پسپۆڕان و پزیشکانی وڵاتی هیندستان، باسی گرنگیی خۆراکی دەریایی دەکەن، بەتایبەت بۆ تەندرووستیی پیاوان و ڕایان وایە، سوود وەرگرتن لەم خۆراکانە بۆ پیاو پێویستە و پارێزراویان دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشی و کێشەکانی پڕۆستات.
بێگومان ئۆمیگا سی لە ئاستێکی فراواندا لە خۆراکە دەریاییەکاندا دەست دەکەوێت و ئەم مادە خۆراکییە هەم لە ڕووی سێکسییەوە پیاوان بەهێز دەکات، هەمیش کاریگەریی باشی هەیە لەسەر پڕۆستات. جێی باسە، تۆوی کەتانیش کانگای دەوڵەمەندی ئۆمیگا سییە. [1]