Kitabxana Kitabxana
Axtar

Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir


Axtarış Seçimləri





Ətraflı Axtarış      Klaviatura


Axtar
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Element qeydiyyatı
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Alətlər
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Dillər
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mənim Hesabım
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
Axtar Element qeydiyyatı Alətlər Dillər Mənim Hesabım
Ətraflı Axtarış
Kitabxana
Kürd adları
Hadisələrin xronologiyası
Resurslar
Tarix
İstifadəçi kolleksiyası
Hadisələr
Kömək istəyin
Kurdipedi nəşrləri
Video
Təsnifatlar
Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
Yeni başlıq qeyd
Şəkil göndərin
Anket
Şərhlər
Ünsiyyət
Bizə nə cür məlumat lazımdır!
Standartlar
İstifadə qaydaları
Məhsulun Keyfiyyəti
Haqqında
Kurdipedi arxivçiləri
Bizim haqqımızda məqalələr!
Veb saytınıza Kurdipedia əlavə edin
E-poçt əlavə / sil
Ziyarətçi statistikası
Məqalə statistikası
Şrift çeviricisi
Təqvim - Dönüstürücü
Yazım yoxlaması
Səhifələrin dili və dili
Klaviatura
İstifadə olunan bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Daxil ol
Dəstəklənmə
Şifrəni unutdum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Haqqında
 Hadisə ilə əlaqəli olan məsələ
 İstifadə qaydaları
 Kurdipedi arxivçiləri
 Şərhlər
 İstifadəçi kolleksiyası
  Hadisələrin xronologiyası
 Hadisələr - Kurdipedia
 Kömək
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,708
Şəkil 105,551
Kitab PDF 19,657
Əlaqəli fayllar 98,448
Video 1,419
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, ...
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi proble...
Biyografi
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
کەمال مەزهەر: سەدام پیاوێکی زیرەک بوو
Bizim məlumatlarımız bütün zaman və yerlər üçün!
Grup: Qısa təsvir | Başlıq dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Qiymətləndirmə
Mükəmməl
Çox yaxşı
Orta
Kötü deyil
Kötü
Favoritlərimə əlavə et
Bu məqaləyə şərh yazın!
Əşyanın tarixi
Metadata
RSS
Mövzunun şəklini Google-da axtarın!
Seçilmiş mövzunu Google-da axtarın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمال مەزهەر: سەدام پیاوێکی زیرەک بوو

کەمال مەزهەر: سەدام پیاوێکی زیرەک بوو
ناونیشانی بابەت: کەمال مەزهەر: سەدام پیاوێکی زیرەک بو
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

#مام جەلال# تاڕادەیەکی زۆر پیاوێکی مارکسیە و زۆر بەباشی لەمارکسیزم - لینینزم گەیشتووە، #نەوشیروان مستەفا# پیاوێکی زیرەک و وردە، #سەددام حسێن# پیاوی کەس نەبووە و زۆر زیرەک بووە، عەبدولسەلام عارف دەبوایە سەرۆکی کۆمەڵەیەکی خێرخوازی بوایە. مێژونووسی ناسراوی کورد د.کەمال مەزهەر بەم جۆرە بۆچونی خۆی لەبارەی ئەو سەرکردانەوە دەردەبڕێت.
پەڕتووکی بستێکی خاکی کوردستان بەهەمو دنیا ناگۆڕمەوە، پێکهاتووە لە کۆمەڵێک دیمانە و گفتوگۆ لەگەڵ د.کەمال مەزهەر، لەلایەن عەبدوڵڵا زەنگەنەوە ئامادەکراوە. لەم پەڕتووکەدا د.کەمال جگەلەباسکردنی ژیانی خۆی، بۆچونی خۆی وەکوو مێژونووسێک لەسەر چەندین ڕووداوو کەسایەتی مێژوی نوێی ئێراق و کوردستان دەردەبڕێت.
=KTML_Bold=لەئاغجەلەرەوە بۆ مۆسکۆ=KTML_End=
کەمال مەزهەر ئەحمەد لە ڕۆژی (14-02-1937) لە شارەدێی ئاغجەلەری سەر بەقەزای #چەمچەماڵ# لەدایکبووە، چونکە لەوکاتەدا باوکی لەوێ‌ فەرمانبەر بوە. پاشان دەچنە #سلێمانی# و قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لەو شارە تەواو دەکات. لە ساڵی (1959) بەپلەی شەرەف خوێندنی لە (دارالمعلمین العالی) لەبەشی مێژوی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
بۆ وەرگرتنی دکتۆرا لە مێژوو ئەدەب و زمانی کوردیدا، لە ساڵی (1959) ، لەگەڵ عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ و مارف خەزنەدارو نەسرین فەخری، وەکوو یەکەم دەستە ڕەوانەی یەکێتی سۆڤیەت دەکرێن. لەسەرەتادا د.کەمال بڕیاردەدات لەمێژوی کۆنی کورد بکۆڵێتەوە، بەڵام هەریەکە لەد.رەحیمی قازی و د.عەلی گەلاوێژ قەناعەتی پێدەهێنن بایەخ بەمێژوی نوێ‌ و هاوچەرخ بدات، چونکە زۆر شێوێنراوە و بۆ ئەوەی کوردەکە ئاگای لەخۆی بێت. من قەناعەتم بەقسەی ئەوان هێنا، بۆیە بابەتی مێژوی نوێ‌ و هاوچەرخم هەڵبژارد و پەشیمان نیم لەو هەڵبژاردنە.
لە ساڵی (1963) دکتۆرای لەئامۆژگای ڕۆژهەڵاتناسی سەر بەئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت وەرگرتووە، تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان لەساڵانی 1918 - 1932 بووە، دوای تاوتوێکردنی نامەکەی، ئامۆژگاکە ئەم بڕیارە فەرمییە دەردەکەن: ئێمە پێویستە لەبەر ڕۆشنایی ئەو بەڵگەنامە و ئەو ڕاستیدانە و ئەو لێکدانەوانەی نامەی کەمال مەزهەردا بەبیروبۆچونی ڕابردوی خۆمان دەرماف بەڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیراندا پێداچونەوە بکەین.
ساڵی (1969) دکتۆرای ناوکی لە هەمان دەزگا وەرگرتووە، تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان لەساڵانی 1918 - 1958 بووە، لە دوای (11/ئازار/1970) لەبەشی مێژوی کۆلێجی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا وەکوو مامۆستا دامەزراوە، لە ساڵی (1981) پلەی پڕۆفیسۆری وەرگرتووە. خاوەنی دەیان پەڕتووک و نووسراوی مێژویی و دیکۆمێنتە بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی) . سەرپەرشتی پتر لەسەد نامەی ماستەرو دکتۆرای کردووە. بەشداربوە لەتوێژینەوەی پتر لەسەدو پەنجا نامەی ماستەرو دکتۆراو لەبەشی هەرە زۆریاندا سەرۆکی لیژنەی توێژینەوەی ئەو نامانانە بوە. بەشداری دەیان کۆنگرە و کۆنفرانسی جیهانی کردووە. زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و ڕووسی و کەمێک فارسی دەزانێت.
=KTML_Bold=سەرەتای نووسین و ئاشنابوون بەمارکسیەت=KTML_End=
د.کەمال باس لەوە دەکات لە ساڵی (1953) یەکەم وتاری خۆی لەنەشرەیەکی سەر دیواری قوتابخانەدا بە ناونیشانی بمخوێنەوە، بڵاوکردۆتەوە، لەوێدا باسی ئەو مامۆستایانەم کردووە کە ڕێگەی درووستمان نیشان ئەدەن. لە ساڵی (1959) یەکەمین وتاری مێژویی بە ناونیشانی (رۆڵی کورد لەمێژوی شارستانێتیدا) و (سەرنجێکی مێژویی لەسەر زمانەکەمان) لە گۆڤاری بڵێسەدا بڵاوکردۆتەوە.
لەبارەی ئەوەی چۆن عاشقی مێژو بوە؟ دەڵێت: لە قۆناغی ناوەندی مامۆستا (حەمەڕەش) خەڵکی کۆیە بو خوالێی خۆش بێ‌، وانەی مێژوی پێ‌ ئەوتینەوە، وایلێکردم مێژوم لەلا خۆشەویست بێت.
د. کەمال لەهەڕەتی لاوییدا دەبێتە مارکسی، لەوبارەیەوە دەڵێت: من بۆ خۆم تاڕادەیەک لەمارکسیزم- لینینیزم گەیشتوم، چونکە سەرەتای ڕێگەی خەباتم، مارکسیزمم هەڵبژارد. پێش ئەوەی شۆڕشی چواردەی گەلاوێژ بقەومێت بوم بەئەندام لەپارتی کۆمۆنیستی ئێراق، لەوە پەشیمان نیم و بەشانازییەوە باسی دەکەم. بەڵام لە دواییدا لەپاش سێ‌ چوار ساڵ دەرکرام.
د. کەمال و هاوتەمەکانی بە جۆرێک عاشقی ڕێبازی مارکسیەت بوون، لە (1953) کە ستالین دەمرێت، لەنزیک قوتابخانەکەیان لەگردی شێخ محێدین لە سلێمانی هەموو قوتابیە پێشکەوتنخوازەکان لەوێ‌ کۆبوینەوە و بۆ کۆچی دوایی ستالین ماتەمینیمان گرت.
=KTML_Bold=لەگەڵ ئاشبەتاڵ بوم=KTML_End=
یەکێکی تر لەوێشتگەکانی ژیانی د.کەمال، پەیوەندیکردنە بە شۆڕشی ئەیلولەوە، لەوبارەیەوە دەڵێت: چۆن شانازی بە بەرهەمەکانم و پەڕتووکەکانم دەکەم، بەهەمان شێوە شانازی بەوەدەکەم کە چومە پاڵ شۆڕش و لەڕیزەکانی شۆڕش بوم.
هەرچەندە زۆر کەس کۆتایی شۆڕشەکە بەنسکۆ یاخود ئاشبەتاڵ ناودەبەن، بەڵام مەزهەر دەڵێت من نسکۆی پێناڵێم، چونکە ئێمە هەموو خەریکی خۆ ئامادەکردن بوین لەسەر خەبات. بەڵام دوایی کە زانیمان ئەمەریکاو ئینگلیز و ئیسرائیل و شای ئێران هەر هەموویان دژمانن، ئەو وەختە شۆڕش ناچاربو پشو بدات، ئەگەر وای نەکردبایە دە هەزار کەس دەکوژران، شا سەد هەزار کەسی بارمتە لابو، لەگەمەی شا نەگەیشتن ئەگەر مەلا مستەفا بوبایە هۆی کوشتنی دە هەزار کەس ئەوساکە دەمانگوت: دەبوایە دەستی لەچەک هەڵبگرتایە.
=KTML_Bold=بەریتانیا و دەوڵەتی کوردی=KTML_End=
د. کەمال دو نامەی دکتۆرای لەسەر مێژوی کورد لەنیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا هێناوە، دیارترین ڕووداوەکانی ئەوکاتەش شۆڕشی شێخ مەحمودو درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقن. بە بۆچونی ناوبراو بەریتانیا لەگەڵ درووستکردنی دەوڵەت بووە بۆ کورد، بەڵام سەرکەوتنی کەمال ئەتاتورک بوەتە ڕێگر.
لەوبارەیەوە دەڵێتلەسەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهانی لەپاڵ ئەوەی کورد خەباتی خۆی هەبووە، بەریتانیاش ئەجێندای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی هەبووە، بۆیە سێ‌ بڕگەی پەیمانی سیڤەر بۆ پرسی کورد دانرابو، بەڵام نەگبەتی کورد بو مستەفا کەمال سەرکەوت، ئەگینا دەتوانرا لەوکاتەدا دەوڵەتی کوردی دابمەزرایە... ئێمە زۆرجار درووستنەبوونی دەوڵەتی کوردی دەخەینە ئەستۆی ئینگلیزەوە، نەخێر ئەگەر بەدەست یان ئارەزوی ئینگلیز بوایە دەوڵەتی کوردی درووست دەبو.
یەکێک لەو کەسە ئینگلیزانەی کە د.کەمال بەدۆستی کورد ناوی دەبات میجەر نۆێیڵە، بۆیە دەڵێت: مستەفا کەمال ئەتاتورک تاکوو مرد لەهەمو دنیا زیاتر ڕقی لەمیجەر نۆێیڵ بو، هەر لەبەرئەوەی نۆێیڵ دڵسۆزی نەتەوەی کورد بوە.
=KTML_Underline=یاداشتەکانی شێخ مەحمود و بارزانی=KTML_End=
یەکێک لەو ڕەخنانەی لەسەرکردەکانی کورد دەگیرێت ئەوەیە کە یاداشتەکانی خۆیان نەنووسیوەتەوە، لەبارەی شێخ مەحمودەوە، د.کەمال ڕەخنە لەخێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی دەگرێت کە یاداشتەکانیان نەنووسیوەتەوە، بە و پێیەی شێخ مەحمود ساڵانی کۆتایی تەمەنی لە گوندی داریکەلی بەڕێکردووە، بۆیە دەڵێت: خەڵکی پێشکەوتوخواز، نیشتمانپەروەری ڕەسەن، کوردی ڕەسەن لەداریکەلی لای شێخ مەحمود بوون، ئێ‌ دانیشتبوون شەوو ڕۆژ هەر قاوەتان خواردۆتەوە یان تەسبیحتان بەدەستەوە بو، دانیشتبوونایە لەلای شێخ مەحمود هەر پرسیارتان لێ‌ کردبایە و وەڵامەکانتان نووسیبایە و ئەوەتان کردبوبایە دیاری بۆ پەڕتووکخانەی کوردی.
لەبارەی نووسینەوەی یاداشتەکانی مەلای مستەفای بارزانییەوە، ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە: بیرم دێت کە لەشۆڕش بوین، خوالێخۆشبو دارا تۆفیق کە ئەندامی لیژنەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بو، ئەو ڕۆژگارە پەیوەندیمان زۆر بەهێزبو، سەبارەت بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی خوالێخۆشبو بارزانی داوایلێکردم و وتی: پێشنیارێکی وامان کردووە کە بارزانی بیرەوەرییەکانی خۆی بنووسێتەوە، ئەو بۆ تۆی بگێڕێتەوە و تۆش ئەو بیرەوەرییانە تۆمار بکەیت. زۆرزۆرم پێ‌ خۆش بو، تەنانەت لەگەڵ برای خۆشەویستم جەلالی عومەری سام ئاغادا ڕێکەوتم کە ئەویشم لەگەڵ بێت، بەڵام بەختی ڕەشی کورد شۆڕش نوشستی هێناو ئەو پڕۆژەیە سەری نەگرت. لە دواییدا چەند جارێک وتومە و دەیڵێمەوە، خۆزگە لەگەڵیدا بڕۆیشتبایەم بۆ ئەمریکاو ئەو بیرەوەرییانەم بنووسیایەتەوە.
سێ‌=KTML_Bold=کەسایەتی لەتەرازوی مەزهەردا=KTML_End=
لەچوارچێوەی دیمانەکانیدا، د.کەمال بۆچونی خۆی لەسەر چەندین کەسایەتی و سیاسەتکاری کوردی و ئێراقی خستۆتەڕو. لەبارەی #جەلال تاڵەبانی#یەوە، دەڵێت: مام جەلال تاڕادەیەکی زۆر پیاوێکی مارکسیە و زۆر بەباشی لەمارکسیزم - لینینزم گەیشتووە، بڕوای بەبرایەتی گەلانە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەشێک لەسەرکردەکانی شۆڕشی فەلەستینی هەبو.
سەبارەت بە نەوشیروان مستەفاش دەڵێت: مامۆستا نەوشیروان مستەفا پیاوێکی زیرەک و وردە، نامەوێت گومان بکەم لە هیچ دڵسۆزییەکی ئەو، بەڵام حەزدەکات هەموو شتێک بەجارێک بێ‌ کەموکوورتیی بێت، ئەو زیاتر ئاگاداری نهێنییەکانە و من ئاگادار نیم، ئەو شتانەی دەیانڵێم سەرنجی تایبەتی خۆمن.
دەربارەی عەبدولسەلام عارف، دەڵێت: لە یاداشتی د.نازم کە تورکمانە و لەحەرەس جمهوری مرافقی عەبدولسەلام بو یاداشتەکەی بۆ هێنام تاپێشەکی بۆ بنووسم، کە خوێندمەوە زانیم عارف پیاوێکی خراپ نەبو، بەڵام نەدەبو بکرابایە تەنانەت بەئامر حامیەش، بەڵکوو دەبوایە سەرۆکی جەمعیەیەکی خەیریی سونی مەزهەب بێت.
=KTML_Bold=سەدام حسێن: زیرەک بوو، عەمیل نەبوو=KTML_End=
سەدام حسێن ئەو پیاوەی لە (1979 - 2003) سەرۆکی ئێراق بو، د.کەمال لە چەند شوێنێکدا ناوی دەهێنێت و سەرنجی خۆی لەبارەیەوە دەڵێت: زۆر کەس ئەوانەی کە دوژمنی ڕژێمی سەدام حسێن بوون، دەیانوت سەدام داردەست و کرێگرتەی ئەمەریکایە، من خۆم لەو بڕوایەدام سەدام پیاوی کەس نەبووە و پیاوی نەفس و عوقدەی خۆی بووە، بەڵام ئەمەریکییەکان زۆر بەزیرەکانە لە بەرژەوەندی خۆیان دەیانجوڵاند، چو لەگەڵ ئێراندا هەشت ساڵی ڕەبەق شەڕی کرد، ئەو شەڕە لەبەرژەوەندی ئەوان بو.
د.کەمال بەگەڕانەوە بۆ ڕووداوێکی مێژویی، سەدام بەپیاوێکی زیرەک ناودەبات، باسەکەش بەم جۆرەیە: مەندوبی سامی بەریتانیا لەنامەیەکدا بۆ مەلیک فەیسەڵی یەکەم دەڵێ‌: تکات لێدەکەم چۆن پاشای بەریتانیا لەگەڵ سکۆتلەندییەکان ڕەفتار دەکات، تۆ ئاوا ڕەفتار لەگەڵ کوردا بکە، هەموو ساڵێک سێ‌ مانگەی هاوین پایتەخەکەت بگوێزەرەوە بۆ #هەولێر# و هەولێر بکە پایتەختی دوەمی دەوڵەتەکەت، تۆ جلی کوردی لەبەربکە چۆن خاوەنشکۆی بەریتانی جلی سکۆتلەندییەکانی لەبەرئەکرد. پێم وایە سەدام زۆر زیرەک بو، پێم وایە ئەو بەڵگەنامەیەی دیوە، ئەگینا لەخۆڕا نییە جلی کوردی لەبەرکرد و وتی هەولێر دەکەمە پایتەختی دوەمی ئێراق.
=KTML_Bold=ماکیاڤیلیم بۆ کورد نووسیوە=KTML_End=
یەکێک لە پەڕتووکەکانی د.کەمال بە ناونیشانی ماکیاڤیلی و ماکیاڤیلیزمە، لەبارەی ئەو پەڕتووکەوە ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە: پەڕتووکەکەی ماکیاڤیلیم بەعەرەبی نووسیوە و بەڕێز حسێن عارف وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، کە بڵاوکرایەوە برادەرێکی عەرەبم هەیە پیاوێکی پێشکەوتوخوازی سەر بەشیوعییەکان بو، زۆری دەخواردەوە، ڕۆژێکیان دوای دەرچونی پەڕتووکەکەم لەباب شەرجی بینیم و وتی: من بەباشی لەتۆ گەییوم، تۆ بەناوی ماکیاڤیلیەوە ئەوەت بڵاوکردۆتەوە، بەڵام موخاتەبەی ڕەهبەرانی کورد دەکەی و دەڵێی وانە لەماکیاڤیلی وەرگرن. وتم دەخیلتم ئەو قسەیەت لای من کرد زۆر ڕاست دەکەی، بەڵام لای کەسێکی دیکە نەیکەی. هەموو ڕەهبەرو ڕووناکبیرێکی کورد دەبێ‌ بەقوڵی میری ماکیاڤیلی بخوێنێتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەمڕۆمان ئەوە زۆرباشە.
=KTML_Bold=پەڕتووکی #کەرکووک# لەنێوان سێ‌ سەرکردەدا=KTML_End=
د. کەمال ئاماژە بەوەدەکات زۆر شانازی بەپەڕتووکی (کەرکووک و توابعها: حکم التأریخ والضمیر) دەکات، چیرۆکی نووسینی ئەم پەڕتووکەشی بەم جۆرەیە: لە ساڵی (1992) بەڕێزان جەلال تاڵەبانی و #مەسعود بارزانی#م ئاگادارکرد کە کارێکی وام بەدەستەوەیە، مام جەلال وەڵامی داومەتەوە، نامەکەی ڕێکەوتی (18/3/1992) ە. ئینجا دەستم بە نووسینی کرد. لەنامەکەیدا زۆر پشتگیریم دەکات و دەڵێت: کە پەڕتووکەکە دەرچو هەوڵدەدەین وەریبگێڕین بۆ سەر هەموو زمانە زیندوەکانی دونیا.
د.کەمال هەر بەشێکی پەڕتووکەکەی تەواودەکات لە ڕێگەی م.عەبدوڵڵای حەسەنزادە و محەمەدی حەسەنپورەوە لە بەغداوە دەینێرێت بۆ کوردستان، کاتێک دەزگا هەواڵگرییەکانی #بەعس# بەباسی ئەم پەڕتووکە دەزانن د.کەمال بانگ دەکەن و بڕیاری نەفیکردنی دەدەن، بەڵام ناوبراو دەڵێت سەدام ڕەفزی کردبو.
دوای دەرچونی پەڕتووکەکەش، ڕۆژێک د.کەمال و فوئاد عارف دەچنە لای مەسعود بارزانی، ئەویش پێیان دەڵێت: ئەو پەڕتووکە باشترین دیارییە کە بۆت هێناوم، بۆ ئەوەی کە هەر ڕۆژنامەنووسێک و هەر کاربەدەستێکی ڕۆژاوایی بێتەلام، ئەو پەڕتووکەیان بدەمێ‌.
سەبارەت بەچاپکردنەوەی پەڕتووکەکانی، د.کەمال دەڵێت: ڕێگەدەدەم هەر پەڕتووکێکم چاپ بکرێتەوە و یەک پولم ناوێ‌، بەڵام یەک مەرجم هەیە ئەوەیە گرانی نەفرۆشن و بێ‌ هەڵەی چاپ بێت کە ئەوە زۆر بەڵامەوە گرنگە، بڕوا بکە هیچ وتارێکی خۆم نەک پەڕتووک نەبووە کە سێ‌ کەڕەت بەدەستی خۆم هەڵەچنی نەکەم، دوای ئەوە ئیمزام کردووە ئینجا ڕێگەم داوە بڵاوبکرێتەوە.
نەگبەتی جوگرافیاو نەوەی میدیاو کەیخەسرەو
دوای زیاتر لەنیو سەدە خوێندنەوە و نووسین و لێکدانەوەی مێژوی کورد، د.کەمال دەڵێت: پێم وایە جوگرافیای کوردستان بو بەتەوقی نەگبەتی و چووە ملی کوردەوە، ئەگەر دەرفەتێک هەبوایە، شوێنێک هەبوایە، بۆ ئێمە هەر بەزۆر هەوڵدەدەین خۆمان بگەیەنینە دەریا، نەخشەی نەتەوەپەرستانی کورد دەمانگەیەنێتە سەر کەنداوی فارس، کە ئەوان هەر کەنداوی عەرەبی پێ‌ دەڵێن، لەولاشەوە دەمانگەیەنێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست، کە ئەمە وانییە، ئێمە جوگرافیا بو بەتەوقی نەگبەتی و هاتە گەردنمانەوە.
دواجار د.کەمال هەڵەیەکی مێژویی ڕاستدەکاتەوە، دەڵێت: یەکێک لەهەڵە گەورەکانی خۆمان کە تەنانەت لەناو خوێندەواری دەستەبژێری کورددا باوە و شانازی پێوە دەکەین، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کەوا ئێمەی ڕۆڵەی میدیاو کەیخەسرەوین، بەوە زوڵمێکی زۆر لە مێژوی نەتەوەی کورد دەکەین، چونکە میدییەکان دەوری دوەمیان هەیە لەدرووستبوونی نەتەوەی کورد، گەلانی زاگرۆس و گەلانی ناوچەکە خۆی لۆلۆو گۆتی و سۆباری کە گەلانی ناوچە بوون و لەهیچ شوێنێک بۆی نەهاتبوون دەوری سەرەکیان لە درووستبوونی نەتەوەی کورددا هەیە. [1]
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 444 dəfə baxılıb
HashTag
Resurslar
[1] İnternet səhifəsi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
əlaqəli məqalələr: 5
Yayımlanma tarixi : 17-11-2022 (2 İl)
Məzmun kateqoriyası: Sənədli
Məzmun kateqoriyası: Tədqiqat
Nəşrin növü: Born-digital
Sənəd növü: Orijinal dili
Texniki meta məlumatlar
Məhsulun Keyfiyyəti: 99%
99%
Bu başlıq ڕۆژگار کەرکووکی tərəfindən 08-07-2023 qeyd edilib
Bu məqalə شادی ئاکۆیی tərəfindən göz-dən redaktə və yayımlanmışdır
Bu mövzu sonuncu dəfə شادی ئاکۆیی tərəfindən 08-07-2023 tarixində nəzərdən keçirilmişdir
Başlıq ünvanı
Bu mövzuya 444 dəfə baxılıb
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1

Gerçek
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kanat Kürdoyev
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Haciye Cindi
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Yılmaz Güney
Yeni başlıq
Biyografi
Həjar Şamil oğlu
27-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Nadir Nadirov
25-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
03-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
İosif Orbeli
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Yılmaz Güney
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Haciye Cindi
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biyografi
Kanat Kürdoyev
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
08-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
25-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Məqalə 521,708
Şəkil 105,551
Kitab PDF 19,657
Əlaqəli fayllar 98,448
Video 1,419
Kurdipedia Dev Kürtçe məlumat mənbəyidir
Kitabxana
XIX əsr və XX əsrin əvvəllərində Kiçik Qafqazın cənub-şərq bölgəsinin tarixi-etnorrafik tədqiqi
Kitabxana
ZƏNGƏZUR KÖÇ, DEPORTASİYA, SOYQIRIMI, İŞĞAL TARİXİ
Kitabxana
Tarikh-i Alam Ara-yi Abbasi, I CİLD
Qısa təsvir
Azərbaycan kürdləri
Kitabxana
Azərbaycan dilçiliyi problemlari cild 1
Folders
Biyografi - Təhsil sahəsi - Biyografi - Təhsil - Xarici dil Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Yazıçı Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Müəllif Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Tərcüməçi Biyografi - Şəxsiyyət tipi - Qəzetçi Biyografi - Ləhcə - Kürtçe - Kurmanci Biyografi - Ləhcə - Azerî Biyografi - Ləhcə - Türkçe Biyografi - Ləhcə - Rusça

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Ünsiyyət | CSS3 | HTML5

| Səhifə yaratma müddəti: 0.985 saniyə!