ناونیشانی بابەت: هۆکاری هەست کردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
1-کەم خوێنی: بەتایبەتی لە دەست و قاچدا، ئەویش بەھۆی کەمی خڕۆکە سوورەکانەوە، کە دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.
2- کەم کارکردنی غودەی دەرەقی Hypothyroidism ): کاتێک کە ھۆرمۆنی تایروکسین کەم دەڕێژرێت ئەمە دەبێتە ھۆی ھەستیاری بەرانبەر سەرما، لەگەڵیدا ئازاری جومگەکان، قەبزی، وشک بوونەوەی پێست ، کێشی زیادەیان تووش بێت.
3- نەخۆشی ڕاینۆدRaynaud's phenomenon): کەئەمەش بریتییە لە نەخۆشییەکی بۆری خوێنەکان، کە تیایدا بۆری خوێنەکان ھەستیار ئەبن بەرانبەر سەرما و سترێس گرژ دەبن و خوێن بە باشی ناگەیەنن بەپەلەکان ، ھەر لەبەرئەوە پەنجەکانی دەست و قاچ شین ھەڵدەگەرێن و سارد و سڕ دەب ، ئەم حاڵەتە لەوانەیە چەند خولەکێک بۆ چەند کاتژمێرێک بخایەنێت.
4- نەخۆشییەکانی گورچیلە: نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن کاریگەرێکی خراپیان ھەیە لەسەر گورچیلەکان هەیە و کارەکانیان تێکدەدەن و دەبنە ھۆی کۆبوونەوەی پاشەڕۆ لەلەشدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش.
5- نەخۆشی شەکرە جۆری دوو: لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا دەمارەکان سست دەبن و تێک دەشکێن بەھۆی بەرزی ئاستی شەکرەکەو ، لەبەر ئەوە کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکرەکە زۆر گرنگە، جگە لەوەی ئەم نەخۆشانە لەوانەیە کەم خوێنی و نەخۆشی گورچیلەشیان ھەبێت.
6- نەخۆشی خوێنبەرەکانی پەلەکان یاخود ھەوکردنیان: لەکاتێکدا دەبێت خوێنبەرەکان لە پەلەکاندا دەگیرێن یاخود ھەودەکەن ، ئەمە زیاتر لە یەک قاچ دا ڕوودەدات واتە ھەست بە ساردی و سڕی و بێ ھێزی دەکەیت لە لایەکدا و لاکەی تری پلەی گەرماکەی ئاسایی دەبێت.
7- ئەنۆ ڕوکسیا نیرفۆساAnorexia nervosa): ئەم نەخۆشانە دەگەنە باری دەروونیەک کەوا دەزانن کێشیان زۆرە لەبەر ئەوە دەگەنە ڕادەیەک بە ھیچ شێوەیەک خواردن ناخۆن بۆ ئەوەی کالۆری وەرنەگرێت لەشیان کە دەبێتە ھۆی لاواز بوونیان بەشێوەیەکی ترسناک ، لەبەر ئەوەی چەوری لەش کەم دەبێتەوە ھەست کردن بە سەرما زیاد دەکات، ئەمە حاڵەتێکی ترسناکە و دەبێت زوو چارەسەر بکرێت.
8- ھەڵامەت یاخود فلو: بەھۆی ڤایرۆسەوە تووشمان دەبێت ، کاریگەریی ھەیە لەسەر ھەموو لەش وەکوو لوت تەڕبوون و قورگ ئێشە وکۆکە سەرئێشە و ئازاری ماسوولکە ھەست کردن بە تا و بە لەرزیش.
9- تێکشکاندنی دەمارە کان لە پەلەکاندا Peripheral neuropathy): لەم حاڵەتەدا ھەست بە سەرما دەکەیت لەپەلەکاندا بەڵام بە دەست لێدان سارد نییە ، ڕوودەدات لەکاتی زەبر بەرکەوتنی دەمارەکان و بریندار بوونیان ، یاخود ھەندێک نەخۆشی وەکوو شەکرە ، نەخۆشی جگەر و گورچیلە یان کەمی ڤیتامینەکان یاخود ھەوکردنی دەمارەکان.
10- کەمی ڤیتامین B12
11- کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا: ئایا بەھۆی کەم خوێنیەوە بێت یاخود خوێنبەربوونەوە بێت یاخود کەمی ھەڵمژینی بێت لە گەدەدا ، باشترین سەرچاوە بۆ زیاد کردنی گۆشتی سوورە.
12-سستی کارکردنی ڕژێنی پیتیوتەری Hypopitiutarism): کە کەمی دەردانی ئەو ھۆرمۆنانەی لەم ڕژێنەوە دەردەچن دەبێتە ھۆی ھەست کردنی بەردەوام بە ساردی و گەرم نەبوونەوە ، کەم خوێنی ، دابەزینی کێش ، کەم خۆراکی.
13- دەرمان: بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە سەرما وەک کاریگەرێکی لاوەکی دەرمانەکە بۆ نموونە: وەکوو ئیندیراڵ یاخود بێتا بلۆکەرەکان کە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەکار دێن.
14- خواردنەوە ئەلکھولیەکان: لەوانەیە لە پێشدا ھەستی گەرم کردنەوە ببەخشێت ، بەڵام لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی کشانی مولولەکانی خوێن لەژێر پێستدا ، خوێن لە مێشکەوەو لە سەنتەرەوە زیاتر دێت بۆ پەلەکان ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش بە گشتی،
ھەروەھا ئەلکھول کاریگەریی ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر ئەو بەشەی مێشک کە پلەی گەرما ڕێک دەخات ئەمەش لەوەرزە ساردەکاندا کاریگەرییەکی خراپی ھەیە بۆ زیاتر دابەزینی پلەی گەرمای لەش. [1]