بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو وەڵاتانەی خەڵکەکەی زیاتر گرنگی بە خواردنی دەریایی دەدەن، لە قۆناغی بەساڵاچووییدا تووشی حاڵەتی فەرامۆشی و لەبیرچوونەوە نابن، بەتایبەت ماسی کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر مادەی خۆڵەمێشیی مێشک.
پزیشکان و پسپۆڕانی خۆراک جەخت دەکەنەوە، ئەگەر دەتانەوێ لە پیریدا تووشی ئەم حاڵەتە نەخوازراوەی مێشک نەبن، دەبێ هەفتانە گرنگیی بە خواردنی ماسی و خۆراکە دەریاییەکانی دیکە بدەن. [1]