Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,075
Şəkil
  106,908
Kitab PDF
  19,847
Əlaqəli fayllar
  100,072
Video
  1,466
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,004
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,795
عربي 
29,049
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,722
فارسی 
8,766
English 
7,228
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,102
MP4 
2,372
IMG 
195,356
Məzmun axtarışı
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
سەدام بووە هۆی داڕووخانی ئێراق
Hər bir şəkil yüz sözdən daha çoxdur! Zəhmət olmasa tarixi fotoşəkillərimizi qoruyun.
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەدام بووە هۆی داڕووخانی ئێراق

سەدام بووە هۆی داڕووخانی ئێراق
ناونیشانی بابەت: سەدام بووە هۆی داڕووخانی ئێراق
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

سەرکردەیەکی #بەعس#: تاکڕەوی و خۆپەرستی و خۆبەزلزانی سەدام بووە هۆی داڕووخانی ئێراق
سەدام حسێن زیاتر لە جارێک لە بەردەم دەستگیرکراوان لە دۆسییەی دوجەیل سوێندی خوارد کە ئاگاداری کیمیابارانی #هەڵەبجە# نەبووە. لەکاتی دادگایی ئەنفالدا، پێیوتین ئوسامە بن لادن پێشنیاری ناردنی سێ‌ هەزار چەکداری خۆکوژی بۆ کردووە، بەڵام ڕەتیکردۆتەوە. سەدام بڕوای وابوو ئەمەریکییەکان لە هاویناندا شەڕناکەن و لە گەرمای ئێراقدا دەتوێنەوە. “تاهیر تۆفیق عانی” ئەندامی سەرکردایەتی حزبی بەعس وادەڵێت.
پەڕتووکی (انهیار العراق المفاجئ و تداعیاتە: داڕووخانی کتووپڕی ئێراق و دەرهاویشتەکانی) ، لە نووسینی “تاهیر تۆفیق” ئەلعانی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی بەعسە. ئەم پەڕتووکە (280) لاپەڕەیە و خانەی (دار الحکمە) لە لەندەن لە ساڵی (2021) چاپی دووەمی بڵاوکردۆتەوە. ناوبراو ماوەی حەوت ساڵ لە زیندانی ئەمەریکییەکان بووە و لە کەیسی ئەنفالدا دادگایی کراوە و بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچووە. لەبارەی هۆکاری نووسینی پەڕتووکەکەی دەڵێت: ئەم پەڕتووکە بەرهەمی دانیشتن و گفتوگۆکانی زیندانی کرۆپەری ئەمەریکییە لە ساڵی سێیەمی دەستگیرکردنمەوە. لەو دانیشتنانەدا هەوڵماندەدا بگەینە شیکردنەوەیەک بۆ ئەو داڕووخانەی دوچاری دەوڵەتەکەمان هات. ئەم پەڕتووکە ژیاننامە یان بیرەوەری تایبەت نییە، بەڵکوو بژاردەیەکە لەنێو هەزاران ڕووداوو یادەوەری، تەنیا ئەو ڕووداوانەم گێڕاوەتەوە کە لە بەردەممدا ڕوویانداوە یان تیایدا بەشداربووم، لەنێو ئەو ڕووداوانەشدا ئەوانەم باسکردون کە دەلەلاتیان هەیە و دەروونی کۆمەڵێک گەنج شیدەکاتەوە کە دەستیان بەسەر دەوڵەتێکی گەورەی وەکوو ئێراقدا گرت، چۆن مامەڵەیان کرد، هاندەریان چی بوو.
“ل=KTML_Bold=لە عانەوە بۆ بەغدا:=KTML_End=
نووسەر لە (1943) لە شارۆچکەی عانەی باکووری ڕۆژاوای ئەنبار لەدایکبووە. لە (1967) کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی بەغدای تەواوکردووە. لە (1956) پەیوەندی بە ڕیزەکانی حیزبی بەعسەوە کردووە. دوای شۆڕشی (14/تەمموز/1968) ، بۆ ماوەی چوار ساڵ سکرتێری یەکەمی ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماری ئێراق بووە. ماوەی نۆ ساڵ ئەندامی سەرکردایەتی هەرێمی بەعس و ماوەی هەشت ساڵ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بووە. ماوەی چوار ساڵ لێپرسراوی لقی بەغدای حزبی بەعس بووە. لە (1979 - 1982) وەزیری پیشەسازی و کانزاکان بووە. لە (1976 - 1977) سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای کشتوکاڵ بووە. لە (1987 - 1992) پارێزگاری نەینەوا بووە. ڕۆژی (19-06-2003) لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستگیرکراوە. دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق لە (24-06-2007) بڕیاری بێتاوانیی داوە و لە (13-12-2010) ئازادکراوە.
بەدەر لەو پۆستە حکومی و حیزبیانەی وەریگرتووە، ئاماژە بەوەدەکات لە (1987) پۆستی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، لە (1992) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە (1998) پۆستی ئەمینداری بەغدای ڕەتکردۆتەوە. سەرباری ئەوەی بە کرداری وەزیر بووە، کەچی “سەدام مووچەی خانەنشینی وەزیری پێنەدام”. ئەلعانی، دەڵێت: بەدرێژایی ژیانی حزبی و وەزیفیم دیاریم وەرنەگرت. پاشان دەڵێت: کاتێک لە (1982) سەرکردایەتیم بەجێهێشت، پەنجاو حەوت هەزار دینارم گەڕاندەوە کە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆم و خێزانەکەم پێمدرابوو، دوای پێداگریم، ئینجا ژمێریاری دیوانی سەرۆکایەتی حاجی فایەق وەریگرتەوە.
=KTML_Bold=“کودەتا و دەسەڵات”=KTML_End=
بەعسییەکان لە ساڵانی (1963 و 1968) بە کودەتا گەیشتنە دەسەڵات، لە ئەدەبیاتی خۆیاندا بە “شۆڕش” ناوی دەبەن، بەڵام عانی لەگەڵ ناوی شۆڕشدا نییە، سەرکردەکانی ئەو کودەتایانەش بەوە وەسفدەکات “بەرنامەیەکی ڕوونیان نەبوو، تەنیا بایەخیان بەلابردنی ڕژێمەکە دەدا و هیچ بەرنامەیەکی بەدیلیان پێشکەش نەکرد”. پاشان دەڵێت: وەرگرتنی دەسەڵات لە کاتێکی زوودا ڕێگەی لە حیزب گرت ئەندام و لایەنگرەکانی پەرورەدە بکات، بۆ ئێمە شیاوتر بوو بەر لە بیناکردنی حیزب، کادری حیزبیمان درووستکردبا.
ئەحمەد حەسەن بەکر لە (1968 - 1979) سەرکۆماری ئێراق بوو، سەدام حسێن جێگری بوو. عانی ئاشکرای دەکات هەر لە ڕۆژانی یەکەمی وەرگرتنی دەسەڵاتەوە “بەهۆی جیاوازی ئەقڵییەت و شێوازی بیرکردنەوە وە، ناکۆکی نێوان بەکرو سەدام دیار بوو”. بەڵام “پێگە و تەمەنی بەکر ئەمەی شاردبویەوە و ڕێگەی بە ئاشکرابوونی نەدەدا”. بە بۆچونی ناوبراو ناکۆکییەکان تا ئێستا پەیوەندی کەسی شۆڕبۆتەوە، لەوبارەیەوە نموونەی ئەوە دەهێنێتەوە کاتێک محەمەدی کوڕی بەکر مرد بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل، سەدام نەیتوانی خۆشحاڵی خۆی بشارێتەوە، بە ئامادەیی هەندێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی وتی ئەمە دادپەروەری ئاسمانە. کەچی بەدرێژایی ڕۆژانی پرسەکە لە هۆڵی خولد سەدام هاوشانی بەکر وەستابوو. یەکێک لە ناکۆکیە زەقەکانی نێوانیان چۆنێتی مامەڵەکردن بووە لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکان، عانی دەڵێت: سەدام باسی ئەوەی دەکرد سەرکردە سەربازییە پلەبەرزەکان هۆشیارییان کەمە و سەرچاوەی هەڕەشەن بۆ حیزب و شۆڕش، بۆیە هەوڵیدەدا خۆی لێیان ڕزگار بکات. بەڵام بەکر پێیوابوو ئەو سەرکردانە لە بەڕێوەبردنی هێزەچەکدارەکان و پاراستنی ئاساییشی ناوخۆدا، خاوەنی ئەزموون و شارەزاییەکی زۆرن”.
=KTML_Bold=“جیاوازییەکانی بەکرو سەدام”=KTML_End=
ئەلعانی کە ماوەی چوار ساڵ سکرتێری یەکەمی بەکر بووە، لە سەردەمی سەدامیشدا چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتووە، بەراورد لەنێوان کەسایەتی و ماوەی دەسەڵاتی ئەو دوو سەرۆکەی بەعسییەکاندا دەکات. لەبارەی بەکرەوە دەڵێت: بۆ مێژوو ئاسوودەکردنی ویژدانم دەڵێم بەکر ڕێگەی بە هیچ کام لە کوڕەکانی نەدەدا دەستوەردەنە کاروباری دەوڵەت و فەرمانگەکانەوە و ئەوە بقۆزنەوە کە کوڕی سەرۆکن، بەوردی چاودێری و بەدواداچونی دەکردن، شاهێدی دەدەم بۆ خوا کە ئەوان خودان ڕەوشتێکی بەرز بوون و نەمبینیوە و نەمبیستوە هیچ پێشێلکارییەکیان کردبێت. دەربارەی ماوەی سەرۆکایەتی سەدام (1979 - 2003) ، دەڵێت: سەدام پابەندبوو بە کەسوکار و خزم و ئەندامانی عەشیرەتەکەی و تەنانەت هاوڕێکانی. بەزۆری چاوی لە پێشێلکارییەکانی خزم و ئامۆزاکانی دەپۆشی… پۆست بەپێی بۆچوونی سەرۆکی دەوڵەت بەبێ‌ حسابکردن بۆ شارەزایی و لێهاتویی پیشەیی، بەهاندان و کاریگەریی دەربارێکی نەزان و ناپاک دابەشدەکرا”.
ئەلعانی، ڕوونیدەکاتەوە لە خەسڵەتە دیارەکانی بەکر وردی بووە لە هەڵبژاردنی کەسەکان بۆ سەرکردایەتی، بەتایبەتی بۆ پێکهاتەکانی سووپا. بۆیە کاتێک ئەفسەرێکی هەڵدەبژارد تاوەکوو ببێتە فەرماندەی فیرقە بە پلەی عەمید ڕوکن و سەرتر، داوای چوار ناوی دەکرد تاوەکوو تاقییان بکاتەوە، نەک تەنیا بۆ زانیاری سەربازی، بەڵکوو بۆ ڕۆشنبیری گشتی و تێگەیشتنیان لە بزاڤی دەوڵەت.
لەبەرانبەردا لەبارەی سەدامەوە باس لەوەدەکات پۆستەکانی لەسەر بنەمای خزمایەتی نەوەکو لێهاتویی دابەشکردووە، بەنموونە دەڵێت: عەلی حەسەن مەجید عەریفێک بوو لە بنکەی ئاسمانی #کەرکووک# لەکاتی شۆڕشدا، حسێن کامیل مفەوەزی پۆلیس بوو، هەریەکەیان پلەی فەریق ڕوکنیان پێدرا. هەرچی زڕبراکانی سەرۆک بوون مفەوەزی پۆلیس بوون، بەڵام کرانە وەزیری ناوخۆ و ئاساییشی گشتی. کەچی ئەوە نەبووە ڕێگر تا لەکاتی دادگایی لەسێدارەدانی بازرگانەکاندا دەستبەرداری بن و وتیان ئێمە هیچ تاوانێکمان نەبووە و تەنیا فەرمانەکانی سەرۆکمان جێبەجێ‌ کردووە.
لەکۆبەندی باسەکەیدا لەبارەی سەردەمی بەکرەوە دەڵێت: بەکر دەوڵەتێکی ئەوپەڕی پاک و ڕێکخراوی بۆ ئێراقییەکان بەجێهێشت. دەستپاکی خەسڵەتێکی دیار بوو لەلای پۆلیسێک و کرێکارێک و فەرمانبەرێکی گەورە و بچوک و هەتا وەزیر دەتبینی. بەکر لە دوو لایەن دەترسا و لە هەر هەنگاوو وتەیەک لێی دەپێچانەوە، ئەوانیش هاووڵاتییان و ئەفسەرانی سووپا بوون، لە نیگەرانی ئەوان دەترسا. بەشێوەیەکی ڕیزپەڕ بایەخی بەنرخی خۆراک دەدا. تەنانەت کەتیبەی پاسەوانی کۆماری لە (1969 - 1970) ڕاسپاردبوو بازاڕی میللی بکەنەوە بۆ فرۆشتنی میوە و سەوزە هەرچەندە لە پسپۆڕییان دوور بوو. خۆی چاودێری بازاڕی دەکرد و سەردانی دەکرد و زۆرجار لەگەڵی ڕۆیشتوم. ئەگەر پێنج فلس نرخی کیلۆیەک تەماتە یان خەیار بەرزبوایەتەوە بەیانیان کە دەهات بێزار بوو، دیاربوو ئەو شەوە بەهۆی دوودڵیەوە باش نەنووستوە.
سەبارەت بەماوەی حکومڕانی سەدام دەڵێت: لەدەرەنجامی ئەو دڵرەقیەی کە جیاوازی لەنێوان دوژمنی ڕژێمەکە و پشتیوانانی نەدەکرد، سەدام و پاشان تەواوی ڕژێمەکەی زۆرێک لە پشتیوانانی ڕژێمەکەیان لەدەستدا، ڕژێم ژمارەیەک سەرکردە و جەماوەرێکی زیاتر لە ژمارەی کوژراوان و لەسێدارەدراوانی دوژمنانی لەدەستدا. میشێل عەفلەق حیزبەکەی دامەزراندو سەدام کوشتی.
=KTML_Bold=“شەڕی ئێران و گرێی ناوخۆ”=KTML_End=
سەدام تەنیا دوای یەک ساڵ لە بوونی بە سەرۆک کۆمار شەڕی لەگەڵ ئێراندا هەڵگیرساند کە هەشت ساڵ (1980 - 1988) درێژەی کێشا، ئەلعانی دەڵێت: شاهێدی دەدەم بۆ خوا بەکر سووربوو لەسەر سووپاو زیان نەگەیاندن بە پێکهاتەکانی. بۆیە نەیاری شەڕ بوو لەگەڵ ئێران، بە هەڵەیەکی زەقی دەزانی و تاوانێک کە لێخۆشبوونی نییە، زۆر ئازاری دەچەشت بۆ زیانەکانی ئەو سووپایەی کە لەسەر دەستی خۆی پەرەیان پێدراو فراوانکرا. ئەلعانی سەدام بەوە تۆمەتبار دەکات کە “پەلە بڕیاری دەدا و ئەنجامی کارەساتبارانەی لێدەکەوتەوە… لەکاتی شەڕی ئێران ئێراقدا بەهۆی تۆمەتبارکردنیان بەترسنۆکی و کەمتەرخەمی دەیان سەرکردەی لەسێدارەدا، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەوانە بنەما سەربازییەکانیان پەیڕەوکردووە و زیرەک و شارەزا بوون، بۆیە دواتر بە شەهید ئەژمارکران”. لە پەڕتووکەکەیدا ئەلعانی ڕوونیدەکاتەوە سەدام لە سەرەتای هەشتاکانەوە دووچاری گرێی ناوخۆی حیزب بووە، ڕووداوەکەش بەم جۆرە دەگێڕێتەوە: لە سەرەتای (1982) لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی هەرێمیدا، تارق عەزیز بە سەدامی وت: وەزیری دەرەوەی کوەیت شێخ سوباح ئەحمەد وتویەتی هیچ مەترسیەکی دەرەکی لەسەر ئێراق نییە، پێویستە ئاگاداری ناوخۆ بن. بۆیە سەدام بەپەلە کۆنگرەی نۆیەمی هەرێمایەتی بەست و زیاتر لە نیوەی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی دورخستەوە. لەو هۆشداریدانەوە گرێی مەترسی ناوخۆ لەدایکبوو، لەگەڵ کاتدا تا کاتی داگیرکردنی وڵات گەورەبوو.
سەبارەت بە تاکڕەوی سەدام و فەرامۆشکردنی سەرکردایەتی بەعس لە بڕیارداندا، عانی دەڵێت: لەکاتی دادگایکردنی پیاوانی سەردەمی پێشوو لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق ئاشکرابوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە (1980) ەوە دەسەڵاتی بڕیاردانی بەخشیوەتە سەرۆکی ئەنجوومەن، بەبێ‌ ئەوەی کۆبوونەوەیەک بکات یان پەیوەندی بە ئەندامانەوە بکات. ئەندامان تەنیا بە ئاگادارکردنەوەیان دوای دەرچونی بڕیارەکان ڕازیبوون. هەموو ئەندامانیش دوای دوو مانگ ئینجا ئەو ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشتووە، لە ڕێگەی میدیاکان یان لە ڕێگای ڕۆژنامەی (الوقائع العراقیە) ئاگاداری بڕیارەکان بوون. تەنیا دووجار ئەنجوومەن کۆبۆتەوە و کۆبوونەوەکەش بۆ یەک بڕگە بووە، ئەویش ڕاپرسی بووە لەسەر کەسی سەرۆک کۆمار و ئەنجامی ئەو دوو ڕاپرسیەش گاڵتەجاڕانە بوو، چونکە یەکەمیان بە (99.99%) و دووەمیان بە (100%) بوو.
=KTML_Bold=“کوەیت و داڕووخانی بەعس”=KTML_End=
تەنیا دوو ساڵ دوای تەواوبوونی شەڕ لەگەڵ ئێران، سەدام لە (1990) پەلاماری کوەیتی داو داگیری کرد. لەبارەی دەرهاویشتەکانی ئەو شەڕە، ئەلعانی دەڵێت: دوای ساڵی (1990) دامودەزگای حیزبی بەرەو لاوازی ڕۆیشت، چونکە حیزبییەکان بڕوایان وابوو چونە کوەیت بڕیارێکی پەلە بووە و بە شێوەیەکی پێویست ئەنجامەکانی دیراسەنەکراوە. ئەوەش بووەتە هۆی داڕووخانی ژێرخانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سەربازی ئێراق. بۆ بەڵگاندنی وتەکانیشی دەڵێت: لە دوای ساڵی (1990) زۆرینەی کادیرانی حیزب بوونە کۆمەڵی هەژار و برسی، داهاتەکەیان بەشی نەدەکردن و تا ڕووخانی ئێراق لەسەر بەشە بایەعیەکەیان دەژیان. ئەوەش درزی خستە نێوان حیزب و گەلەوە، نێوان سەرکردایەتی و بنکردایەتییەوە. لەم پەڕتووکەدا ئەلعانی پوختەی گفتوگۆیەکی نێوان خۆی و سەدامی بەم جۆرە تۆمارکردووە: جارێکیان پێموت خەڵکی لە گەمارۆو شەڕ ماندو بوون، وتی نەوەگەلێکی زۆر ڕۆیشتن و کەس باسیان ناکات، مێژوو باسی ئەم نەوەیە دەکات. مێژوو دەینووسێت کە من بە دیکتاتۆری حوکمم کردووە، بەڵام ڕێگەنادەم شتێکی دیکەی خراپم لەسەر بنووسن.
لەبارەی قسەکانی سەدامەوە، ئەلعانی دەڵێت: سەدام ئەو ڕاستییەی فەرامۆش کردبوو ئەم نەوەیەی کە مەبەستی بوو سوور بوو بە خوێن و بە پاشماوەی هەلپەرستی و هەڵپەی مادی لەسەر حیسابی گەل.. وادیاربوو ئەوەی لەبیر کردبوو کە دیکتاتۆرییەت گرنگترین تاوانی گەورەیە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا… بەدڵنیاییەوە سەدام دووچاری غرور هاتبوو، وایلێکردبوو بەبێ‌ حیساباتی دوور مەودا سووکایەتی بەهەموو ئەوانە بکات کە لە دەوری بوون.. سەرنجمدابوو زۆرینەی ئەوەی ڕوودەدات بەهۆی هەستیاری کەسی و هەڵوێستی تاکەکەسییە و دەرخەری ڕوکەشیەتی لە هەڵوێستەکانییدا.
=KTML_Bold=“کەسە نزیکەکانی سەدام”=KTML_End=
ئەلعانی لە پەڕتووکەکەیدا هەڵوێستی ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانی سەدام لە سەروەختی دەسەڵات و قۆناغی دواتردا دەگێڕێتەوە. بەنموونە عیزەت دووری بە کەسێکی دووڕوو ناودەبات و دەڵێت: دووری یەکێک بوو لە ڕەخنەگرە هەرە توندەکان بەتایبەتی لە دەوروبەرەکەی سەرۆک سەدام. توڕە بوو لە پێشێلکارییەکانیان، هۆشداری دەدا کە ئەوە دەبێتە خۆرە و لەناوبەری حیزب و شۆڕش، بەڵام دوای ساڵی (1991) بووە یەکێک لە ستایشکەرەکان و پاساوی بۆ پێشێلکارییەکان دەهێنایەوە. هەروەها یارمەتیدەر بوو لە کارئاسانیکردن بۆ باڵادەستبوونی ئەندامە لاوازو خراپەکان بەسەر سەرکردایەتی حیزبدا. ناوبراو، ئاشکرای دەکات لە دوایین شەوی بەر لەسێدارەدانی لە (30-12-2006) ، ئەمەریکییەکان پێشنیاریان بۆ سەدام کردووە دەیەوێت چاوی بەچ کەسێک لە خزمە دەستگیرکراوەکانی بکەوێت، ئەویش تەنیا داوای چاوپێکەوتنی زڕبراکانی دەکات، بەڵام “بەهۆی ئەو کێشە زۆرانەی کە لەنێوانیاندا ڕوویدابوو، بەرزان ڕەتیکردەوە لەگەڵ وەتبان ئامادەبێت”. هەر لەبارەی کەسە نزیکەکانی سەدام، دەڵێت: سەدام بەهۆی هەواڵدانی پاسەوانێکی دەستگیرکرا، کە کوڕی شارەکەی خۆی بوو. تەنانەت لە زینداندا عەلی حەسەن مەجیدی ئامۆزای دەیویست متمانەی لێکۆڵەرەکانی بەدەست بهێنێت، بۆیە هەندێک شتی لەبارەی من و ئەوانیترەوە وت کە ڕاست نەبوون.
=KTML_Bold=“دروشمەکانی بەعس”=KTML_End=
دروشمەکانی حیزبی بەعس بریتی بوون لە (یەکێتی، ئازادی، سۆسیالیزم/ وحدە، حریە، اشتراکیە) . لەبارەی دروشمی یەکێتی کە مەبەست لێی یەکخستنی وڵاتانی عەرەبییە، عانی دەڵێت: هەوڵدان بەرەو یەکێتی قسەیەکی پوچ بوو. ئەمڕۆ تەنیا ناتوانیت بیر لە یەکخستنی گەڕەک و کۆڵانەکانی بەغدا بکەیتەوە، ئیدی چۆن دەتوانی سنووری نێوان دەوڵەتان لابەریت کە هەریەکەیان بەرژەوەندی خۆی هەیە، سەرۆک و ڕژێمەکانیان بەرژەوەندی کەسییان لە قوڵکردنەوەی سنوورەکان هەیە، تای پلانگێڕی لە حکومەتێکی عەرەبییەوە بۆ حکومەتێکی تر بەرزبۆتەوە، وڵاتەکەمان بووەتە گۆڕەپانی شەڕە کەڵەشێر. لەبارەی دروشمی ئازادی، دەڵێت: سەدام سرووشتی وابوو ڕەخنەی لە خۆیی و لەو کەسانەی کە متمانەی پێیان هەبوو قبووڵ نەدەکرد… پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک ڕەخنەی لە هەموو دیاردەیەکی نەرێنی دەگرت و هەموو کەمتەرخەمییەکی دەخستە ئەستۆی دەوڵەت، هاوئاوازی هەموو ئەو کەسانە بوو کە ڕەخنەیان دەگرت یان سکاڵایان هەبوو، دوای شۆڕش و تا سەرۆکایەتی دەوڵەت سەرەتاکانی تاکڕەوی لێی بەدیار کەوتن، تا بووە ئەوەی کە خەڵکی دەیزانن. تەنیا گوێی لە ستایشەران و بەرژەوەندیخوازان و دووڕووان دەگرت… هەروەها تاقمی دەورووبەری سەدام کە لە خزمەکانی بوون دیاردەی تیرۆری هزریان دامەزراند. ڕێگەیان بە هیچ پێشنیارێک نەدەدا و دایاندەپۆشی.
سەبارەت بە سۆسیالیزمیش دەڵێت: سۆسیالیزم بەڵای گەورەمان بوو، چونکە ناوەرۆکەکەی پڕبوو لەناڕۆشنی. حیزب نەیدەزانی چی دەوێت، هەندێکجار مەیلی بەلای سۆسیالیزمی زانستیدا بوو کە زۆر لە شیوعییەتەوە نزیک بوو، پاشان دەچو بۆ لای سۆسیالیزمی عەرەبی هاوشێوەی ئەوەی ناسر باسی دەکرد. پاشان هەوڵیدەدا ڕێگایەکی تایبەت بەخۆی بکاتەوە کە تێکەڵەیەک بوو لە هەموو ئەوانە و سیستمی ئابووری ئیسلامی.
ئەلعانی کە لە پەنجاکانەوە بووەتە بەعسی و ئەم پەڕتووکەشی دوای ئازادبوونی لە زیندان نووسیوە، لەبارەی ئەزموونی کەسی خۆی لەناو بەعسدا دەڵێت: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە وایدەبینم بەدوای تراویلکە (سەراب) دا ڕامکردووە.
=KTML_Bold=“خەسڵەتەکانی سەدام”=KTML_End=
لەبارەی خەسڵەتەکانی سەدام، نووسەر دەڵێت: لە سەردەمی سەدامدا پارە تەخشان و پەخشان دەکرا.. کۆشک و خانوی لە بەغداو تکریت و سەنتەری زۆربەی پارێزگاکان درووستکردبوو، بەردەوام ئامادەبوون بۆ پێشوازیکردنی لەهەر کاتژمێرێکی ڕۆژ و شەودا بێت. بانکی ڕافیدەین مانگانە سەد ملیۆن دیناری بۆ کارمەندانی کۆشکەکان خەرجدەکرد، تاوەکوو بەشێوەیەکی بەردەوام ئامادەبن بۆ پێشوازیکردنی.
لەدرێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت: سەدام چێژی دەبینی لە هەر ناکۆکییەک لەنێوان ئەندامانی سەرکردایەتیدا ڕوویبدایە.. خەسڵەتێکی دیکەی سەدام ئەوە بوو کاتێک باس لە ژیاننامەی پێغەمبەر و دینداری و دەست و داوێنپاکی یاوەرانی بکرایە، دەگریاو فرمێسکەکانی دەسڕی، بەڵام لە ئەزموونی ژیانیدا هیچ کام لەوانەی پەیڕە و نەدەکرد، هەرچەندە جەختی لەوە دەکردەوە بەعس لەگەڵ ئیمانە و دژی ئیلحادە. تەنانەت لە کۆنگرەی هەرێمی نۆیەمدا ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی تۆمەتبار کران بە دینداری و لە سەرکردایەتی دورخرانەوە.
ئەلعانی دەڵێت: سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی پێیوتم دوای ساڵی (1995) سەدام گرنگییەکی ئەوتۆی بە کاروباری دەوڵەت نەدەدا، تەنانەت کاتێک یاداشتیان بۆ بەرزدەکردەوە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات یان ڕەزامەند بێت لەسەری، بەڵام سەیری نەدەکرد. عەبد حەمودی سکرتێری ئەو یاداشتانەی دابەشدەکرد بەسەر ئاسایی و زۆر بەپەلەدا. سەیری زۆر بەپەلەکانی دەکرد، هەرچی ئاساییەکان بوو لەسەر مێزەکەی دەمایەوە تا کۆتایی ساڵ.. کەچی لەوکاتەدا خۆی سەرقاڵ کردبوو بە نووسینی ڕۆمانەوە و دەینارد بۆ جەمال غیتانی نووسەری میسری لە میسر تاوەکوو لە ڕوانگەی بنەماکانی ڕۆمانەوە پێیدا بچێتەوە. ئەلعانی دەڵێت: سەدام زیاتر لە ئاستی سرووشتی متمانەی بەخۆی بوو، لە لووتکەی نەرجسییەت و خۆبەزلزانیدا بوو… ئەگەر گوێی گرتبا لە ئامۆژگاری ڕاوێژکارە دڵسۆزەکانی و هەندێک لە وەزیرەکانی و گەورە بەرپرسانی سووپا، دەیتوانی خۆی لەو کۆتاییە کارەساتبارە بپارێزێت.
=KTML_Bold=“هاوپەیمانی و پەیوەندیی عەرەبی”=KTML_End=
لەبارەی پەیوەندییەکانی سەدام لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی، ئەلعانی دەڵێت: جارێکیان شاحسێنی پادشای ئوردن سەردانی ئێراقی کرد، سەدام حسێن دە ملیۆن دۆلاری پێشکەش کرد، ئەوەندە خۆشحاڵ بوو هەر ئەو شەوە بەغدای بەجێهێشت لەکاتێکدا وادەی جێهێشتنی بەیانی بوو. سەدام لە شاعەبدوڵڵاش ڕازیبوو، دەیوت سەدام وەکوو باوک دادەنێم و ئامادەم سەدام هەر پەیامێکی هەبێت بیگەیەنم بە دەوڵەتانی گەورە کاتێک سەردانیان دەکەم. ئەلعانی بەم جۆرە باس لە سەردانێکی سەدام بۆ عەممان دەکات: لە کۆتایی هەشتاکاندا خۆپیشاندانی جەماوەری تووندوتیژانە لە ئوردن کرا، کوژراوو برینداری لێکەوتەوە. سەدام دەستپێشخەری کرد بۆ سەردانی عەممان و سەد ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە و وڵاتە کرد. ئامۆژگاری شاحسێنی کرد بە وەرچەرخانی دیموکراسی خێرا و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ‌ کە لەبەرانبەر گەل بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ بگرێت. شاحسێن کاری بە و ئامۆژگارییە کرد. هەروەها دەڵێت: سەرۆکی یەمەن عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ساڵی (1982) سەردانی سەدامی کرد، پێیوت: لەهەر کۆبوونەوە و کۆنگرەیەک ئێراق تیایدا ئامادەنەبێت، چی بڕیارێک بدرێت لەبارەی ئێوەوە ئاگادارتان دەکەم.
ئەلعانی دەڵێت: لەکاتی دادگایکردنماندا، سەدام سووپاسی شێخ حەمەد بن خەلیفەی میری قەتەری کرد، لەبەرئەوەی بە گەرمی پێشوازی لە خانەوادەکەی کردووە و خانوویەکی گەورەی پێداون و پێیوتون نابێت لە خانوویەکدا بن پێشتر کەسی تری تێدا نیشتەجێ‌ بووبێ‌. بەڵام ئەوەی لەبیرکردبوو پەلاماردانی ئێراق لە بنکە ئەمەریکییەکانەوە لە کوەیت و قەتەرەوە دەستی پێ کرد. سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێراق، دەڵێت: هاوپەیمانییەکانی ڕژێمەکەمان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەوڵەتە عەرەبییەکان و نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە کاتێک خاکەکەمان لەلایەن ئەمەریکاوە داگیرکرا، هیچ کەسێک هاوشانمان نەوەستا. هەر سەبارەت بە دۆستەکانیان، ئەلعانی دەڵێت: کەسایەتییەکی دیاری دەوڵەت پێیوتم لە ئەیلولی (2002) لە واشنتۆن بووە، دۆستێکی عەرەب کە ئێراقی خۆشویستوە سەردانیکردووە، داوایکردووە ئەم پەیامە بە سەرۆک سەدام بگەیەنێت کە دۆخی ئێراق دادەڕوخێت، دۆستەکانی لەناو ئیدارەی ئەمەریکا ئاگاداریان کردۆتەوە داگیرکردنی ئێراق هیچ گومانێکی تیانییە. بەڵام ئەو بەرپرسە ئەم زانیارییەی نەگەیاند، چونکە نەیدەزانی کاردانەوەکە چۆن دەبێت، سەدام تۆمەتباری دەکرد بە بەکرێگیراوی یان پیلانگێڕی یان لانی کەم بەترسنۆکی.
=KTML_Bold=“بۆچی ئێراق داڕووخا؟”=KTML_End=
بە بۆچونی ئەم سەرکردەیەی بەعس، سەدام بڕوای بەوە نەبووە ئەمەریکا هێرشی زەمینی بکاتە سەر ئێراق. بەدەق دەڵێت: سەدام تا دەستپێکردنی شەڕەکە بڕوای تەواوی ئەوەبوو شەڕ لەسەر زەوی نابێت، تەنیا ئەمەریکییەکان فڕۆکەکانیان دەنێرن و موشەکەکانیان ئاڕاستەی هەندێک ئامانجی دیاریکراو دەکەن و ئەمەریکا هەوڵی داگیرکردنی ئێراق نادات. تەنانەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیشدا ئەو قسەیەی کردبوو کە چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی شەڕەکە کرابوو، وتبوی ئەمەریکا شەڕی زەمینی ناکات، تەنیا بۆردومانی فرۆِکە و موشەک دەبێت و پاشان دەگەڕێنەوە هەروەکوو جارانی پێشویان. هەروەها وتبوی: ئێراق بەرەو هاوینێکی گەرم دەڕوات و ئەمەریکییەکان لە هاویناندا شەڕناکەن و لە گەرمای ئێراقدا دەتوێنەوە. پاشان ئەم بۆچوونانەی لای کەسە نزیک و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی بە شێوەیەک باسکردبوو هیچ دەرفەتێکی بۆ ڕەخنەگرتن لێ‌ نەهێشتبوونەوە.
لەوەڵامی ئەوەشدا بۆچی ڕژێمی بەعس بەخێرایی داڕووخاو بەرگەی هێرشی ئەمەریکای نەگرت؟ عانی هۆکارەکانی بەم جۆرە ڕووندەکاتەوە: بایەخدان بە ژمارەی کادری حیزبی لەبری چۆنێتی، ڕێکخستنەکانی حیزب پڕکران لە کەسانی بەرژەوەندخوازو هەلپەرست.. دوورکەوتنەوە لە پەروەردەی حیزبی درووست و گەشەپێدانی بیروباوەڕ و بینای ئەخلاقی حیزبی. خراپ مامەڵەکردن و دابەزینی ئاستی ئەخلاقی زۆرینەی سەرکردەکان، کادیری حیزب سەرکردەکانی دەبینی بەدوای بەرژەوەندی کەسیاندا هەڵپەیانە و ڕادەکەن، زۆرینەی تێکۆشەرانی ناسراوی حیزب لەسێدارەدران یان کوژران و ئەوانەشی مانەوە وەلانران. بڵاوبوونەوەی نەفامی و نەخوێندەواری لەنێو سەرکردایەتیدا. کادیری حیزبی نەیدەخوێندەوە و خۆی ڕۆشنبیر نەدەکرد. پڕووکاندنی ئابووری ئێراق و کەمبوونەوەی مووچە بەتایبەتی مووچەی کەسانی سەربازی بەهۆی گەمارۆیەک کە زیاتر لە (12) ساڵ بەردەوام بوو… تەنانەت وەزیری ناوخۆی سەردەمی شەڕەکە پێیوتم کەرتەکانی سووپا ئامرازەکانی پەیوەندیکردنی پۆلیسی فریاکەوتنیان بەکاردەهێنا، چونکە یان ئامێرەکان کاریان نەدەکرد یان پاترییەکانیان لەکار کەوتبوو. هەروەها کاتێک ئەمەریکییەکان ئێراقیان داگیرکرد، هەستمان بە ڕۆڵ و بوونی پیاوانی ئاساییش نەکرد بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن، دیارە ئەوان ڕاهێنان و لێهاتووییان بۆ چاودێری بەرپرسان بووە زیاتر لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی نیشتمان.
ئەلعانی بەشێکی دیکە لە هۆکارەکان دەخاتە ئەستۆی سەدام و دەربارەکانی، بۆیە دەڵێت: سەدام بایەخێکی کەمی دەدا بەوەی لە دەورووبەری دەگوزەرا… لە هەڵبژاردنی کەسە نزیکەکانی سەرکەوتوو نەبوو.. لەکاتی دادگایی دوجەیل وتی من سەگەکانم تێر کرد و شێرەکانم برسیکرد. هەروەها دەڵێت: تاکڕەوی لە بڕیاردان نهێنی پشت داڕووخانی تۆقێنەری ئێراق بوو، هەروەها شرۆڤەنەکردنی هەڵوێستەکان بەشێوەیەکی زانستی ورد.
=KTML_Bold=“بن لادن.. سەدام و هەڵەبجە لە دادگا”=KTML_End=
لە (13/12/2003) سەدام حسێن دەستگیرکرا، لە (2005) دەست بە دادگایکردنی کرا. ئەلعانی یەکێک بووە لەو کەسانەی لەگەڵ سەدام دادگایی کراوە. لەبارەی کەسایەتی سەدام لە زیندان، دەڵێت: سەدام زیرەک بوو دەیزانی ئەمەریکییەکان لەسێدارەی دەدەن، بەڵام وای پیشاندەدا دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات، کاروبارەکان وەکوو جارانیان لێدێتەوە و لەگەڵ ئەمەریکییەکان ڕێکدەکەوێت. ئەمەش لە بڕوای نەبوو بەوەی کە ڕوودەدات بەڵکوو بۆ داخستنی ڕێگا بوو لە بەردەم ئەو کەسانەی کە دەکرا لاواز بن، هەروەها بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی باشتری لەگەڵ بکرێت لەلایەن پاسەوان و لێکۆڵەرانەوە.. بەڵام بڕوای بە ژیان ڕوون بوو. بڕوای وابوو بۆ ماوەیەکی درێژ دەژێت و دنیا دەگەڕێتەوە دۆخی جاران. جارێکیان لەکاتی دادگایی ئەنفالدا پێیوتم دوای بەربوونم دوو ژن دەهێنم.
ئەلعانی، دەڵێت: لەپشوەکانی نێوان دانیشتنەکانی دادگایی ئەنفالدا، سەدام باسی ئەوەی کرد ئوسامە بن لادن نێردراوێکی ناردووە بۆ لای و پێشنیاری ناردنی سێ‌ هەزار چەکداری خۆکوژی بۆ کردووە. بەڵام ڕەتیکردۆتەوە چاوی بە نێرەدراوەکە بکەوێت. نێردراوەکە داوای لە موخابەرات کردووە بیگەیەننە سنوور، بەڵام سەدام گەیاندنی ڕەتکردۆتەوە، وتبوی بەبێ‌ یارمەتیی ئێمە بگەڕێوە وەکوو چۆن هاتی. ئەلعانی دەڵێت: دوو وەرگێڕی ئەمەریکیەکان ئەم قسەیەیان بیست، ئیدی نازانم بەمەبەست بوو یان نا.
لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەلعانی دەڵێت: سەدام زیاتر لە جارێک لە بەردەم دەستگیرکراوان لە دۆسییەی دوجەیل سوێندی خوارد کە بە لێدانی هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی نەزانیوە و بێتاوانە لەو کارە، ئەگەر عەلی حەسەن مەجید بەڕاستی ئەوەی کردبێت با سزاکەی وەربگرێت.
لەگەڵ گێڕانەوەی ئەو قسانەدا، ئەلعانی دەڵێت: بۆ من مایەی سەرسوڕمان بوو، عەلی چۆن ئەو کارەی کردووە لەکاتێکدا سەدام فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بووە، عەلی چۆن دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئەو کارەی دەستکەوتووە، بە جۆرێک سەرۆک سەدام لە میدیاکانەوە ئاگاداری ئەو بابەتە بووە؟ ئاشکرایە سەدام بەتایبەتی لەدەمی شەڕ لەگەڵ ئێراندا ورد و درشتی نەدەپەڕاند و چاودێری دەکرد، دواتر چی کردووە کاتێک زانیویەتی عەلی بەبێ‌ ڕەزامەندی ئەو بە و جۆرە مامەڵەی کردووە. ئەو بابەتە بێگومان پرسیارو گومانی زۆر دەوروژێنێت.
=KTML_Bold=“ئەنفال لە دادگا”=KTML_End=
پڕۆسەی دادگایکردنی سەرانی ڕژێمی بەعس لە کەیسی ئەنفال لە (21-08-2006) دەستی پێ کرد و تا (23-06-2007) خایاند. ئەلعانی یەکێک بوو لە سەرانی ڕژێم و دادگا لە تاوانی ئەنفالدا بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکرد. لەبارەی دادگایکردن و بڕیاری دادگاوە دەڵێت: لە دۆزی ئەنفالدا ڕەوانەی دادگا کرام، کە کۆمەڵێک شەڕ بوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێراق لەنێوان سووپای ئێراق و سووپای ئێرانیدا ڕوویدابوو کە هەندێک لە کوردەکان کە لەگەڵ ڕژێمدا ناکۆک بوون چووبوونە ڕیزی ئەوانەوە. من کەسێکی سەربازی نەبووم، بەڵکوو سکرتێری لیژنەی کاروباری باکوور بووم، کە لیژنەیەکی مەدەنی بوو ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بوو بە کوردەکان و کارئاسانیکردن بۆ کارو مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا بوو. تەنانەت من لە بەغدا بووم بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ کوردان بکەم کە لە مامەڵەکانیاندا گرفتیان لەگەڵ وەزارەتەکاندا هەبوو، ئەوەش بۆ خزمەتکردنی کوردان بوو نەوەکو ئازاردانیان. بەڵام لێکۆڵەران منیان لەم دۆزەوە تێوەگلاندبوو بەبێ‌ لۆجیک یان بەڵگەیەک.. تەنانەت مونقیز ئالفیرعەونی داواکاری گشتی بە پارێزەرەکەمی وتبوو هیچ شتێکی گرنگ لە دژی نییە.. دوایین لێکۆڵەری ئەمەریکیەکان پێیوتم ئێمە دەزانین تۆ تاوانێکت ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەو زانیارییانە دەشاریتەوە کە ئێمە دەمانەوێت.
=KTML_Bold=“ئێراقی دوای بەعس”=KTML_End=
لەبارەی دەسەڵاتدارانی ئێراق لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، دەڵێت: ئەوانەی دەسەڵاتیان گرتەدەست دوای بەعس، جگەلە کۆمەڵێک نەفام و دۆڕاوو شکستخواردوو دز هیچی تر نەبوون، باری ناوخۆیی زۆر لەپێشتر خراپتر بوو. ئەگەر بەعسییەکان تەنیا بایەخیان بە وەرگرتنی دەسەڵات دەدا، ئەوا ئەو کەسانەی دوای ئەوان هاتن ڕێگاکەیان دەزانی و وێڵ نەبوون، بەڵکوو دەیانزانی دەبێت تا دەتوانن تاڵانی بکەن بەر لەوەی مێژوو فڕێیانبداتە دەرەوەی گۆڕەپانەکە. [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 279 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
əlaqəli məqalələr: 3
Yayımlanma tarixi : 00-00-2023 (1 İl)
Məzmun kateqoriyası: Raport
Məzmun kateqoriyası: Tədqiqat
Məzmun kateqoriyası: Siyasi
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 26-06-2023 qeyd edilib
Bu məqalə شادی ئاکۆیی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə شادی ئاکۆیی tərəfindən 26-06-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 279 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Ciyərxun
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
18-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə
  528,075
Şəkil
  106,908
Kitab PDF
  19,847
Əlaqəli fayllar
  100,072
Video
  1,466
Dil
کوردیی ناوەڕاست 
302,004
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,795
عربي 
29,049
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,722
فارسی 
8,766
English 
7,228
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grup
Azərbaycanca
Biyografi 
8
Qısa təsvir 
7
Kitabxana  
6
Fayl saxlama
MP3 
311
PDF 
30,102
MP4 
2,372
IMG 
195,356
Məzmun axtarışı
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
Kürdlər və Kürdüstan haqqında ümumi məlumat
Folders
Biyografi - Cinsiyyət - Erkek Biyografi - Millət (Millət) - Kürt Qısa təsvir - Muxtar - Qısa təsvir - Muxtar - Ermenistan Qısa təsvir - Muxtar - İran Qısa təsvir - Muxtar - Türkiye Qısa təsvir - Muxtar - Kurdistan Kitabxana - Muxtar - Azerbaijan Qısa təsvir - Muxtar - Fransa Qısa təsvir - Muxtar - Türkmenistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.36 saniyə!