ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: سەرۆکی پەڕڵەمان بە دەسەڵاتی حەسری خۆی دانیشتنەکەی هەڵگرتووە و هەرشتێکی تر بوترێت باتڵە کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی دانیشتنی پەڕڵەمان ناپەیڕەوی بووە، سەرۆکی پەڕڵەمان دەسەڵاتی حەسری خۆی بەکارهێناوە بەپێی ماددەی هەژدە بڕگەی 3 دانیشتنەکەی پەڕڵەمانی هەڵگرتووە و لەو حاڵەتەشدا هەر شتێکی تر بوترێت باتڵە، چونکە سەرۆکی پەڕڵەمان دەسەڵاتی حەسری خۆی بەکارهێناوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوشەممە #22-05-2023#، لەدوای ئەوەی دانیشتنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەچوو لەدوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەڕڵەمان درووستبوو و سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستانیش دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست. [1]