#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازی لە موسەنا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکان تاوتوێکران و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و بەردەوامیی گفتوگۆکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.
ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و #بەغدا# لەسەر پرسی نەوت و هەناردەکردنی تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی ڕێککەوتنەکە کرد و ڕایگەیاند، یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان بووە. ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەکردنی لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دەستوورەوە. [1]