دیارە بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی جەستە، خۆراک و دەرمان زۆرن و کەم نین ئەو مادە خۆراکییە سرووشتییانە، کە بەکار دێن بۆ تواندنەوەی چەورییە زیادەکانی لەش و بەگشتی دابەزاندنی کێشی زۆری جەستە.
یەکێک لەو ڕووەکە بەسوودانە، کە بۆ ئەم مەبەستە بەکار دێت گێزەرە، ئەگەر کێشی لەشت زۆرە و قەڵەوی، پێویستە ڕۆژانە لەگەڵ خواردنی ژەمەکان، کەڵک لە خواردنی گێزەریش وەربگری، بۆ ئەنجامی باشتر گێزەرەکە مەکوڵێنە و بەکاڵیی سوودی لێ وەربگرە. [1]