حەیدەر فەیلی (1947-2023) ... پاڵەوانە کوردەکەی ڕۆمانی دیارترین ڕۆماننووسی عەرەب.
ئەزموونی تاڵ و سەختی ژیان و ئەشکەنجەی زیندانی ئەم پیاوە، بووەتە پاڵەوانی ڕۆمانی (الآن...هنا)ی نووسەری عەرەب عەبدولڕەحمان مونیف.
بەداخەوە #حەیدەر فەیلی# هەر لەلایەن دوژمنانەوە ئازار نەدرا، مونیفیش بێ ناوبردن چیرۆکی ژیانی دزی و کردییە ڕۆمان.
نووسەری ئێراقی (د.فالح عبدالجبار) لە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی ئەو غەدرەی ئاشکرا کرد، چونکە فالح خۆی چیرۆکی ژیانی حەیدەر فەیلی تۆمار کردبوو بەنیازی ئەوەی بە ناونیشانی یاداشتەکانی زیندانییەکی ئێراقی، بیکاتە پەڕتووکێک، دواتر فالح چیرۆکی ژیانی حەیدەر فەیلی بۆ مونیف باسدەکات و کاسێتە دەنگییەکانی بە شێوەیەکی کاتی پێدەدات تا گوێیلێبگرێت، بەڵام مونیف تەواوی ژیانی حەیدەر فەیلی بێ ناوهێنان دەکاتە پاڵەوانی ڕۆمانی (الآن هنا) (ئێستا...لێرە) .
کورد هەر خاک و مێژوو نا، بەڵکوو چیرۆکی ئازارەکانیشی دەدزرێن... [1]
نەوشیروان سەعید (Nawsherwan Saeed)