قژ جوانترین بەشی خانمانە و کاتێک بەرەو تەمەن دەڕوات ڕەنگە وردەوردە بەرەو ڕوتانەوە بڕوات، ئەمەش گرفتێکە بۆ خانمان و هەست بە بێزاری دەکەن و تووشی خەمۆکیان دەکات، بەڵام پێویستە هەندێک ڕێنمایی گرنگ ڕۆژانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بەدووربن لەوەی قژیان بڕوتێتەوە و تەنک بێت.
1. بەکارهێنانی شامپۆی وشک بۆ ئەوەی چەوری زیادەی قژەکە هەڵبمژێت و بە تەندرووستی بیهێڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵبدە ماوەی نێوان شتنی قژت زۆر بێت، بۆ ئەوەی کەڵک لە زەیتی سرووشتی قژت وەربگرێت قژەکەت.
2. پەیڕەویکردنی سیستمی خۆراکی تەندرووست، چونکە هەر خواردنێک کە تۆ دەیخۆیت کاریگەریی نەرێنی و ئەرێنی لەسەر قژت هەیە، هەر بۆیە لە دوای ئەو تەمەنە پشت بە خواردنی پڕ لە ڤیتامین و کانزا و پڕۆتین ببەستە وەک ماسی و میوە و سپێناخ و هێلکە و برنجی بۆر و نیسک و گوێز و زۆری دیکە.
3. لە دوای شتنی قژەکەت بە شامپۆ هەوڵبدە نەرمکەرەوە لەبیرنەکەیت، چونکە هۆکارێکە بۆ پاراستنی سووڕی خوێن سەر و گەشە بە قژەکە دەدات و ڕێگە لە هەڵوەرینی دەگرێت.
4. بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە قژ لە دوای شتنی بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بریقە و گەشاوەی قژەکە بکات، ئەگەر جۆری شل بێت باشترە و وازی لێبهێنە بە قژتەوە وشک بێتەوە.
5. بەکارهێنانی زەیتی سرووشتی زۆ گرنگە وەک زەیتی گوێزی هیندی یان بادام یان جۆجۆبا یان تێکەڵکردنی پێکەوە کەوچکێکی زەیتی گوێزی هیندی و کەوچکێک زەیتی بادام و جۆجۆبا و بیدە لە قژت بۆ ماوەی 10 خولەک، هەفتانە دوو جار.
6. ئەگەر قژەکەت تەواو ڕووتایەوە و پێستی سەر دیاربوو، هەوڵبدە ڕواندنەوەی قژ ئەنجام بدەیت. [1]