Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 520,816
Şəkil 105,333
Kitab PDF 19,594
Əlaqəli fayllar 98,319
Video 1,414
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
ھەرێمی کوردستان و ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی
Kurdipedia sayəsində təqvimimizin hər günündə nələrin baş verdiyini bilirsiniz!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ھەرێمی کوردستان و ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی

ھەرێمی کوردستان و ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی
ناونیشانی بابەت: ھەرێمی کوردستان و ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی
ئامادەکردن: #محەمەد حسێن زادە#

پێشەکی
ئاساییش (Security) ، کەڵکەڵە و ئامانجی ھەموو نەتەوەکانی جیھانە. ھەر بۆیە ھەر نەتەوەیەک، ھەوڵی داڕشتن و ئامادەکردن و پاشان جێبەجێکردنی پلانێکی مەزن یان ستراتێژیەک دەدات، بە مەبەستی دابینکردنی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی. ھەڵبەت ئەوە ڕاستییەکی حاشاھەڵنەگرە کە داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی لەلایەن دەوڵەتەکانەوە ئەنجام دەدرێت و لێرەشدا گریمانە ئەوەیە ھەر دەوڵەتێک نوێنەری نەتەوەیەکی تایبەتە. دەکرێت دەوڵەتێک نوێنەری چەندین نەتەوە بێت، وەک ئەوەی لە ھەندێ وڵاتانی دێموکراتیکی چەند نەتەوەییدا دەبینرێت. بەڵام ھەندێ نموونە ھەن کە دەوڵەتی ناوەندی لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی ھەموو پێکھاتەکان و نەتەوەکانی ناوخۆ ناکات و ئەو دیاردەیە بە تایبەت لە وڵاتانی فرە نەتەوەی نادێموکراتیکدا، زۆر بەرچاو دەکەوێت. کەوابوو ئەو نەتەوانە کە ھەست بەوە دەکەن کە دەوڵەتێکیان نییە کە وەک نوێنەرێکی ڕاستەقینە، ھەوڵی دابینکردنی ئاسیشیان بدات، دەبێ خۆیان ھەوڵی ئەوە بدەن، ستراتێژییەک لەو چەشنە دابڕێژن.
نەتەوەی کورد بە گشتی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی، دەبێ ھەوڵی داڕشتنی ستراتێژییەکی ئاساییشی نەتەوەیی بدەن. من لەم وتارەدا جەخت لەسەر ھەرێمی کوردستان دەکەمەوە، لەبەر ئەوەی کە لە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستانی داگیرکراو، تا ڕادەیەکی زۆر لەژێرداگیرکاری نەتەوەی بان دەست ڕزگاری بووە و وەک ئەکتەرێکی نیوەدەوڵەتی لە سیاسەتی ناوچە و جیھانیدا ڕۆڵ دەگێڕێت و لە ناوخۆیشدا خاوەن دام و دەزگا و پێکھاتە و ڕێکخراوەی حوکمی و زانکۆ و ناوەندگەلی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیە کە ھەموو ئەوانە بۆ داڕشتنی گەڵاڵەیەکی ئاساییشی نەتەوەیی پێویستن.
پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی توانا و سەرچاوەکان و ھەروەھا خاڵە لاوازەکان و ئەو ھەڕەشانەی کە بەرەوروویان دەبێتەوە، گەڵاڵەیەکی داڕێژراوی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی ھەبێت. ھەڵبەت دەبێت لە سەرەتادا ئاماژە بەو خاڵەیش بکەم کە تەنانەت زۆربەی دەوڵەتەکان کە لە بەراورد لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا، سەرچاوە و توانا و ھێزی زیاتریشیان بە دەستەوەیە و لانی کەم وەک دەوڵەتێک سیاسەت دەکەن، بە تایبەت دەوڵەتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تا ئێستا توانای ئەوەیان نەبووە کە ستراتێژییەکی ڕوون و ئاشکرا بۆ خۆیان دابڕێژن و ئەوەش پەیوەندی بە جۆر و چۆنییەتی سیاسەتکردن لەو ناوچە و وڵاتانەدا ھەیە.
کەوابوو کاتێک باس لەوە دەکەین کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ستراتێژییەکی ئاساییشی نەتەوەییە، مانای ئەوە نییە کە تاقە ئەکتەرێکە کە ئەو ستراتێژییە نییە یان لە داڕشتنیدا تووشی شکست بووە، بەڵکوو زیاتر مەبەست ئاماژەکردن بەو خاڵەیە کە ئەگەر بڕیاردەران و سیاسەتەوانانی ھەرێم سەرنجی زیاتر بدەنە گرنگی ئەو ستراتێژیە و بتوانن لە ھەوڵێکی تەنانەت درێژخایەندا، ستراتێژییەکی ئاساییشی نەتەوەیی دابڕێژن، دەتوانن ھیوادار بن کە لە ساڵانی داھاتوودا، لەو بوارەدا، تەنانەت لە زۆربەی نەتەوە خاوەن دەوڵەتەکان، سیاسەتێکی ڕوونتر و بەھێزتر بگرنە بەر. بە پێچەوانەوە، ئەگەر نەتوانن لە داڕشتنی ئەو گەڵاڵەیەدا سەرکەوتن بە دەست بھێنن یان گرنگییەکی ئەوتۆی پێ نەدەن، ئەوا خۆیان لەگەڵاڵەیەکی ڕێنوێنی گرنگ بێ بەش دەکەن.
کەوابوو، من لەم کوورتە نووسراوەدا، ھەوڵ دەدەم پاش پێناسەیەکی کوورت لە ستراتێژی و ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی، ئاماژە بدەمە چەند خاڵێک کە پێویستە بڕیاردەرانی سیاسی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی، لەبەرچاویان بگرن.
=KTML_Bold=ستراتێژی:=KTML_End=
دەزانین کە لە سیاسەتی جیھانی ئێستادا، زاراوە یان چەمکی ستراتێژی زۆر بەکار دەھێنرێت و باسی ستراتێژی جۆراوجۆر، وەک ستراتێژی نەتەوەیی، ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی، ستراتێژی سەربازی و…ھتد دەکرێت. دەتوانین بڵێین، ستراتێژی گەڵاڵەیەکە کە لە کاتی “ئێستا”دا و بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی نێوان “ئێستا” و “ڕابردوو”، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی “داھاتوو” دادەڕێژرێت.
ئەگەر ستراتێژی بەوردی و بە شێوەیەکی ڕئاڵیستی و ئاوەزمەندانە و ھەڵسەنگێندراو و ھەروەھا بە لەبەرچاوگرتنی ھەموو فاکتەرە کارتێکەرەکان داڕێژرابێت، بێگومان دەبێتە ڕێنوێنی سیاسەتکردن و سیاسەتوانان. ھەر بۆیە ڕێبەرانی ھەر نەتەوە یان کۆمەڵگەیەک پێویستیان بە ستراتێژیی ھەیە.
ستراتێژییەک کە خۆی بەرھەمی زانستیانەی پێکەوەنان و پێکەوەبەستنی کردەوە و کردارەکانە، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانج یا خود ئامانجگەلێکی دیاریکراو. بە جۆرێک کە ھەموو دەرفەت و تواناکان و ئامراز و کەرەستەکان، لە ئاڕاستەی گەیشتن بەو ئامانجانە ڕێک دەخرێن.
کەوابوو لە پێناسەیەکی ئاسان و گشتیدا، بەو جۆرەی کە “مۆرگان لیک” ئاماژەی پێ دەدات، ستراتێژی بریتییە لە (ئامانجەکان، میتۆدەکان و ئامرازەکان) . ئامانجەکان ئەو مەبەست و مەرامانە یان خاڵە دیاریکراوانەن کە ھەر لایەنەک ھەوڵ دەدات پێیان بگات. مەبەست لە میتۆدەکان، ئەو شێواز و ھەنگاوانەن کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان دیاری دەکرێن. ئامرازەکانیش، ئەو کەرەسانەن کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.
کەوابوو لە ستراتێژییەکی توکمەدا، ھەم ئامانجەکانە، ھەم میتۆدکان و ھەم ئامرازەکانی گەیشتن بە ئامانجەکان ڕوون دەبنەوە. ئەو پێناسەیە، دەبێ وەک بنەما و بنچینەی ڕێکخستنی ھەر جۆرە ستراتێژییەک - ستراتێژی سەربازیی، ئابووریی، فەرھەنگی و…ھتد - لەبەرچاو بگرین. بەڵام من لێرەدا زیاتر مەبەستمە ئاماژە بکەمە ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی، کەوایە دەبێ بە شێوەیەکی وردتر باس لە چییەتی ئەو ستراتێژییە و پێداویستییەکانی داڕشتنی بکەم.
=KTML_Bold=ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی:=KTML_End=
“ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی” شرۆڤە و ڕوونکردنەوەی زنجیرە یان کۆمەڵێک ئامانج و کەرەستەی سەربازیی و سیاسی و تیۆری حوکمڕانییە، لە پەیوەندی دەگەڵ ئەو پرسیارەدا کە چۆن دەکرێت بە باشترین شێواز، ئاساییش دابین بکرێت؛ واتە ستراتێژی پلانێکی گشتیی و گشتگیرە کە ھەموو ئەو پرسانەی وڵات کە پەیوەندییان بە مەسەلەی ئاساییشەوە ھەیە، وەک پرسی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازیی، لە خۆ دەگرێت.
ئەو جۆرە ستراتێژییە، زۆر جار و لە زۆر شوێندا، بە ھاوکاری ئەنجوومەنێک بە ناو ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی، پەڕڵەمان و کابینەد دادەڕێژرێت. بەڵام ئەو ڕێکخراوە و دامەزراوانەش خۆیان پێویستییان بە ھەندێ ناوەندی زانستی و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ستراتێژیک ھەیە کە پاش خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر دیاردە و ڕووداوەکان، ڕێنوێنییان بکات و دواجار ئەو ڕێنوێنیانە کە دەکەونە دەستی ئەنجوومەنی تایبەت، لە دەقێکی گشتیدا، دەکەونە بەر ناوەندی بڕیاردانی سیاسی.
کەوایە، داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی، پێویستی بە شارەزایی و ھەبوونی زانست لەو بوارەدا ھەیە و دەبێ بیرمەندان و پسپۆڕان، تێکەڵ بەو ھەوڵ و پڕۆسەیە بکرێن. بەڵام لەھەمانکاتدا دەبێ ئەوەش لەبەر چاوبگرین کە ئەکتەری سەرەکی لە داڕشتنی ستراتێژیدا، ھێشتا ھەر دەسەڵات و حکومەتە.
لە پڕۆسەی دیاریکردنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا، زۆر فاکتەر ڕۆڵ دەگێڕن کە ئەگەر بە باشی خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و بەوردی لێکبدرێنەوە، لە لایەکەوە دەتوانین بگەینە چوارچێوەیەک بۆ دیاریکردن و ئاڕاستەپێدانی سیاسەت و کردەوەکانی خۆمان و لەلایەکی دیکەوە لە ستراتێژی لایەن و نەتەوەکانی دیکەیش تێ بگەین.
گرنگە ئەوە بزانین کە ستراتێژی لە بۆشاییدا و بە شێوەیەکی پەراوێز و دوور لە ھەلومەرجی ناوخۆیی و دەرەکی داناڕێژرێت، زۆر فاکتەری ناوخۆیی و دەرەکی، کاریگەریی دادەنێن لەسەر بژاردە ئەگەرییەکان، سیناریو کۆمەڵایەتییەکان و ئامۆژگارییە ستراتێژییەکان.
ئەگەر ئەوە قەبووڵ بکەین کە ستراتێژی، باشترین و گشتیترین جۆری سیاسەت، لەسەر بنەمای ئامانجە نەتەوەییەکان پێشکەش دەکات، لەم ئاڕاستەیەدا، فاکتەرەکانی دیاریکردنی ستراتێژی، دابەش دەکرێن بەسەر فاکتەرگەلی ناوخۆیی و دەرەکیدا. جوگرافیا، سەرچاوە سرووشتییەکان، حەشیمەتی وڵات، ئاستی گەشەی ئابووری، توانای ھێزی سەربازیی، جۆری پێکھاتەی سیاسی و فۆرمی حکومەت، ئایدۆلۆژیا و بیروڕای گشتی، نموونەی فاکتەرگەلی ناوخۆیین کە لەسەر ستراتێژی کاریگەریی دادەنێن. دۆخی سیاسەتی نەتەوەکانی دیکە، سیستەمی نێونەتەوەیی، تواناکان و لاوازییەکانی دۆستان و دۆژمنان، چۆنییەتی ھاوپەیمانییەکان، تەکنۆلۆژیا، پێگەی نەتەوە لەنێو نەتەوەکانی دیکەدا، ڕادەی سەرکەوتوویی لە ئاستی ھەرێمایەتی و جیھانیدا، لە نموونەی فاکتەرە دەرەکییەکانن.
لەبەرچاوگرتنی فاکتەرە دەرەکییەکان لە پڕۆسەی داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا، زۆر گرنگە و خافڵ بوون لە دۆخ و ھەلومەرجی دەرەکی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندنی ھەڵەمان بێت لە ھەلومەرجی دەرەکی. زۆر جار، سیاسەت و ستراتێژی نەتەوەیەکی تایبەت، وەڵامێکە بۆ ئامانج و کردەوەکانی نەتەوەکانی دیکە یان ھەلومەرجی ھەرێمایەتی و جیھانی. ھەر بۆیە دەبێ توانای ناسینی دۆخی ناوخۆیی و دەرەکیمان ھەبێت و شارەزای گۆڕانکارییەکان بین و ستراتێژییەکی گونجاو دابڕێژین کە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا یەک بگرێتەوە.
ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە ستراتێژی گشتیی، وەک پڕۆسە وایە و ھەر بۆیە گۆڕانکاری بە سەردا دێت. ئەو پڕۆسەیە لانی کەم سێ بەش لە خۆ دەگرێت. سەرەتا دەبێ بەرژەوەندی نەتەوەیی پێناسە بکرێت. پاشان ئەو گۆڕانکارییانەی کە کاریگەریی لەسەر بەرژەوەندییەکان دادەنێن، بناسرێن و ھەروەھا بە ئاشکرا دیاری بکرێ کە چ میتۆد و کەرەستەگەلێک کەڵکیان لێ وەربگیردرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ مەترسییەکاندا، ڕووبەڕوو ببینەوە و بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین.
وتمان سەرەتا دەبێ بەرژەوەندییەکان پێناسە بکرێن. گرنگی ئەو پێناسەیە ئەوەیە کە ڕادەی سەرکەوتوویی ھەر ئەکتەرێکی سیاسی و بە تایبەت ھەر نەتەوەیەک لە جیھاندا، تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوەی ئەوەیە کە ئایا بەرژەوەندی نەتەوەیی پێناسە و دیاری کراوە و ئایا ئەو پێناسەیە تا چ ڕادەیەک لەگەڵ پێویستییەکانی سیستەمی نێونەتەوەیی دەگونجێت. ئەوە مانای وایە کە لەنێوان سیستەم و ئەکتەردا، پەیوەندی ھەیە و ئەگەر ئەکتەر بتوانێ خۆی لەگەڵ سیستەمدا بگونجێنێت، دەستکەوتی زیاتری دەبێت.
خاڵێکی گرنگی دیکە، بۆ داڕشتنی ستراتێژی نەتەوەیی، ناسینی ھەڕەشەکانە. ھەر نەتەوەیەک دەبێت بەوردی دیاری بکات کە بەرەوڕووی چ ھەڕەشەگەڵێکە، بە تایبەت ئەو ھەڕەشانەی کە ڕوویان لە بەرژەوەندی نەتەوەییە. ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی لە بنەڕەتدا، پلانێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و سڕینەوەی ئەو ھەڕەشە و مەترسیانە، کەوایە یەکەم ھەنگاو ناسینیانە بە شێوەیەکی زانستیانە. ھەروەھا دەبێت پڕۆسە و پێکھاتەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ستراتێژی دابمەزرێن، بۆ ئەوەی پاش داڕشتنی تووشی شکست نەیەت.
وەک دوایین خاڵ کە مەبەستمە ئاماژەی پێ بکەم، لە داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا، زۆر پێویستە کە ئەو پێناسەیەی کە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکرێت ھەموو فاکتەرە سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرھەنگی، تەکنۆلۆژیکی و ئابوورییەکان لە خۆ بگرێت. لەبەر ئەوەی کاتێ دەتوانین ھیوادار بین بە دابینکردنی ئاساییش، کە بۆ ھەموو ئەو بوارانە بەرنامە و پلانمان ھەبێت و بۆجێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە ھەوڵ بدەین. دەبێت سەرنج بەو خاڵەیش بدەین کە ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی، پاش چەند ساڵ، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ناوخۆیی، ھەرێمایەتی و نیونەتەوەییدا، پێداچوونەوەیان پێدا دەکرێت و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
=KTML_Bold=ھەرێمی کوردستان و داڕشتنی ستراتێژی:=KTML_End=
ھەروا کە پێشتر ئاماژەمان دا، ھەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی نێوەدەوڵەتی و خاوەن بەرژەوەندی نەتەوەیی تایبەت بە خۆی، ھەرچەندە وەک دەوڵەت لە سیستەمی دەوڵەت تەوەری ئێستادا، حسێبی بۆ ناکرێت، بەڵام بە کردەوە، وەک ئەکتەرێکی سیاسی کە دەتوانێت کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ھەرێمایەتی دابنێت و بە پێچەوانەوە بکەوێتە ژێر کاریگەریی سیاسەتی وڵاتانی دیکە و ھەروەھا کەڵکەڵەی دابینکردنی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی ھەیە، پێویستی بەوە ھەیە کە ھەندێ پلان و گەڵاڵەی توکمەی، بۆ چۆنییەتی سیاسەتکردن لە ئاستی ئێراق و ناوچەدا ھەبێت.
زۆر پێویستە کە بڕیاردەرانی سیاسی ھەرێمی کوردستان، گرنگییەکی ئێجگار زۆر بدەن بە پێکھێنانی گەڵاڵەی ئاساییشی نەتەوەیی. ئەگەر ھەرێمی کوردستان بتوانێت پاش خوێندنەوەی ڕاستیوازانە و وردی پێگەی ڕابردووی خۆی، دۆخی ئێستای و ڕوانینێکی ڕئاڵیستی و ئاوەزمەندانە بۆ داھاتوو، ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی دیاری بکات، وەک ئەوە وایە کە چڕای ڕێنوێنی سیاسەتکردنی بەدەستەوە بێت و سیاسەتوانانی ھەرێم لە ھەموو کات و ھەلومەرجێکدا، دەزانن کە لەبەرانبەر ڕووداوە چاوەڕوانکراو و چاوەڕواننەکراوەکاندا، چ جۆرە ھەڵوێستێک بگرن و چ سیاسەتێک بگرێتە بەر.
کەوایە، بۆ داڕشتنی ئاوا گەڵاڵەیەک، پێویستە ھەندێ خاڵ وەک ئەوانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدرێ، لەبەرچاو بگیردرێن:
1- لەھەرێمی کوردستان کابینە و پەڕڵەمان دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە داڕشتنی گەڵاڵەی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا، بەڵام پێویستە ئەنجوومەنێک ھەبێت کە ڕاستەوخۆ ئەرکی ڕێکخستن و داڕشتنی ئەو گەڵاڵەیە وە ئەستۆ بێت. ئەو ئەنجوومەنە دەبێ ھەتاھەتایی بێت و ئەندامانی ھەموو لایەن و حیزبەکان لە خۆ بگرێت و بڕیارەکانی بان حیزبی یان نەتەوەیی بن. ئەو ئەنجوومەنە پێویستە ھەم لەگەڵ پەڕڵەمان و کابینە و ھەم لەگەڵ دام و دەزگا ئەمنییەکان و ھاوکات لەگەڵ ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستیدا، پەیوەندی ھەبێت و ھاوکاری لەنێوان ئەو لایەنانەدا ھەبێت.
2- ھەر جۆرە ناوەندێک کە ھەست بە پێویستبوونی لە پڕۆسەی داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا دەکرێت، پێویستە ھەوڵی دامەزراندن و دیاریکردنی ئەرکەکانی بدرێت و لە ھەموو بوارێکیشەوە یارمەتیی بدرێت.
3- لە ھەموو جیھاندا گرنگی دەدرێت بە بەرھەمی زانستیانەی بیرمەندان و بیرۆکەوانان و بە تایبەت مامۆستایانی زانکۆ، بڕیاردەرانی سیاسی ھەرێمی کوردستان دەبێ گرنگی بە زانکۆکان و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی سەر بە زانکۆ جیاوازەکان بدەن، بە تایبەت ڕێز لە لەبیروبۆچوونی شارەزایانی بواری سیاسەت و ئەمنییەت و ستراتێژی بگرن و لە ڕێنوێنیەکانیان کەڵک وەر بگرن. زۆر پێویستە کە بەرھەمی زانستی زانکۆکان بە کردەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی- سیاسیدا ڕەنگ بداتەوە.
4- جگە لە زانکۆکان، دەکرێ داوا لە ھەندێ ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی حوکمی یان ناحوکمی بکرێت، کە توێژینەوە لەسەر پرسی پەیوەندیدار بە داڕشتن و جێبەجێکردنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییەوە ئەنجام بدەن و لە کوتاییدا گرنگی بە ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەکانیان بدرێت. ھاوکات پێویستە حوکمەت لە ھەموو ڕوویەکەوە، یارمەتیی ئەو ناوەندانە بدات.
5- ستراتێژی ئاساییش نەتەوەیی لە بۆشایی و پەراوێزدا داناڕێژرێت. بۆ داڕشتنی ئەو جۆرە سیاسەتە، لانی کەم دەبێ بەوردی چوار ئاستی سیاسەتی جیھانی، ھەرێمایەتی، سیاسەتی وڵاتی ئێراق و دۆخی خۆدی ھەرێمی کوردستان بەوردی بخوێندرێتەوە و تاوتوێ بکرێ و بە لەبەرچاوگرتنی واقێعەکانی ئەو چوار ئاستە، ھەوڵ بۆ داڕشتنی ستراتێژیەکی توکمە بدرێت. بۆ وێنە دەبێ بزانین سیستەمی سیاسەتی جیھانی چۆنە؟ ئەکتەری سەرەکی ئەو سیستەمە کێیە؟ شێواز و سەرچاوەی بڕیاردان؟ سیستەمی جیھانی گرنگی بە کام بواری ئابووری، سیاسی، فەرھەنگی یان ھەر بوارێکی دیکە دەدات؟ مانای ھێز لە سیاسەتی جیھانیدا چییە و…ھتد. ھەر بەو شێوەیە دەبێ بۆ ئاستی ھەرێمایەتی خوێندنەوەمان ھەبێت. بۆ نموونە ھاوپەیمانییەکان چۆنن؟ دۆژمنایەتیەکان چۆنن؟ ھەرێمی کوردستان لە کوێ خۆی دەبینێتەوە؟ ئەگەری چ گۆڕانکارییەک لە ئێستا و داھاتوودا ھەیە؟ گۆشار و مەترسییەکان و دەرفەتە ھەرێمایەتییەکان بۆ کوردستان کامانەن؟ لە ئاستی ئێراقدا، دەبێ بزانین بۆ نموونە سیاسەتی گشتی وڵاتی ئێراق چۆنە؟ سیاسەتی لەبەرانبەر وڵاتانی عەرەب و ناعەرەبدا چۆنە؟ سیاسەتی لەبەرانبەر ھەرێمی کوردستان و ئەگەری چ گۆڕانکارییەک ھەیە؟ پاشان ئاستی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەموو بوارێکدا بەوردی بخوێندرێتەوە.
6- بۆ داڕشتنی ستراتێژی نەتەوەیی پێویستە “گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان” بەوردی بخوێندرێنەوە. بۆ ئەو کارە پێشتر دەبێت لیستێک لە گۆڕانکارییەکان ئامادە بکرێن.
7- لە داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا، دەبێ ھەم ئامانجە ناخۆییەکان و ھەم ئامانجە دەرەکییەکان لەبەر چاو بگیردرێن. بۆ نموونە لە ناوخۆدا سەرنج بدرێتە سڕینەوەی ھەژاری، کەڵکوەرگرتنی ئاوەزمەندانە لە سەرچاوەکان، گەشەپێدانی بەشی کشتوکاڵ و خزمەتگوزاریی تەندرووستی، دابینکردنی سەقامگیری و ئاساییش، پاراستنی شوێنە گەشتیارییەکان و…ھتد. لە بەشی ئامانجە دەرەکییەکانیشدا بۆ نموونە سەرنج بدرێتە دیپلوماسی پەڕڵەمانی، کەمبوونەوەی بەستراوەیی ئابووریی بە وڵاتانی دیکەوە، پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوە حوکمی و ناحوکمییە جیھانییەکاندا. ئەوانەی ئاماژەیان پێ درا، تەنیا وەک نموونەن.
8- شایانی ئاماژەیە کە لە داڕشتنی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەییدا، دەبێ ئەو ئامانجانەی کە دیاری دەکرێن، لەگەڵ دەرفەت و تواناکاندا گونجاو بن. ئەگەر ئامانجی گەورە دیاری بکرێن، بەڵام توانا و دەرفەتەکان کەم بن، ئەوە دەبێتە ھۆی لەنێوچوونی ئەو دەرفت و توانایانەش کە ئێستا لەبەر دەستن. بە پێچەوانەوە، ئەگەر ئامانجەکان بچووک بن و تواناکان زۆر بن، دەبێتە ھۆی بێ کەڵک مانەوە و بێ قازانج مانەوەی دەرفەت و تواناکان. کەوابوو ھاوسەنگی ئامانج و ئامراز و کەرەستەکانی گەیشتن بەو ئامانجانە، پێویستییەکی ئاشکرایە.
9- بۆ داڕشتنی ھەر جۆرە ستراتێژییەکی نەتەوەیی، پێویستە کە پێشتر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دیاری بکرێن. ھەموو جۆرە پلان و بەرنامەیەک لە کوتاییدا دەبێ ڕووی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بێت، واتە ھەموو پلانێک بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی نەتەوەییە. کەوابوو ناکرێت بە بێ ئەوەی بڕیاردەرانی ھەرێمی کوردستان بزانن کە بەرژەوەندییەکانیان کامانەن، ھەوڵی داڕشتنی ستراتێژی بدەن.
ئەنجام
ئاساییشی نەتەوەیی ئامانجە. ستراتێژی بریتییە لە دیاریکردنی گونجاوترین میتۆد و باشترین ئامراز و کەرەستەکان بۆ دابینکردنی ئەو ئامانجە. کەوابوو، ستراتێژی گەڵاڵە یان پلانێکی مەزن و پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانج یان ئامانجگەلێکی دیاریکراو، لە داھاتوودا. ھەموو نەتەوەکان ھەوڵی دابینکردنی ئاساییشی نەتەوەیی خۆیان دەدەن، بەڵام ھەموویان لە داڕشتنی ستراتێژییەکی توکمەدا، سەرکەوتوو نابن. ئەو نەتەوانەی کە بتوانن ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی خۆیان دابڕێژن، بە سیاسەتێکی بەھێزترەوە، دەتوانن دەسکەوتی باشتریان لە پڕۆسەی سیاسەتکردنی ھەرێمایەتی و جیھانیدا ھەبێت.
ھەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی نیوەدەوڵەتی و خاوەن بەرژەوەندی تایبەت بە خۆی، کە بەردەوام کەڵکەڵەی دابینکردنی ئاساییشی نەتەوەیی ھەبووە، تا ئێستا بە ھۆی ھەندێ گرفت و کێشە وەک دەوڵەت نەبوونی ھەرێم، ھەبوونی فرەحیزبی و لێکجیاوازی ڕوانگە و سیاسەتی لایەنەکان، ناڕوونی سنووری بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرژەوەندی حیزبی، ھەوڵ نەدان بۆ پێناسەکردنی ئاشکرای بەرژەوەندی نەتەوەیی، چەند ناوەندێتی لە پڕۆسەی بڕیاردانی سیاسی، نەبوونی ئەنجوومەنێکی تایبەت بە پرس و بڕیاری نەتەوەیی و نیشتمانی، نەبوونی ئەزموونی پێشوو لە زەمینەی حوکمڕانی کوردیدا و…ھتد، نەیتوانیوە ھەوڵێکی جدی بدات بۆ داڕشتنی گەڵاڵەی ستراتێژی ئاساییشی نەتەوەیی خۆی، بەڵام بڕیاردەرانی سیاسی ھەرێمی کوردستان درەنگ یان خێرا، بەو قەناعەتە دەگەن کە بە بێ ھەبوونی ئەو جۆرە ستراتێژییە، کە وەک چرای ڕێنوێنی سیاسەتە، دابینکردنی بەرژەوەندی و ئاساییشی نەتەوەیی زۆر ئەستەمە. ھەر بۆیە دەبێت ھەرچی خێراتر ھەوڵ بۆ داڕشتنی ئەو گەڵاڵەیە بدەن، ھەر چەندە کە ھەنگاوێکی درێژخایەن بێت. [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 259 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
əlaqəli məqalələr: 2
Biyografi
Tarix və hadisələr
Yayımlanma tarixi : 07-02-2023 (1 İl)
Məzmun kateqoriyası: Siyasi
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 05-07-2023 qeyd edilib
Bu məqalə شادی ئاکۆیی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə شادی ئاکۆیی tərəfindən 05-07-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 259 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 520,816
Şəkil 105,333
Kitab PDF 19,594
Əlaqəli fayllar 98,319
Video 1,414
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Folders
Biyografi - Təhsil sahəsi - Profesör Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Akademik Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Yazıçı Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Tarixçi Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Təhsil - Tarix Biyografi - Cinsiyyət - Erkek Biyografi - Ləhcə - Azerî Biyografi - Ləhcə - Rusça Biyografi - Ləhcə - Kuzey Kürtçe - Kurmancî - Latince

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.719 saniyə!