#بافڵ تاڵەبانی#، سەنتەرێکی پەیوەندی لەنێوان خۆی و هاووڵاتییان و ئەندامانی حزبەکەی درووست دەکات. بەشێوەیەک هاووڵاتییان دەتوانن سەرنج و تێبینی و کەم و کوڕی دەزگاکان و دامەزراوەکان و داواکاریەکانیان بە بافڵ تاڵەبانی و نووسینگەکەی بگەیەنن. بڕیارە ژمارە تەلەفۆنێک بۆ سەنتەرەکە تەرخان بکرێت هەندێک جار خودی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هاووڵاتییان گفتوگۆ دەکات.
دواتر تیمێک پەیوەندییەکان وەردەگرن و دەیگەیەنن بە بافڵ تاڵەبانی و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پەیوەندی هاووڵاتییان وەردەگیرێت. [1]