دووکەڵی ماڵی خۆت، لە ئاگری شوێنا گەرمترە.
لە خێزان و بنەماڵەدا هەندێک مرۆڤ بە جۆرێک پەروەردە دەکرێ کە بەو بەشەی هەیەتی لە ژیاندا ڕازی بێت، جا کەم بێت یان زۆر، واتە: ئەوەندەی هەتە و هی خۆتە و بەماندووبوون پەیدادکردووە، زۆر باشترە لەوەی بەهەوەنتە لە کەسێکی وەرگری و چاوبەرەوژێری بیت، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بەکەمی خۆی داکەوێ، لە زۆری خەڵکی کە بە منەتەوەیە باشترە[1].