ناونیشانی بابەت: هەوکردنی پڕۆستات (زنجیرەی چوارەم)
هەوکردنی پڕۆستات چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر نەزۆکی و لاوازی سێکسی پیاوان
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
هەوکردنی پڕۆستات کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر نەزۆکی چونکە کاردەکاتە سەر کواڵیتیی و ڕێژەی سپێرمەکان.
- ئەو هەوکردنەی لە پڕۆستاتدا هەیە کاریگەریی دەبێت لەسەر درووستکردن و دەردانی شلەی تۆواو بەمەش کاردەکاتە سەر کواڵیتیی سپێرمەکان.
- هەروەها هەوکردنی پڕۆستات دەبێتە هۆی هەوکردن و برینداربوونی ڕێڕەوەکانی کۆئەندامی زاوزێ، بەوەش دەبێتە هۆی گیرانی ڕێڕەوی تۆواو ڕێژەی سپێرمەکان کەمدەبنەوە لەکاتی ئاوهاتنەوە بەوەش ئەگەری نەزۆکی زیادەکات.
=KTML_Bold=هەوکردنی پڕۆستات کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر نەخۆشییەکانی لاوازی سێکسی وەک:-=KTML_End=
- هەستکردن بە ئازار لە کاتی چالاکی سێکسی یاخود کاتی ئاوهاتنەوە.
- دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزوو حەزی سێکسی.
- هەروەها کارگەری هەیە لەسەر ڕەپنەبوونی چووک و تێکچوونی باری دەروونی کەسەکە چونکە بەهۆی هەوکردنی پڕۆستاتەوە ناتوانێ بەباشی کاری سێکسی ئەنجام بدات. [1]