پەستانی خوێن بەشێوەی سرووشتی لەنێوان بەرزەکەی 100 تا 120 ملم جیوە وە نزمەکەی لەنێوان 60 تا 90 ملم جیوەیە، نزمی پەستانی خوێن کەمتر لە 100 ملم جیوە دەبێتە هۆی درووستبوونی حاڵەتی سەرسوڕان، سەرئێشە، بێهێزی و بێتاقەتی، بەرچاوی ڕەش دەبێت لە کاتی هەڵسانی خێرا، وە لەوانەیە ببێتە هۆی بورانەوە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی نزمی پەستانی خوێن:
لە هەندێک کەس بێ هیچ هۆکاری نەخۆشی هەر پەستانی خوێنیان نزمە، لە ئافرەتی دووگیان هەروەها.=KTML_End=
1. تێکچونی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆن لە ڕژێنەکانی سەر و گورچیلە، کەمکاری ڕژێنی دەرەقی.
2. بێهێزی و کەمکاری دڵ.
3. کەمی ڤیتامینەکان و کانزاکان.
4. تێکچونی سیستمی دەمارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن بەهۆی نەخۆشی وەکوو (شەکرە) یان بەهۆی دەرمان.
5. کارکردن لە شوێنی زۆر گەرم و ئارەق کردنەوەی زۆر.
6. خواردنی زۆری ئەو خۆراکانەی پەستانی خوێن دادەبەزێنێت وەکو: سیر، لیمۆ، سندی.
7. خواردنی ئەو گیایانەی دەرمانی کە دەبنە هۆی زۆر کردنی میزکردن (قەیتەران، زوفا، گەزنە، مەعدەنووس).
8. دابەزینی شەکری خوێن.
9. کەمکاری جگەر.
=KTML_Bold=چەند چارەسەرێکی سرووشتی:=KTML_End=
1. ئاو زۆر خواردنەوە.
2. خواردنی سوێری و خوێ؛ هەرچەندە زۆر خواردنی خوێ باش نییە بەڵام لێرەدا وەکوو چارەسەرێکی کاتی کاریگەرە.
3. خواردنی سەرچاوەی دەوڵەمەند یان دەرمانی ڤیتامینەکان و کانزاکان.
4. خواردنی ڕۆژانەی ئاوی چەوەندەر.
5. خواردنی ئاوی ئامادەکراوی ڕیشەی بەڵەک.
6. خواردنەوەی شەکراوی درووست کراو بە نەبات.
7. گیای جینسینگ.
8. خواردنەوەی ئاوی یان چایی نەعنا و ڕەیحان.
9. هەنگوین یا شیرینی.
10. بادام.
11. کشمیش.
12. قاوە.
13. زەنجەفیل.
14. دارچین.
=KTML_Bold=ئاگاداری:=KTML_End=
دەبێت لەکاتی هەستان زۆر بەئارامی هەستنە سەرپێ و دەستبگرێت بە شتێکەوە وە هەروەها باشترە کە تەوالێتی غەربی بەکاربهێنرێ، ئافرەتی دووگیان دەبێت لەسەر تەنیشت ڕاکشێت، لە کاتی سەرسوڕان و هاتنە خوارەوەی پەستانی خوێن دەبێت بەزووترین کات ئەو کەسە ڕابکشێت و هەردوو پێی بەرز بکاتەوە تاوەکوو نیشانەکانی چاک دەبن. [1]