=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکە...=KTML_End=
برایانی بەڕێزم: کاک تەڵعەت خدر، کاک ئیدریس لاوە
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان حاجی نیعمەت مەلا لاوە و محەمەد حاجی نیعمەت.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی نیعمەت مەلا لاوە و محەمەد حاجی نیعمەت) م بیست، کە بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دواییان کرد، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم کۆستە گەورەیە و لەدەستدانی خوالێخۆشبووان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەکەتان دەکەم، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردووان جێگایان بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=