ زیاتر نەبێت و پێبژاردن بە بڕێک کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، یان بە یەکێک لەو دوو سزایە . [1]