ناونیشانی بابەت: چی جۆرە خۆراکێک باشە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ماسوولکەکان بکەن و لە ڕەقبوون و ئازاری ماسوولکە دووربن؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
لێرەدا باس لە گرنگترین ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکەین:
- پەتاتەی شیرین، لەبەرئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسیۆمی تیادایە کە تەشەنوج و ڕەقبوونی ماسوولکە ناھێڵێت.
- ئەڤۆکادۆ ، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە ماسوولکە خاوکەرەوەیە.
- پاقلەمەنییەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، کەڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمی تیادایە کە ئازاری ماسوولکە ناھێڵێت.
- شووتی یاخود شەربەتەکەی ، ناھێڵێت ماسوولکەکان وشک بنەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە.
- شیر یاخود شیرەمەنیەکان ، ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تیادایە کەیارمەتیی درووست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسوولکە دەدات.
- سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر ، کاریگەریی ھەیە لەسەر چالاککردنی کردنی دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و ڕەقبوونی ماسوولکەکان.
- سەوزە گەڵا تۆخەکان ، وەکوو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ..ھتد ، کەڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تیادایە.
- پرتەقاڵ و نارنج و سەندی ، ڕێژایەکی زۆر ئاو پۆتاسێۆمیان تیادایە کەیارمەتیی خاوکردنەوە و باشتر بوونی ماسوولکەکان دەدەن.
- چەرەزات ، بەھەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی باشن بۆ مەگنیسیۆم.
- ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی جوڵانی خۆێن دەدات کە کاریگەریی ھەیە لەسەر کاری ماسوولکەکان.
- تەماتە، کە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە ، کە یارمەتیی خاوکردنەوەی ماسوولکەکان دەدات.
- ئاو ، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەی زۆر 12 پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی ماسوولکەکان و ئیش وکاریان چالاک دەکات. [1]