ناونیشانی بابەت: ئایە دەزانیت هۆکاری زیادبوونی ئازاری جەستەت لەوانەیە زیادەڕۆیی بێت لە خواردنەوەی چاو قاوە و خواردنەوە گازییەکان؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
لەم بابەتە باس لە کاریگەریی چا یان قاوە یاخود خواردنەوە گازییەکان دەکەین لەسەر ئازاری لەشت یاخود لەسەر تەندرووستی ماسوولکە و جومگەکانت.
(کافایین) ئەو ماددە کیمیاییەیە کە لەناو چا و قاوەو خواردنەوە گازییەکاندا ھەیە ، کافایین وەک ھۆشیارکەرەوەیەک ئیش دەکات و ھەندێ جاریش لەگەڵ ئازار شکێنەکاندا (پاراسیتۆڵ و ئەسپرین) بەکاردێت بۆ ئازاری شەقیقە ، ھەروەھا بۆ سەر ئێشەی کەمیش یاخود سەرئێشەی دوای نیو بەنجیش بەکار دێت.
وەرگرتنی کافایین بە ڕێژەی کەم بۆ مامناوەند شتێکی باشەو لەلایەن (FDA) یەوە سەلمێنراوە ، بەڵام بە ڕێژەی زۆر کاریگەریی خراپی ھەیە لەسەر لەشی مرۆڤ ..
=KTML_Bold=ئەتوانم چەند کافایین وەرگرم لە ڕۆژێک دا؟=KTML_End=
بەپێی دامەزراوەی ڕێنمایی خۆراکی ئەمریکی (DGA)
لە ڕۆژێک دا باشتر وایە لە 400 ملیگرام کافایین وەرنەگیریت بەھۆی زیانە لاوەکییەکانییەوە و ھەندێ جار ئالوودەبوون درووست دەبێت و کە لەپڕ کەم دەکرێتەوە ئازاری سەر و بێتاقەتی درووست دەکات ، ھەروەھا لە ژنی دووگیان و ئاوانەی شیر دەدەن دا ئەبێت کەم بکرێتەوەو ڕای پزیشکەکەی وەرگرێت بۆ ڕێژەی بەکار ھێنانی ، وە باپێی ئەکادیمیای ئەمریکی تاندرووستی منداڵان بێت ، ئەو خواردنەوانەی ماددەی وریاکەرەوەی تیادایە وەکوو کافایین نابێت لەخواردنی منداڵاندا ھەبێت ، لەبەرئەوەی زۆربەمان ئەو خواردنەوانە بەکار دێنن کە کافایینی تیادایە ، بۆیە باشتر وایە بزانین ئەو خواردنەوانەی دەیخۆینەوە چەند کافایینی تیادایە:
- کوپێک قاوە: (95-165) ملیگرام.
- کوپێک چای ڕەش: (25-48) ملیگرام.
- کوپێک نسکافە: 47-64ملگم.
- کوپێک ئیسپریسۆ: 63ملگم.
- کوپێک چای سەوز: 25-29 ملگم.
- کۆلا: 24-46ملگم.
- خواردنەوە وزەبەخشەکان: 27 - 164 ملگم.
بەگشتی بۆ مرۆڤێکی کامڵ لە ڕۆژێکدا ، نابێت لە 4 کوپ قاوە و 8 کوپ چا و 10 قوتوو کۆلا ، 2 قوتوو خواردنەوە وزەبەخشەکان زیاتر بخورێتەوە .، ئەبێت ئەوەمان لابەر چاو بێت ھەندێک جار ئەم ڕێژانە جیاوازە بەپێی شۆین و جۆری درووستکردنی خواردنەوەکان.
=KTML_Bold=کاریگەرە خراپییەکانی زۆر بەکار ھێنانی کافایین:=KTML_End=
1- بێتاقەتی و پشێوی و دڵەڕاوکێ:
وەرگرتنی زیاتر لە 1000ملگم لەڕۆژێکدا دەبێتە ھۆی بێتاقەتی و پشێوی ھەروەھا دەبێتە ھۆی زیاتر کردنی ستریس و گرژی باری دەروونی ئەگەر لەسەر یەک بەڕێژەیەکی زۆر وەرگێڕیت بە یەک جار.
2- تێکچوونی خەو یان شەونخوونی:
لەبەرئەوەی خەوتن کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر تەندرووستی و ئەبێت لەکاتی خۆیدا بخەویت و بۆ ماوەی پێویست 6-8 کاتژمێر بێت ، ھەندێ جار خواردنەوەی چاو قاوەی زۆر شە نخوونی دەکات ، لەبەرئەوە 3-5 کاتژمێر پێش خەوتن نابێت بەھیچ جۆرێک ئەو شلەمەنیانەی کافایینی تیادایە بخورێنەوە.
3- تێکشکاندن و ماندووکردنی ماسوولکەکان:
(Rhabdomylosis) کە حاڵەتێکی زۆر قوورسەو تووشی ماسوولکەکان دەبێت و ڕیشاڵەکانی تێکدەشکێنێت ، ھەندێ توێژینەوە دەڵێن بەھۆی زیادڕەوی لەبەکارھێنانی کافایین تووشی دەبن ، باشترە لەو نەخۆشانەی ئەگەری ئەم نەخۆشییەیان ھەیە لە 250 ملگم کافایین لەڕۆژێکدا زیاتر وەرنەگیرێت.
4- ئالوودەبوون:
زۆر تۆژینەوە سەلماندویەتی کە بەکارھێنانی کافایینی زۆر دەبێت بە عادەت و ئالودەبوونی فسێوڵۆژی درووست دەکات ، وە کە ڕۆژێک نەخورێنەوە سەرئێشەو بێتاقەتی درووست دەکات ، ھەرچەندە بە ئالوودەبوونی ڕاستەقینە ھەژمار ناکرێت.
5- زیادکردنی فشاری خوێن:
ھەرچەند کاریگەرییەکەی کاتی یە ، بۆیە لەوانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان لەگەڵدایە باشترە ئاگایان لەکات و ڕێژەی خواردنەوەی بێت ، نابێت پێش وەرزش کردن بخورێتەوە لەم جۆرە نەخۆشانەدا.
6- زیادکردنی ڕێژەی لێدانی دڵ:
ئەمەش لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە بەڵام بەگشتی لیدان و ڕیتمی دڵ لەوانەیە بگۆڕێت.
7- ھەست کردن بە ھیلاکی و ماندوویی:
ھەرچەندە کافایین وزەبەخشە و ھۆشیار کەرەوەیە ، بەڵام ھەندێ جار بە شێوەیەکی لاوەکی دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە ھێلاکی کە بەڕێژەی زۆر وەردەگیرێت.
8- کێشەی ھەرس کردن:
ڕێژەی کەم یان مامناوەند لە کافایین جووڵەی ڕیخۆڵەکان چالاک دەکات ، بەڵام ڕێژەی زۆر لاوانەیە ببێتە ھۆی سک چوون ، یاخود پیسایی شل کەلەوانەیە بێزارکەر بێت.
9- مێزکردنی زۆر و ڕانەگرتنی میز:
توێژینەوەکان سەلماند ویانە لەھانە وەرگرتنی کافایین لە 450ملگم زیاتر لە ڕۆژێکدا ببێتە ھۆی خێرا خێرا میزکردن و ڕانەگرتنی میز ، بینیویانە کە ڕێژەکە کەم کراوەتەوە بۆ 150ملگم لەڕۆژێکدا ئەم نیشانانە نەماون.
10- ئەگەری ئێسکە نەرمە:
زیاتر لە ئافرەت دا بینراوە کەلەوانەیە زۆری وەرگرتنی کافایین ئەگەری ئێسکە نەرمە زیاد بکات ، ولەبەرئەوەی کافایین کاریگەرییەکی کەمی ھەیە لەسەر ھەڵمژینی کالسێۆم لە گەدەدا بەڵام ئەمەندە زۆر نییە تەنیا بە خواردنی 1-2 کەوچکی قاوە شیر ئەتوانرێت جێی ئەو کالسێۆمە بگیرێتەوە. [1]